فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) لەبارەی شەهیدبوونی حوسەین ئاجار (دڵشێر هەرەکۆل) راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
"لە ١٨ – ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠دا سوپای داگیرکەری تورک لە چیای ئامانۆس لە بەرزاییەکانی ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لە ئەنجامی شەڕێک کە بەهۆی ئۆپەڕاسیۆنەکە روویدا، دڵشێر هەرەکۆل (حوسەین ئاجار) فەرماندەی هێزەکانی سەرەتای بەرخۆدانی مێژوویی شەنگال کە رێگریان لە کۆمەڵکوژی سەر کۆمەڵگای ئێزدیمان لە شەنگال کرد و بەرپرسیاری هێزەکانمانی لە شەنگال وەرگرت شەهید بوو. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی وڵاتپارێزی هاوڕێمان دڵشێر و کۆمەڵگای ئێزدی لە شەنگال و خەڵکی بۆتانی قاڕەمان دەکەین. بەڵێن بۆ ئەنجامدانی ئامانجەکانیان و رێکخستنی دۆزی ئازادیمان بە سوپای شەهیدان، لە کەسایەتی فەرماندەی نەمر دەروێشی سەردەم هەڤاڵ دڵشێر هەرەکۆل دووبارە دەکەینەوە.
بووە فەرماندەیەکی شارەزای گەریلا
هاوڕێمان دڵشێر لە گوندی تۆرکێی ناوچەی دهێی سێرت لەدایکبوو کە لەوێ یەکەم گەلە لە بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر تەقێنرا و تێکۆشانی چەکداریمان دەستیپێکرد. لە بناری چیای چراڤ، لە ناو خانەوادەیەکی تێکۆشەری گەریلادا، لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز بە چیرۆکی فەرماندە گەورەکەمان (عەگید) ماحسون کۆرکماز گەورە بوو، بە کەلتوری وڵاتپارێزی خەڵکی بۆتان پێگەیشت. دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەر کە نەیتوانی ڕێگری لە تێکۆشانی گەریلا لە ناوچەی بۆتان بکات، نەکاری خەڵکی بۆتانی وڵاتپارێزیش لە رێگاکەیان سارد بکاتەوە. جاشێتی بەسەر گوندی تۆرکدا سەپاند و بە فشار و زوڵم لە ساڵی ١٩٩٤دا گوندەکەی چۆڵ کرد. خانەوادەی هێژای هاوڕێکەمان دڵشێر کە هیچ کاتێک لە خاکی وڵاتپارێزی نەچووە دەرەوە و سەری لەبەرانبەر دوژمن دانەنەواند، بە ناچاری بۆ میترۆپۆلەکانی تورکیا کۆچبەر بوون. هاوڕێکەمان دڵشێر کە لە ناو شەڕێکی قوڕسی تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا گەورە بوو، لەگەڵ گەریلاکان گەورە بوو و سیاسەتی قڕکردن و زوڵمی دوژمنی داگیرکەری لەدژی گەلی کورد بینی، لە ساڵی ١٩٩٧دا لە تەمەنێکی زۆر گەنجدا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد.
هاوڕێ دڵشێر لە ئامانۆس بەشداری ریزەکانی گەریلادا کرد و لەوێ دەستی بە تێکۆشانی شۆرشگێری کرد، وەک کوردێکی چیای زوو لەگەڵ چیاکان ئاوێتە بوو. ساڵی ١٩٩٩ لە قۆناغی کشانەوەدا کاتێک دەیویست خۆی بگەیەنێتە هەرێمەکانی پاراستنی میدا، لەلایەن دەوڵەتی سوریاوە دەستگیرکرا، نزیکەی ٣ ساڵ لە زینداندا مایەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لە زیندان ئازادکرا و سەرلەنوێ خۆی گەیاندە چیاکانی کوردستان. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ساڵێک مایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٣دا چووە گابار. لەسەر بناغەی هەنگاوی ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤ی تەڤگەرەکەمان، لە گابار رۆلێکی گرنگی بینی و لە ساڵی ٢٠٠٥دا چووە بۆ زاپ. دوای ئەوەی ماوەیەک لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا مایەوە، لە ساڵی ٢٠٠٧دا سەرلەنوێ چووە بۆ هەرێمی بۆتان. لە بحتان کە پراکتیکێکی سەختی هەیە، لە بارودۆخێکی سەختدا، لە هەرێمەکانی بۆتان و لە بەستا بە داواکاریەکی زۆرەوە تێکۆشانی کرد.
پێشەنگایەتی زۆر چالاکی بۆتانی کرد، گورزی گەورەی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دوژمندا، بە وەستایەتی زۆرەوە لە کەمینەکان رزگاری بوو، دوو جار بە قوڕسی بریندار بوو، بەڵام هیچ کاتێک دەستی لە تێکۆشان هەڵنەگرت و هەموو کاتێک ترسی خستە دڵی دوژمنەو. لە بۆتان لەسەر ڕێچکەی فەرماندە عەگید بووە فەرماندەیەکی گەورەی گەریلا. بە ئەزموونە گەورەکانی لە فەرماندەیی گەریلا و پراکتیکدا لە شەڕی گەلی شۆرشگێریدا، بە پەروەردەی ئایدۆلۆژی پارتەکەمان خۆی گەیاندە ئاستێکی بەرزتر و زانیاریەکانی لەگەڵ هاوڕێکانی دابەش دەکرد و ساڵی ٢٠١٢ جارێکیتر گەڕایەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. لە ساڵەکانی ٢٠١٣ و ٢٠١٤دا بەشداریکردن لەناو ڕیزەگانی گەریلای ئازادی کوردستان زۆر بوو، بۆ ئەوەی شەڕڤانانی نوێ پەروەردە بکات و بۆ پراکتیکی ئامادەیان بکات، رەنجێکی زۆری بینی و کاری رێکخەری و فەرماندەیی دەکرد.
وەک دەروێشی سەردەم و ئەفسانەی گەورە
فاشیزمی داعش کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پەلاماری گەلی کوردیدا، لە ساڵی ٢٠١٤دا کۆمەڵکوژی دڕندانەی دەرەوەی مرۆڤایەتی لە کوردستان ئەنجامدا. پارتەکەمان پەکەکە، مەترسی قڕکردنی لەسەر گەلی کوردستان، بە تایبەتی لەسەر کۆمەڵگای ئێزدی لە شەنگال زوو بینی و بڕیاری دەستوەردانی دۆخەکەیدا. بۆیەش گروپێکی گەریلای ١٢ کەسی ڕەوانەی شەنگال کرد. دەروێشانی سەردەم وەک ١٢ سوارچاکی چیاکانی کوردستان، روویان لە دەشتی موسڵ کرد، هەموو ئاستەنگیەکانی بەردەمیان تێپەڕاند و خۆیان گەیاندە گەلەکەمان لە شەنگال. ئەو ڕێپێوانە مێژووییە بۆ گەل و تەڤگەرەکەمان بووە سەربەرزی، رێگری لە قڕکردنێکی گەورە کرا و شەرەفت گەلەکەمانیان رزگار کرد. ئەوەی ئەو ڕێپێوانە مێژووییەی دەستپێکرد، ئەوەی فەرماندەیی ١٢ دەروێشەکەی سەردەمی دەکرد، هاوڕێمان دڵشیر هەرەکۆل بوو. خەڵکی شەنگالمانی هوشیار و زانا کرد، رێکخستن کرد و بە فیداکاریەکی گەورەوە لەدژی فەرماندەکە ئامادەکاری کرد. لە ئەنجامی هەوڵدان و ئامادەکاری هاوڕێ دڵشێر و ١١ هەڤاڵی دیکەدا، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا کاتێک چەتەکانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، ڕێگری لە فەرمانەکە کرا کە نەبێتە قڕکردن و کۆمەڵگا ئێزدیەکەمان گەیشتە چیای شەنگال و پارێزرا. هاوڕێکەمان دڵشێر لە چیاکانی شەنگال بووە ڕۆڵەی بژاردە و بە شەرەفی گەلە ئێزدیەکەمان بە سەدان دەروێش و عەدولی سەردەمی رێکخست و بناغەی سەرەتای یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال یەبەشەی دانا. یەبەشە کە لە ناو بەرخۆداندا دروست بوو، بۆ تاکە هێزی خۆپاراستنی گەلی ئێزدیمان گۆڕا بە شێوەیەکی چالاک تێکۆشان دەکات. گەلە ئێزدیەکەمان لە رێگای یەبەشەوە بووە خاوەن هێزی خۆپاراسینی خۆی، بە پێشەنگایەتی شەڕڤانانی یەپەگە، هەنگاوی ئازادکردنی شەنگال دەستپێکرا، فاشیزمی داعش لە شەنگال تێکشکێنرا و شەنگال ئازادکرا. هاوڕێمان دڵشیر بە رەنجێکی گەورەوە، بە فیداکاری، بوێری، بڕیارداری، شەڕڤانی و فەرماندەیی شارەزا لە شەنگال پراکتیکێکی سەرکەوتووانەی پیشاندا، لە ٧ تا ٧٠ ساڵ، جێگای خۆی لەناو دڵی هەموو گەلی ئێزدیماندا گرت. زۆر گەنجی ئێزدی کەوتنە ژێر کاریگەری هەڤاڵ دڵشێر و بڕیاریاندا کە بەشداری تێکۆشان بکەن. ناوی دڵشێر لە زۆر مندالانی شەنگال کرا. هێشتا زیندوو بوو کە ناوی وەک دەروێشی سەردەم بۆ ئەفسانەیەکی گەورە گۆڕا.
فەرماندە و میلیتانی ئاپۆیی ٢٣ ساڵ
ڕۆڵەی قاڕەمانی بەشەرەفی گەلی کورد، فەرماندەی بە ئەزموون و میلیتانی ئاپۆیی گەریلا، دوای ئەوەی ئەرکی خۆی لە شەنگال بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە ئەنجامدا، خۆپاراستنی شەنگالی رادەستی ڕۆڵە بەشەرەفەکانی گەلی ئێزدی (یەبەشە) کرد و لە شەنگال هاتە دەرەوە، لە ساڵی ٢٠١٦دا گەڕایەوە بۆ هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. هاوڕێمان دڵشێر دەیزانی کە ئەوەی فاشیزمی داعشی بەڕێوەدەبرد، پشتگیری لێدەکات و پلانی بۆ دادەڕێژێت، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورکە، هەموو کاتێک ئاماژەی بەوەدەکرد و بۆ ئەوەی کۆتایی بە فاشیزمی دەوڵەتی تورک لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داگیرکەری و قڕکەری بهێنێت و سەرچاوەکەی لەناوببات، پێشنیازی دەکرد کە بچێتە چیاکانی ئامانۆس. لەسەر ئەو بناغەیە چووە ئامانۆس، لە ناو فەرماندەیی هەرێمی ئامانۆس دەستی بە ئەرکی گرنگ کرد.
فەرماندەی هێژا هاوڕێ دڵشێر فەرماندەیەکی قاڕەمانی ئاپۆیی بوو کە بە هەستی وڵاتپارێزی، عەقڵیەتی شۆرشگێری و پێشبینی بەهێز، هەروەها بە رێکخستنی تاکتیکی هێرش و پاراستن، مۆری خۆی لە سەرکەوتنی گەورەدا. ئەو پەرفۆرمانسەی کە ئەو لەناو تێکۆشاندا پیشاندا، دڵسۆزی بۆ گەل و هاوڕێکانی، راستی و دروستی، بوێری و فیداکاری، هەڵوێستی فیدایی هاوڕێ دڵشێر بۆ هەمووان نمونەیەکی راستەقینە بوو. لە ئامانۆس تا زیندانی داگیرکەران، لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا تا بۆتان، لە بۆتان تا شەنگال و ئامانۆس، ٢٣ ساڵ بێوەستان بووە نمونەیەکی میلیتانی و فەرماندەیی ئاپۆیی. لەبەرئەوەی ئێمە خاوەنی دەروێشەکانی سەردەمی وەک دڵشێرین کە بۆ گەلەکەیان هەموو کاتێک ئامادەن و لەسەرپێن لە هەموو شوێنێک تێبکۆشن، ترس لە دڵی دوژمن دروست دەکەن و بۆ گەلەکەیان دەبنە هیوا، بە هاوڕێیەتی بێوێنەی خۆیان و نمونەی فەرماندەیەکی بێوێنە جێبەجێ دەکەن، ئێمەی هاوڕێکانیان زۆر سەربەرزین.
سەرەتا خەڵکی بۆتان و گەلی ئیزدیمان و هەموو گەلی کورد، چەند بە دڵشێر سەربەرزن، جێگای شانازیە. تا دەروێش، عەگید و دڵشێرمان هەبن، تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد هەموو کاتێک بەردەوام دەبێت و ئاگری ئازادی لە چیاکانی کوردستان هەموو کاتێک گەش دەبێت. لەبەرئەوەی کە ڕێبەر ئاپۆ مژدەی ئەوەیدا کە مردن لەکوێ بێت، گرنگ نییە، کوردایەتی و ژیانی ئازاد ئێدی راستیەکی هەتاهەتاییە. ئێمە بەڵێن دەدەین کە هەوڵ دەدەین ببینە، هاوڕێی هاوڕێکانی ئاپۆیی راستەقینە کە بوونەتە هیوا بۆ گەل، ئێمە لسەر ڕێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکان خەبات دەکەین، گەریلایەتیەکی سەرکەوتووانەی ئاپۆیی بە تەئکیدی سەردەکەوێت و دۆزی ئازادی بە سەرکەوتوویی دەگەیەنینە ئامانجەکەی."

نازناو: دڵشێر هەرەکۆل
ناو و پاشنار: حسێن ئاجار
شوێنی لەدایکبوون: دهێ
دایک و باوک: ئەمینە و عەبدوڵلا
شوێن و کاتی شەهادەت: ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ / ئامانۆس
ف.ق