فەرماندەیی نەپەگە رایگەیاند، لە ٢٣هەمین ساڵی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییەدا، ئێمە هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی بە شێوەیەکی زۆر شارەزایانە جێبەجێ دەکەین و بۆ مسۆگەرکردنی تێکشکاندنی تەواوەتیی پیلانگیڕی و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ ئەرک و بەرپرسیارییەکانمان جێبەجێ دەکەین.
راگەیاندراوى فەرماندەیی بڕیارگەى ناوەندی پاراستن (NPG)
"ئێمە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ٢٢هەمین ساڵوەگەڕیدا بە توندی ئیدانە دەکەین، کە لە کەسایەتیی رێبەر ئاپۆدا لە دژی ئیرادە، ناسنامە و ئازادی ئەنجامدرا، رێبەر ئاپۆ گەلی کوردی لە ژێر هیڵی پاکتاوکردن رزگار کرد و هۆش و رۆحی ئازادیی پێدا و وەریچەرخاند بۆ راپەڕین و بووە ناوی هیوا و ئازادی. لە کەسایەتیی شەهیدەکانماندا کە بە دروشمی "ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن" و ئەوانەى لە دژی پیلانگیڕیی نێونەتەوەیی خۆیان کردە سپەر و قەڵغان و لە دەوری رێبەرمان بوونە بازنەیەک، شەهیدە قارەمانەکانمان، کە لە ماوەى ٢٢ ساڵی بێ ئەمان و دژواری تێکۆشاندا داستانیان ئافراند، بە ڕێز و منەتەوە یادیان دەکەینەوە.
پیلانگێڕی، لە ١٥ی شوباتی ١٩٢٥ لە دژی شێخ سەعید ئەنجامدرا تاوەکو پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لە دژی رێبەر ئاپۆ، گەلی کورد سەد ساڵ لە ژێر سێبەری چەقۆی پاکتاوکردن و سڕینەوەدا بوو، بەڵام پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات هەم لە رووی بەرفراوانی و هەم لە رووی ئامانجەکانی و ئەو هێزانەى تیایدا بەشدار بوون، هێرشی لە ناوبردن و سڕینەوەى گەلی کورد بوو، کە کۆمەڵکوژی، زوڵم و پاکتاوکارییەکانی پێشووی تێپەڕاندبوو. لەبەر ئەوەش گەلی کورد و دۆستەکانی ١٥ی شوبات وەک "رۆژی رەش" لە هۆش و مێشک و عەقڵی خۆیاندا هەڵکەند و هەرگیز قبوڵیان نەکرد.
رێبەر ئاپۆ هەر زوو بە پێشبینییەکانی خۆی ئامانجی هێزە هەژمونگەرا و باڵادەستە نێونەتەوەیی و نەتەوە – دەوڵەتە داگیرکەر و چەوسێنەرەکانی لە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی دەستنیشانکرد. رێبەرمان بە سەبرێکی گەورە و بە بەرخودانێکی بێ هاوتا لە ئیمراڵی، بە تێکۆشان لەسەر هێڵی قارەمانیی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان، ئەو پیلانگێڕییە پووچکرایەوە. پیلانگێڕییەک نەک تەنها پووچەڵ نەکراییەوە، بەڵکو بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بە تێکۆشانی ٢٢ ساڵەی، خۆی لە هەموو روویەکەوە گەورە کرد، گەلەکەمان دەستکەوتی گەورەی بە دەستهێنا، هێزە پیلانگێڕەکان یەک بە یەک رووخان و لە بەریەک هەڵوەشان و بزووتنەوەى ئاپۆیی کاریگەریی لەسەر هەموو گەلانی ئازادیخوازی جیهان دروستکرد. شەڕی ئێمەی گەلی شۆڕشگێڕی، کە لەسەر بنەمای هێڵی ئایدۆلۆژی و رۆح و ورە و ئیرادەی ئاپۆیی بەڕێوەدەچێت، لە رووی ستراتیژی و تاکتیکەوە خۆی نوێکردووەتەوە و بە پیرفۆرمانس و لێهاتوویی لە شەڕدا خۆی لە دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ساڵی ٢٢هەمی پیلانگێڕیدا بەرخودانێکی گەورەی لە کوردستان ئەنجامدا.
بەڵام پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پوچەڵیشکرابێتەوە، ئەوە بەو مانایە نییە، کە پیلانگێڕی بە تەواوی تێکشکێنراوە، چونکە هێزە پیلانگێڕەکان ئەمڕۆش وەک دوێنێ بە دوای ئامانجەکەیانەوەن بۆ پاکتاوکردن و سڕینەوەى گەلی کورد. هێزە پیلانگێڕەکان و هاوکارەکانیان لە هەر دەرفەتێکدا بێت بە شێوە و شێوازی جیاجیا هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان، نرخ و بەهاکانی گەلەکەمان و بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان و هەوڵ دەدەن تێکۆشانی ئازادیی کوردستان پاکتاو بکەن. گەلەکەمان، گەلانی دۆست و بزووتنەوەکەمان چۆن لە ماوەى ٢٢ ساڵی رابردوودا بەرەنگارییان کرد و بە شێوەیەکی داستان خوڵقێنانە تێکۆشان، لە ساڵی ٢٣هەمین پیلانگێڕیشدا ئەو تێکۆشانە گەورە دەکەن و بە هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" بە دڵنیاییەوە ئەنجامی مسۆگەر بەدەست دەهێنرێت، سیستمی ئەشکەنجەى ئێمراڵی لەبەر یەک هەڵدەوەشێنرێت و ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکرێت.
گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە هەر چوار لای کوردستانەوە بە بەرخودان پێشەنگایەتی بۆ هەڵمەتی "کاتی ئازادییە" دەکەن. هەموو شەڕڤانان و فەرماندەکانی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بۆ سەرخستنی ئەو هەڵمەتە، بۆ تێکشاندنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی بە تەواوی، بەبێ گومان و دوودڵی بێ ئەوەى سازش لەسەر هێڵی ژیانی ئاپۆیی بکەن، بە داوا، بڕوا، پێبەندی، خواست و رۆحی فیدایی گەورە، خاوەنداری لە ئەرکەکانی سەردەم دەکەن. ئێمە دەڵێین، بەو ئیدعا و بانگەشەیەوە و بەو بڕیار و پێداگرییەوە، ئێمە لە ساڵی ٢٣هەمی پیلانگێڕیدا هێڵی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی شارەزایانەتر جێبەجی دەکەین، پیلانگێڕی و هێڵی پاکتاوکردنی سەر گەلی کورد پارچە دەکەین، ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین. گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بەو ئامانجەوە ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ دەکەن".
ژ.ت