فەرماندەی بریارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئامارەکانی شەڕی سالی ٢٠٢٣ی ئاشکرا کرد و دەستنیشانی کرد کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە داستانی بەرخۆدانی مێژوویی شەهیدیان دا و ساڵی ٢٠٢٣یان کرد بە ساڵی بەرخۆدانی مێژوویی.
ڕاگەیەندراوەکەی نەپەگە بەم شێوەیەیە:
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەگەل ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست ویستی لە ساڵی ٢٠٢٣دا کە ١٠٠ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە، سیاسەتەکانی کوشتنی خۆی لە دژی گەلی کورد بگەیەنێت بە ئەنجام، کورد و کوردایەتی بەتەواوەتی تەسفییە بکات و بەم شێوەیە بچێتە سەدەی دووەمی خۆیەوە. بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی کە هەیەتی، لە چوارچێوەی "پلانی لەناوبردن"دا لە ساڵی ٢٠١٥ـەوە، هەموو ئەو دەرفەتانەی لەبەردەستیدایە، تەکنیکی جەنگ و ئەو پشتیوانییەی کە لە ناتۆ وەریگریدەگرت بەکارهێنا. بە کوشتنی گەلەکەمان بە شێوەیەکی ئاشکرا، کۆمەڵکوژی و چەندین تاوانی جەنگی ئەنجامدەدا. ئەوەی کە لە دەستی دەهات ئەنجامی دەدا. هاوکات لە ماوەی ٩ ساڵی ڕابردوودا شەڕی دەروونی و تایبەتی گەیاند بە لوتکە. سەبارەت بە هێزەکانمان ساڵانە ژمارەی نوێی بلاو دەکردەوە و درۆی لەسەر درۆ دەکرد و بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە گەریلا لەناو دەبات. بەم ئامانجە لە باکوری کوردستان و هەرێمەکانی پاراتنی میدیادا بێ ناوبر لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەرەوە هێرش ئەنجام دەدرا. دەوڵەتی تورک لەسەر ئەم بنەمایە هاتە ناو ساڵی ٢٠٢٣.
بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات و بڕیاری وەستاندنی چالاکییەکان
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی فیداکاری ئاپۆیی و ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی گەورە لە دژی ئەو هێرشانە وەستانەوە و نموونەی بەرخۆدانی داستانەیان بەڕێوەبرد، و بەمەش مۆری خۆیان لە مێژوودا. ساڵی ٢٠٢٣ بە دڵسۆزی بۆ ڕێبەر و شەهیدان، ئیرادەیەکی مەزن بە باوەڕ بە سەرکەوتن، ڕوونی لە تاکتیک و تەرکیز لەسەر ئامانج بەرەو پێش چوو. لە پرۆسەیەکدا کە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک، ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕییە فرەلایەنەکان پلانی سەرکەوتووی بۆ دانرا و بە ئەنجام گەیاندرا. لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ بوومەلەرزەیەکی بەهێز کە ناوەندەکەی مەرەش بوو ڕوویدا. دەیان هەزار کەس لە گەلەکەمان گیانیان لەدەستدا و بە ڕۆژان لە ژێر داروپەردووی وێرانەکاندا مانەوە. ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە وای لە گەلەکەمان کرد ڕووبەڕووی مردن ببێتەوە. لە بارودۆخی سەختی زستاندا ملیۆنان کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون. لە پرۆسەیەکی وەهادا، ڕێوەبەری پارتیمان، هاوسەرۆکایەتیمان لە ئەنجومەنی ڕێوەبەری کەجەکە لە ٩ی شوباتی ٢٠٢٣ داوای لە هەموو هێزەکانمان کرد چالاکییەکان ڕابگرین. هێزەکانی پاراستنی گەل گرنگی بەم بڕیار و ڕوانگەیەدا و بەرەو هەڵوێستی بێ چالاکی ڕۆیشت. بەڵام ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە، ئەم بڕیارە ئینسانی و ئەخلاقییەی بزووتنەوەکەمان بە دەرفەتێک زانی و لەبری ئەوەی بەهانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەوە بچن، پێداگرییان لەسەر سیاسەتی شەڕ کرد. پێش هەموو شتێک لەبەرامبەر هێزەکانمان لە باکووری کوردستان و هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لە هەموو هەرێمەکانی دیکەدا درێژەیان بە هێرشەکانیاندا. لەم هێرشانەدا، بە گشتی ٣٢ هەڤاڵمان شەهید بوون هەرچەندە لە قۆناغی بێ چالاکییدا بووین. دوای ١٣ی حوزەیران، پرۆسەی بێ چالاکیی کە تەواو بێمانا بوو و هیچ وەڵامێکی ئەرێنی لێ نەکەوەتەوە، کۆتایی هات.
دەستی بە هەوڵی داگیرکردنی باشووری کوردستاندا و پەدەکەیش پشتیوانیی کرد
هێرشەکانی سوپای تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ بە تاکتیکی نوێی گەریلا شکستیان هێنا. پلانەکانی داگیرکاری هیچ ئەنجامێکی بۆ دوژمن نەهێنا و لە ناوچەکە گیریان خوارد. دەوڵەتی فاشیستی تورک تا ڕادەیەکی زۆر ڕەوا بوونی لەدەستدا و لاواز بوو. بۆیە بۆ پەرەپێدانی چەمکی هێرشی ساڵی ٢٠٢٣ بۆ سەر گەلی کورد تووشی شکست هاتن. هێڵی هاوکاری کورد و هەموو دەرفەتەکانی ناوخۆی بەکارهێنا و هەوڵیدا پشتیوانی لە زلهێزە دەرەکییەکان وەربگرێت. لەسەر ئەو بنەمایە، ١٤ی تەمووز لە هەرێمی کوڕە ژارۆی زاپ، لە ١٩ی تەمووز بە پاڵپشتی و هاوکاریی پەدەکە لە گۆڕەپان شاخی ئۆرتێ مەتینا، لە ٢٠ی خاکەلێوە لە گۆڕپانی شاخی جودی لە ڕۆژئاوای هەرێمی زاپ لە شەهید دەلیل، هەوڵە دەگیرکارییەکان دەستی پێکرد. بەڵام پلانی داگیرکەران لێرە سەرنەکەوت. دەکرێ بگوترێ گەریلاکان هەموو ڕۆژێک گورز لە دوای گورزیان لە دوژمندا و زیانیان بەرکەوت. سوپای داگیرکەر بۆ ڕزگار بوون لە شکستە قورسەکانی فەرماندەی سوپا داگیرکەرەکەی دوورخستەوە و هەنگاوی نوێیان دەستپێکرد. لە ٩ی ئەیلول هەوڵیدا هێرشەکانی لە هێڵی شاخی ئامێدیەوە تا مەتینا بڵاوبکاتەوە. لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە شوێنە ستراتیژییەکانی دەڤەری بارزان کە هێزەکانمان لەوێ نەبوون هێزەکانیان جێگیر کرد. بەم شێوەیە قۆناغێکی دیکەی لە هێرشە داگیرکارییەکانی دەست پێکرد. ئەم قۆناغە دەرخەری ئەوە بوو دەوڵەتی تورک ئامانجی داگیرکردنی هەموو باشووری کوردستانە و بوونی گەریلاش تەنیا وەک بیانوویەک بەکار دهێنی و پەدەکەش بە ئاشکرا پشتیوانی هەموو هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بووە.
ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی لە ئەنقەرە گەیشتە لوتکە
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە درێژایی ساڵ لە دژی هێرشەکانی دوژمن، لە دێرسیم بە یاشار بۆتانەکان، لە بۆتان بە لەیلا سۆرخوین ئامەد، ڕۆژبین دێرسیم، میرزا بارگران و بەنگین بارمانیان، لە سەرحەد بە هێژار زۆزان، شۆڕش و دەیندران، لە مێردین بە جانشێر ماکو، دەستان بۆتان و گوڵبەهار مەرجانان، لە جیلۆ بە عەلی شێر ئینتکامان، لە ئامەد بە خەمگین سەرهات، ئاخین موش و دڵگەش گوزەرەشیان، لە گارزان بە ڕێدور سیسەر و ئەردەم ئاراراتان؛ بە بەرخۆدانی داستانی و مێژوویی شەهید درا و ساڵی ٢٠٢٣ی کردە ساڵێکی بەرخۆدانی مەزن لە باکووری کوردستان. لە ناوچەکانی پاراستنی مێدیا، بە پێشەنگایەتی سینان دیژوار، ئاسیا کانی رش، نودەم سیدار، ڕۆژهات حەبەش، هەرەکۆل بۆتان، دەڤریم گارزان، دۆگا ڤیانەکان بە بەرخۆدانێکی گەورەوە لە ئاستی قارەمانێتیدا شەڕی ئازادییان بەڕێوەبرد. لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، شەهیدانی تابووری نەمران ڕۆژهات زیلان و ئەرداڵ شاهین، لە ئەنقەرە پایتەختی دەوڵەتی تورک، لە دڵی ئەنقەرە چالاکییەکی مێژوویییان ئەنجامدا و ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە-مەهەپەیان هەژاند. بەم شێوەیە جارێکی نیشانی دۆست و دوژمنیان دا کە گەریلا فیداییەکانی ئاپۆیی خاوەن چ هێزێکن. هەڤاڵان ڕۆژهات و ئەرداڵ ڕۆحی فیدایی بوونی ئاپۆیییان لە ئەنقەرە گەیاندە لوتکە و هەڵمەتێکی مێژوویییان تۆمار کرد. وەک پێشەنگ و هێما و نموونەی سەردەم، چوونە ناو مێژووی تێکۆشان و وەکوو شوێنکەوتووی زیلان مۆرکی خۆیان لە پڕۆسەکەدا.
ساڵی ٢٠٢٣ دەریخست کە دەوڵەتی تورک مەحکومە بە تێکچوون
چالاکییە مێژووییەکەی هەڤال ڕۆژهات و ئەرداڵ مۆڕاڵ، هێز و ئیرادەی بە هەموو کەسێک بەخشی، پێڕفۆرمانس و بڕیارداری گەریلاکانی ئازادی کوردستانی بۆ چالاکی زیاد کرد. لە مانگی تشرینی یەکەمدا هێزەکانمان ئاستێکی شەڕی زۆر جیاوازیان نیشاندا. لەگەڵ هاتن ورزی زستان گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەبێ گوێدانە هاوین و زستان لە هەموو وەرزێکدا و لە هەموو شوێنێک بۆ ئەنجامدانی چالاکی گەریلای سەردەمی نوێ لە مانگەکانی تشرینی دووەم و کانوونی یەکەم لە زاپ، خواکورک و مەتینادا ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕانەی سەرکەوتوویان ئەنجامدا. چالاکییە کاریگەرەکان بە درێژایی ساڵ بەبێ پچڕان بەردەوام بوو. ئەم ئۆپەراسیۆنە شۆڕشگێڕیانە و پێرفۆرمانسی شەڕ لە وەرزی زستاندا، بە پێشەنگایەتی ئاندۆک، جوان، عەگید، وڵات، مەمیان و هەڵمەت سەریان هەڵدا. بە پێشەنگایەتی ئەو شەهیدانە ستراتیژی شۆڕشگێڕی و تاکتیکی سەردەمیانە جێبەجێ کرا. ئەمەش دەریخست کە دەوڵەتی تورک مەحکومە بە شکست.
لە تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٥ هەڤاڵمان لە باکووری کوردستان و ١٠٤ هەڤاڵمان لە هەڕێمەکانی پاراستنی میدیادا شەهید بوون، بە گشتی ١٧٩ هەڤاڵمان شەهید بوون. شەهادەتی هەریەک لەو هەڤاڵانەی کە شەهید بوون ناسنامەیان بۆ ڕای گشتی و کەسوکاری ئازیزی شەهیدانمان ئاشکرا کراوە.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان بە ڕۆحی فیدایی ئاپۆیی پلانەکانی دوژمنیان پووچەڵ کردەوە. بەم شێوەیە جارێکی تر نیشانیان دا کە خاوەن هێز و ئیرادەی پۆڵایی ئازادییە. ئاماری شەڕی ساڵی ٢٠٢٣ بەم شێوەیەیە:
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ١٥٨٠ جار
هێرش بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی: ١٠٣٨ جار
هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبهەڵگر: ٣٤٢ جار
هێرشەکانی بۆمبی ئەتۆمی نوکلەر: ٩ جار
*
ئەو هەڤالانەی کە شەهید بوون: ١٧٩ شەهید
هەڤاڵانی دیلمان لە دەستی دوژمندا: ٢ هەڤاڵ
*
چالاکی کەمین: ٤
چالاکی هێرشکردن: ٦
ئۆپەراسیۆنی شۆڕشگێڕی: ٦
چالاکی سزمە (دزەکردن): ٧
چالاکی گەریلای کۆردینە: ٣١
چالاکی سابۆتاژ: ٣٩
چالاکی نیشان شکێنی: ٢٤٦
چالاکیی چەکی قورس: ٧٦٦
چالاکی شەڕی گورزلێدان و دەستێوەردان: ٦٠٧
بەگشتی چالاکییەکانی گەریلا: ١٧١٢
*
ژمارەی داگیرکەرانی سزادراو:٩١٩ کەس
ژمارەی داگیرکەرانی پلە باڵا کە سزا دراون: ٧ کەس
ژمارەی کۆنترا گەریلاکانی سزادراو: ٢ کەس
ژمارەی ئەو داگیرکەرانەی کە بریندار بوون: ١٢٨ کەس