فەرماندەیی بڕیارگەە ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) پیرۆزبایی لەو فەرماندە و شەڕڤانانە کرد، کە لەم هەفتەیەیی دوایدا بەبێ ڕاوەستان و پسانەوە بەرخۆدانیان کرد و گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا.
فەرماندەیی بڕیارگەى نەپەگە پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی چالاکییەکانی ئەم هەفتەیەی دوایی لە ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا لە زاپ بڵاوکردەوە، کە ڕێگرییان لە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر کرد.
لە پەیامەکە بۆ فەرماندەکان و شەڕڤانانی ئەو ناوچە ناوبراوانەدا هاتووە: "بەرخۆدانێکی بەهێز هەیە بۆ ڕێگری‌کردن لە هەوڵە داگیرکاریەکانی دوژمن".
فەرماندەیی بڕیارگە وتی، "لە ١٤ی نیسانەوە هێرشی بەرفراوانی داگیرکاریی دوژمن لەسەر زاپ و ئاڤاشین بەردەوامە. ئەم هێرشە داگیرکارییە بەرفراوانە لە بەرامبەر ئیرادە، باوەڕی و بە بڕیاربوونی سەرکەوتنی ئاپۆیی هاوڕێیانمان شکستیهێنا. شێوازی شەڕی تونێل و تیمە گەڕۆکەکان لەسەر بنەمای گەریلای سەردەمی نوێ، لە کەسایەتیی داهێنان و ئافرێنەری تاکتیکی بەرزی هاوڕێیاندا جێبەجێ کرا و توندترین گورزیان لە سوپای تورکی داگیرکەر دا. لە کەسایەتیی ئەو هاوڕێیانەماندا، کە لەم پڕۆسەی بەرخۆدانە مێژووییەدا شەهید بوون، داستانی قارەمانانەی بێوێنە تۆمار کرا و ئافرێنرا، کە کتێب، یان فیلم بەشی گێڕانەوەی ناکات. هێشتا تاوەکو ئێستاش داستانی قارەمانانە دەئافرێنرێن، بێگومان هێرشی دوژمن و بەرخۆدانی ئێمە بە توندی بەردەوامن".
بۆ ڕێگری‌کردن لە داگیرکەری، بەرگرییەکی زۆر بەهێز
فەرماندەیی لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان، کە ماوەی پێنج مانگە بەردەوامە باسی لە بەرخۆدانی زاپ و ئاڤاشین و کرد و لە بەردەوامیی دا ڕایگەیاندووە:
"وەک فەرماندە و شەڕڤانانی ناوچەکانی بەرگری و خۆڕاگریی چەمچۆ و سیدای زاپ، لە پێنج مانگی ڕابردوودا چالاکییەکانتان لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان لە زاپ و ئاڤاشین لە هەموو ڕوویەکەوە زیادیان کرد و بە بەهێزی بەردەوامیان هەیە. شێوازی شەڕی تیمەکان بە توندی و چاکی جێبەجێ کرا و ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە. لەم دواییانەدا دوای ئەوەی دوژمن هێرشی کردە سەر ناوچەکانی چەمچۆ و سیدا، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی بەرخۆدان و بەرەنگاری بەرخۆدانێکی زۆر بەهێزیان تیادا ئەنجامدرا بۆ ڕێگری‌کردن لە جموجوڵی داگیرکاریی دوژمن".
ئەو چالاکیانەی کە رێگرییان لە داگیرکەری کرد....
بەمشێوەیەی خوارەوە باس لەو چالاکییانە کراون، کە لەو چوارچێوەیەدا ئەنجامدراون:
"لە ٢٧ی ئابدا لە دژی هێزەکانی دوژمن، کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو تونێلەکانی شەڕەوە لە شەهید ئاڤاشین چالاکیی سابوتاژ و تەقاندنەوە ئەنجامدرا و لەو چالاکییەدا ٢ داگیرکەر سزادران، بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی و ئازایەتییەکی زۆرەوە چوونە سەر تەرمی ئەو دوو داگیرکەرە و دەستیان بەسەر سەر ٢ چەکی ئێم پی تی-٥٥، و ٢ دوربینی گەرمی (حەراری)، سیستمێکی ڕادار و لایتێک دا گرت.
شەوی ٢ لەسەر ٣ی ئەیلول دوژمن بە فڕۆکەی جەنگی ٢٨ جار هێرشی کردە سەر ناوچەکانی بەرخودان و بەرەنگاریی لە چەمچۆ و سیدا و ٦٥ جار بە هەلیکۆپتەر و سەدان جاریش بە تۆپخانە هێرشی لە دژی ئەو ناوچانە ئەنجامدا. لە بەرامبەردا هەڤاڵان بە بەهێزی دەستوەردانیان لە هێرشەکانی دوژمن کرد و بۆ ئەوەی ڕێگری لە دابەزاندنی هێزی دوژمن لە ئاسمانەوە بگرن، گورزی قورس و بە هێزیان لە ٩ هەلیکۆپتەر دا، لە ئەنجامدا هەلیکۆپتەرێک بەهۆی گورزە بە هێزەکانەوە خرایە خوارەوە.
لە هەمان شەودا تیمە گەڕۆکەکانمان گورزی قورسیان لە ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکیی دوژمن دا و هەروەها گورزی کوشندەیان لە هێزەکانی دوژمن دا، کە لەو ناوچەیەدا بڵاوەیان پێکرابوو.
ڕۆژی ٣ی ئەیلول لە مەیدانی بەرخۆدانی شەهید فەداکەر لە سیدا بە چەندین تاکتیک لە داگیرکەران درا و ٢ داگیرکەریش سزادران.
ڕۆژی ٣ی ئەیلول لە مەیدانی بەرخۆدانی شەهید فەداکار لە سید، ١١ جار دەستوەردان لەو هەلیکۆپتەرانە کرا، کە دەیانویست هێزەکانی خۆیان لەو ناوچەیە دابەزێنن. لە ئەنجامی گورزی بەهێزی گەریلادا یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان خرایە خوارەوە.
لە ٤ی ئەیلولدا ١٢ جار لە مەیدانی بەرخۆدانی شەهید عادل لە هەرێمی چەمچۆ دەستوەردان لە دژی داگیرکران ئەنجامدرا و لە ئەنجامی ئەو دەستێوەردانەی گەریلادا گورزی قورس لە داگیرکەران درا و بەلایەنی کەمەوە ٩ داگیرکەر سزادران.
ڕۆژی ٥ی ئەیلول لە مەیدانی شەهید عادل لە چەمچۆ، بە تایبەتی لە گروپێک لە داگیرکەران درا، لە ئەنجامدا ٤ داگیرکەر سزادران، کە یەکێکیان گەورە بەرپرسێکی سوپای تورک بوو. هەروەها ٤ داگیرکەریش برینداربوون. ئەو چالاکییانە لە چالاکییە کاریگەر و سەرکەوتووەکانی هەفتەی ڕابردوو بوون".
بە خستنەخوارەوەی ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە یەک هەفتەدا مانادارترین وەڵام بە دوژمن درایەوە
نەپەگە ڕایگەیاند، شەوی ٢ لەسەر ٣ی ئەیلول هێرشێکی بەرفراوان بە تەکنیکی پێشکەوتوی شەڕ کرایە سەر دوو ناوچەی بەرەنگاری و بەرخودان و ڕایگەیاند، "مانادارترین وەڵام" بۆ ئەو هێرشە بەرفراوانە داگیرکەرییە بە خستنەخوارەوەی ٢ هەلیکۆپتەری سکۆرسکی بە دوژمن درایەوە.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"دزژمنی داگیركه‌ر پێشبینی ده‌كرد كه له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سیدا له‌و ئاسته‌دا به‌رخودان بكرێت، هه‌ر بۆیه له شه‌وی ٢-٣ ئه‌یلول به به‌كارهێنانی هه‌موو ته‌كنیكه‌كانی شه‌ڕ ده‌ستی به هێرش بۆ سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌پانانه كرد. به‌ڵام هاوڕێیانمان وه‌ڵامی هه‌ره واتاداریان به دوژمن دایه‌وه، ٢ هه‌لیكۆپته‌ری سكۆرسكی خرانه‌خواره‌وه، گورز له چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنرا، زۆر داگیركه‌ر سزادران و لوتی دوژمن له زه‌وی خشكێنرا. بێگومان ئه‌م چالاكیه له ئه‌نجامی ئاماده‌كاری به ره‌نجی گه‌وره‌ی چه‌ند ساڵه‌ی هاوڕێیانی شه‌هیدمان و هاوڕێیانی دیكه‌مان كرا. ئاماده‌كاری پته‌و بۆ شه‌ڕ و جێبه‌جێكردنی رێبازی تاكتیكی سه‌رده‌م به داهێنه‌ری مه‌زن و پێكهێنانی هه‌موو ئه‌وانه به رۆحی فیدایی ئاپۆیی، هاوكێشه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌ستنیشان كرد. به پراكتیكی هه‌فته‌ی رابردوو جارێكی تر ئاشكرابوو كه ته‌كنیكی شه‌ڕ كه دوژمن زۆر بڕوای پێیه‌تی، به‌م هاوكێشه‌یه چۆن ده‌توانرێت له‌ناو ببرێت و بشكێنرێت.
زۆر به‌واتا و به نرخه كه ئه‌و چالاكیه سه‌ركه‌وتووانه‌ی بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی تۆڵه‌ی هاوڕێیانمان دۆغان ژیركی له فه‌رمانده‌یی گۆڕه‌پانه‌كه و هه‌موو شه‌هیدان ئه‌نجامدراون. ئێمه هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانان له گۆڕه‌پانه‌كانی به‌رخودانی چه‌مچۆ و سیدار پیرۆز ده‌كه‌ین كه تائێستا ره‌نجی گه‌وره‌یان داوه له‌م قۆناغه‌دا، به‌شداربوون له قۆناغی شه‌ڕدا و چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌یان ئه‌نجامداوه. له كه‌سایه‌تی ئێوه‌دا سه‌رجه‌م هاوڕێیانی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی ههڵۆكانی زاگرۆس له دڵه به هه‌ستی شۆڕشگێڕی سڵاودهكهین و هیوادارین به‌رده‌وام سه‌ركه‌وتووبین.
گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه شه‌ڕڤان و فه‌رمانده‌كانی له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدیشی پیرۆز كردووه و رایگه‌یاند كه گورزی قورس له یه‌كینه هه‌ره بژارده‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك وه‌شێنراوه.
گورزی قورس له‌وان درا كه هه‌رگیز له‌بیری نه‌كه‌ن
نه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه له هه‌فته‌ی رابردوودا له‌و گۆڕه‌پانه‌دا به‌رخودانێكی بێ پسانه‌وه كراوه و رایه‌یاند، "ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت باشوری كوردستان داگیر بكات، له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ داگیركاری ده‌ستپێكردووه. هێزه‌كانمان له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا به چالاكی زۆر به‌هێز وه‌ڵامی ئه‌و جموجۆڵه داگیركارییهیان دایه‌وه، به تایبه‌تی له ٢٤ ی ئایار له شاخی جه‌هه‌نه‌م و مه‌تینا به چالاكی زۆر به‌هێز گورزی دژواریان له داگیركرهاندا كه هه‌رگیز له بیری ناكه‌ن".
یه‌كینه بژارده‌كانی دوژمن پاكتاو كراون
نه‌په‌گه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه به‌رخودێرانی شاخی ئامێدی گورزی قورسیان له یه‌كینه‌كانی هێزه بژارده‌كانی سوپای تورك وه‌شاندووه و به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو:
"داگیركه‌ران كه نه‌یانتوانی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ده‌ستبهێنن كه ده‌یانویست، له رۆژهه‌ڵاتی زاپ گه‌یشتنه كۆتایی، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخی چه‌قینه رزگار ببن روویانكرده رۆژئاوای زاپ و هه‌رێمی مهتاینا. له ٢٥ی ئایار به‌دواوه به‌رخودانی ئێمه له‌و هه‌رێمانه و هێرشه‌كانی دوژمنیش بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامن. سوپای توركی داگیركه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌یتوانی له مه‌تینا و رۆژئاوای زاپ ئه‌نجام به‌ده‌ستبهێنێت، له ٤ی تهمموز بۆ سه‌ر شاخی ئامێدی له مه‌تینا ده‌ستی به هێرشی داگیركاری كرد. به‌ڵام به‌رخودانی ئه‌و به‌رخودێرانه‌ی شاخی ئامێدی له یه‌كینه‌كانی هێزه هه‌ره بژارده‌كانی سوپای تورك ژماره‌یه‌كی زۆر داگیركه‌ری پاكتاو كرد و گورزی قورسی له سوپای تورك وه‌شاند. له ١٩ی ئابدا له گۆڕه‌پانی شاخی ئامێدی هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی خرایه‌خواره‌وه. له‌و قۆناغه‌ی به‌رخوداندا چه‌ندین چالاكی به‌هێز ئه‌نجامدران، گورز له چه‌ندین هه‌لیكۆپته‌ر وه‌شێنران، له شاخی شه‌هید پیردۆغان چوونه سه‌ر دوژمن، ٣ چه‌ك و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی هه‌ڵگیرانه‌وه، ته‌رمی دوژمنیان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیان و درۆكانی شه‌ڕی تایبه‌تی سوپای توك ئاشكرا بوون.
ئاماری به‌رخودانی بێ پسانه‌وه‌ی هه‌فته‌یه‌ك
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له باره‌ی ئاماری هه‌فته‌یه‌كی بێ پسانه‌وه ئه‌و زانیارییه درا:
"له ٢٩ی ئاب له دژی داگیركه‌ران كه روویان كردبوو سه‌نگه‌ره‌كانی شه‌ڕی شه‌هید سیپان، چالاكیه‌كی هه‌ماهه‌نگ ئه‌نجامدرا. له ئه‌نجامی چالاكیه‌كه‌دا كه له سێ باسكه‌وه ئه‌نجامدرا، ٦ داگیركه‌ر سزادران.
چالاكی له رێگه‌ی نیشانشكێن كه ئهنجامگیرین:
له ٤ی ئه‌یلول هه‌لیكۆپته‌رێكی جۆری سكۆرسكی كه ده‌ویست داگیركه‌ران له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی دابه‌زێنێت كرایه ئامانجی تیمه گه‌ڕۆكه‌كانمان. هه‌لیكۆپته‌ره‌كه خرایه‌خواره‌وه.
١٠ هه‌لیكۆپته‌ر خرانه‌خواره‌وه و ئیتر ناتوانن بیشارنه‌وه
له به‌شی دۆتایی په‌یامه‌كه‌ی نه‌په‌گه‌دا ئه‌مه هاتووه، "دوای ئه‌وه‌ی ١٠ هه‌لیكۆپته‌ریان خرایه‌خواره‌وه ئیتر سوپای تورك ناتوانێت كه‌وتنه‌خواره‌وه هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی بشارێته‌وه و ناچار بووه كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی قبوڵ بكات.
له چالاكییه‌كان كه تائێستا تیمه گه‌ڕۆكه‌كان له پێشه‌وه، ئێمه هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانان له گۆڕه‌پانی به‌رخودانی شاخی ئامێدی پیرۆز ده‌كه‌ین، به رێز و پێزانینه‌وه سڵاویان لێده‌كه‌ین. ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه به‌رخودانێك كه به رۆحی فیدایی ئاپۆیی گه‌ش بووه، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره و ئه‌نجامی به‌هێز ده‌خوڵقێنێت".
تیمه گه‌ڕۆكه‌كانی خواكورك
فه‌رمانده‌یی بڕیارگه‌ی نه‌په‌گه له‌به‌ر چالاكی سه‌ركه‌وتوانه‌ی ئه‌وان هه‌موو فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانی هه‌رێمی خواكوركی پیرۆز كرد و رایگه‌یاند، كه تیمه گه‌ڕۆكه‌كان له‌و هه‌رێمه توانای چالاكییان خستووه‌ته‌ڕوو.
نه‌په‌گه سه‌رنجی راكێشا بۆ سه‌ر چالاكی سه‌ركه‌وتووانه‌ی له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا و رایگه‌یاند، "مێژووی تێكۆشانمان به رۆژه ئاگرینهكاندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان به ئاستێكی له لوتكه‌دا شه‌ڕ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. تاكتیكی داهێنه‌رانه كه گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له‌سه‌ر بنه‌مای جێبه‌جێكردنی گه‌ریلایه‌تی سه‌رفرازی ده‌یخه‌نه پێشه‌وه، ئاستی جێبه‌جێكردنی وه‌ستایانه و لێهاتووانه‌ی ئه‌و تاكتیكانه و پیشه‌گه‌ری له‌و بواره‌دا، له گه‌ریلایه‌تی كوردستان و جیهاندا مێژوویه‌كی نوێ ده‌نوسێته‌وه. به‌و بیر و باوه‌ڕه‌وه هه‌موو ئه‌و فه‌رمانده و شه‌ڕڤانانه‌ی به ئیراده‌ی ئاپۆیی به گیانبازی شه‌ڕده‌كه‌ن، سڵاویان لێده‌كه‌ین.
ده‌رفه‌ت دروست كرا بۆ ئه‌وه‌ی گورزی قورس له دوژمن بوه‌شێنرێت
نه‌په‌گه رایگه‌یاند، كه ده‌رفه‌ت دروست كراوه كه گه‌ریلا بتوانێت گورزی قورس له دوژمن بدات و رایگه‌یاند، " هه‌رێمی خواكورك هه‌رێمێكی ئێمه‌ی به‌و جۆره‌یه كه سوپای توركی داگیركه‌ر له ناو هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان رووی كردووه‌ته‌وه ئه‌وێ، ده‌یه‌وێت داگیركیری بكات و دواتریش له‌وێ تێكۆشانی گه‌وره كراوه. دوژمن بۆ ئاسته‌نگ كردنی چالاكی گه‌ریلاكان ده‌ستی به جموجۆڵی داگیركاری كردبوو. هێزه‌كانیشمان له هه‌رێمه‌كه ده‌رفه‌تیان ره‌خسان كه باشتر دوژمن بكه‌نه ئامانج، باشتر چالاكی بكه‌ن و باشتر بتوانن له دوژمن بده‌ن. هێزه‌كانمان له هه‌رێمه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای پێرسپێكتیڤ و رێنمایی سه‌رده‌می نوێی بڕیارگهكهمان، ئه‌و ده‌رفه‌ت و هه‌لومه‌رجه‌ی هه‌ڵسه‌نگاند و هێزه‌كانی ئێمه له ناوچه‌كه له ماوه‌ی رابردوودا چالاكی به‌هێزیان ئه‌نجامدا.
چالاکی بەهێز لە ماوەکانی رابردوو
لە راگەیەندراوەکەدا چالاکییە بەهێزەکانی ماوەی هەفتەیەک لە خواکورک بەم جۆرە باسیان لێوەکراوە:
لە ٢٣ی ئابدا لەکاتێکدا ئۆتۆمبێلێکی سەربازی سوپای تورک لە گۆڕەپانی لیلکان دەچووە کەڤۆرتێ بە سابۆتاژ لەناوبرا و ٤ داگیرکەر سزادران.
لە ٢٧ی ئابدا لە گۆڕەپانی شاخی شەهید دەروێش ٥ داگیرکەر سزادران، سەنگەرێکی چەکی قورس لەناوبرا.
لە ٢٨ی ئاب لە گۆڕەپانی شەهید شاهان ٣ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا.
لە ٣٠ی ئابدا تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار لە گۆڕەپانی بەرخودانی شەهید دەروێش ٦ داگیرکەری سزادا و جبەخانەیەکی گەورە لە ژێریەوە لەناوبرا.
لە ٣١ی ئابدا تیمە گەڕۆکەکانی یەژەئاستار لە گۆڕەپانی شاخی شەهید شاهان ٤ داگیرکەریان سزادا و ٣ سەنگەر و سیستمێکی کامێرای حەراری تێکشکا.
لە دووی ئەیلولدا لە نێوان شاخی شەهید شاهان و شاخی شەهید ئاخین دوژمن ویستی پێشڕەوی بکات، هێزەکانمان دوژمنیان خستە بۆسەوە، دواتریش ٤ جار بە تاکتیکی سابۆتاژ لە دوژمنیدا و ٨ داگیرکەر سزادران.
لە ٣ی ئەیلولدا تیمە گەڕۆکەکانی یەژا ستار لە گۆڕەپانی شەهید دەروێش لەسەنگەرەکانی کاتیوشا و هاوەنی داگیرکەرانیاندا، ٦ داگیرکەر سزادران و سەنگەرێک رووخێنرا.
لە ٣ی ئەیلولدا لە گۆڕەپانی شەهید ساریا بە تاکتیکی سابۆتاژ لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی جۆری کیرپی درا، ٩ داگیرکەر سزادران و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکەش لە ژێریەوە رووخێنرا.
لە چواری ئەیلولدا لە نێوان گۆڕەپانەکانی گەلی رەش و شاخی ماسیرۆ بە تاکتیکی سابۆتاژ لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی جۆری ریۆ درا، ١٣ سەرباز سزادران و ئۆتۆمبێلی سەربازی بە تەواوەتی تێکشکێنرا. ئەو چالاکییە وەک چالاکییە بەهێزەکانی ماوەکانی رابردوو هاتوونەتەئاراوە".
هێزی لێدانی تیمە گەڕۆکەکان
لە کۆتاییدا ئەم شتانە باسیان لێوەکراوە: "گەریلایەتی سەردەمی نوێ، کاتێک کە شێوازی جوڵە و تاکتیکەکانی هەوڵدانی دەوڵەمەند بە دروستی پێکبهێنرێن لە هەموو گۆڕەپانێک و هەموو سەردەمێک ئەنجام بەدەست دەهێنن. لەو چالاکییە سەرکەوتووانەدا ئەو شتە جارێکی تر سەلمێنراوە. ئەو هەموو چالاکییانە لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانئەنجامدراون ئەوەش دەخاتەڕوو کە هێزی لێدانی شێوازی شەڕی تیمەکانی گەڕۆک چەندە گەورەیە و توانای چالاکییەکانی چەندە بەرزە. ئەو چالاکیانە لە گۆڕەپانی ئێوە بە گیانی فیدایی ئاپۆیی بە تایبەتی بۆ بیرهێنانەوە فەرماندەی گەورە هەڤاڵ عەگید گارزان، ئەحمەد روبار، باگەر ئەرداڵ، رێزان ئامەد ئەنجامدراون، ئەوەش بە واتای ئەوەیە کە پەیوەستبوون بە شەهیدان و بەکردەوەکردنی بەڵێنەکان لە کەسایەتی شەهیداندا دانراوە.
بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەوە ئێمە هەموو فەرماندە و شەڕڤانان کە بەشداریان لەو چالاکییانەدا کردووە و لەو چالاکیانەدا زەحمەتیان کێشاوە، بەهۆی ئەو ئەنجامانەی کە بەدەستیان هێناوە پیرۆزباییان لێدەکەین. لە کەسایەتی ئەواندا ئێمە هەموو هەڤاڵان لە هەرێمی خواکورک بە رێز و پێزانینەوە سڵاو دەکەین، ئێمە لەو بڕوایەداین کە سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنرێت".
ژ.ت/ هـ . ب