پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدان پیرۆزباییان لە تەڤگەری ئازادی کرد

بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، کەسێتییەکان و بنەماڵەی شەهیدان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن سەردانی بارەگای تەڤگەریان کرد.

بەبۆنەی نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، کەسێتی و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و بنەماڵەی شەهیدان لە شاری سلێمانی، بۆ گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی سەردانی بارەگای تەڤگەرەکەیان کرد و لەلایەن هاوسەرۆکان و ئەندامانی تەڤگەری ئازادییەوە پێشوازییان لێ کرا.

بۆ ئەم مەبەستە، ئەمڕۆ، هەریەک لە سەرۆکی پارتی سەوزی کوردستان، ملکۆ بازیانی، نوێنەری حزبی سۆسیالیستی دیموکراتی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی، هەروەها برای شەهید دیار غەریب، ڕزگار غەریب، سەردانی بارەگای بارەگای تەڤگەرەکەیان کرد لە سلێمانی.