پاسدارانی ئێران ٢ کوڵبەری تری کوردیان کوشت
سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لەسەر سنووری شنۆ دەستڕێژی گولەی کردە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا ٢ کوڵبەری کورد کوژران.
سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران لەسەر سنووری شنۆ دەستڕێژی گولەی کردە ناو کاروانێکی کۆڵبەراندا و لە ئەنجامدا ٢ کوڵبەری کورد کوژران.
کۆڵبەرانی ناوچە سنوریەکان کە بە هۆی خراپی گوزەرانی ژیانیان بە کاری کۆڵبەرییەوە خەریکن، جارێکی تر بوون بە ئامانجی دەستڕێژی گولەی سوپای پاسدارانی رژێمی ئێران. ئەم جارەش بە هۆی دەستڕێژی گولەی سوپای پاسدارانەوە، ٢ کوڵبەری تر کوژران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند، رووداوەکە لە ناوچەی شنۆی رۆژهەڵاتی کوردستان روویداوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی هاکان محمدزادە و وەسیم فەردین زادە گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا تەرمەکانیان رادەستی خانەوادەکانیان نەکراوەتەوە.
بە پێی ئامارەکانی بەردەستی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تەنها لە ماوەی مانگی تشرینی دووهەمدا بە هۆی کەمین و دەستڕێژی گولەی پاسدارانی ئێرانەوە، ٦ کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و ٥ کۆڵبەریش بریندار بوون.
ز.ش