دەستەى بەڕێوەبەری پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) بە بۆنەی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەى پاژک دا هاتووە: "لە ٣٨هەمین ساڵیادی ١٥ی تەباخ، جەژنی ژیانەوەی مێژوویمان، لە کوردستان هۆشمەندیی ئازادی و پاراستنی هەبوونی ئافراند و ئەوەش بووە ستراتیژیی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی، لە کەسایەتیی فەرماندەی گەورەماندا هاوڕێ عەگید و ئەو هاوڕێیانەمان، کە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا شەهید بوون بە رێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە".
پاژک ڕاشیگەیاندووە، "رژێمی تورکی فاشیست – پاکتاوکار لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە پاکتاوکردن و داگیرکەری بۆ خۆی بە پاساوێک بۆ هەبوون و مانەوەى خۆی دەزانێت. دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە ئەزموونە تاریکەیکانی دەوڵەتی تورکی بۆ خۆی کردووە بە میرات و دەیەوێت سیاسەتی پاکتاوکردن و سڕینەوە لە سەرتاسەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوەببات، بەڵام ئەمڕۆش وەک دوێنێ بەرخودانێکی بەرفراوان و بەهێزی گەلان لە دژی ئەو رژێمە فاشیستە بەڕێوەدەچێت. بە دڵنیاییەوە بەرخودانی گەلان چۆن هەموو رژێمە فاشیستەکانی ڕووخاندووە، بەو شێوەیەش فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و پشتیوانیەکانیان دەڕوخێنێت.
ڕێبەر ئاپۆ بە پێشەنگایەتیی میراتی شۆڕشگێڕی هەستا و بە ڕاگەیاندنی پەکەکە ڕێگای بۆ شۆڕشی کوردستان کردەوە و لە دژی داگیرکەری و عەقڵییەتی پاکتاوکاری دەستی بە رێپێوانی گەورەی ئازادی کرد. دامەزراندنی پەکەکە نەک تەنها لە دژی عەقڵییەتی دەوڵەتی نەتەوەی فاشیستی تورک بوو، بەڵکو لە هەمان کاتدا لە دژی تەکپەرەستی، نەتەوەپەرەستی و عەپڵییەتی دەوڵەت نەتەوە بوو لە سەرتاسەری ناوچەکەدا. لەبەر ئەوەش فاشیزمی دەوڵەتی تورک بە پشتیوانیی ناتۆ و هێزە تاریکەکان دەستی بە هێرشە ناکۆتاکانی کردووە.
هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە فەرماندەیی فەرماندەی ئەفسانەى هاوڕێ عەگید لە دژی عەقڵییەتی داگیرکەری دەستیپێکرد و بووە بناغەى خۆپاراستن و بە سوپای گەل. کۆمەڵگەى کوردستان هاتەوە سەرخۆی و بە جۆش و خرۆشی جەژنی ژیانەوە بڕیاری خۆی بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی و پاراستنی هەبوونی خۆی بەهێز کرد.
هەڵمەتی شەڕی شۆڕشگێڕیی ١٥ی تەباخ بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرد و بە جێبەجێکردنی ئەو هەڵمەتە لەلایەن فەرماندەی گەورە هاوڕێ عەگیدەوە، کۆمەڵگە بووە خاوەنی هێزی پاراستنی گەل (هەپەگە) و هێزی پاراستنی ژنان (یەژاستار) و ئەوانەش بوونە هیوایەکی گەورە بۆ مرۆڤایەتی.
هەڵمەتى ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد، ژنان و گەلانی میزۆپۆتامیای دێرین ئەنجامدرا. ئەمڕۆ بە سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک و ژیانی ئازاد بووەتە هۆشمەندیی ژیانی هاوبەش.
ئێستاش فاشیزمی دەوڵەتی تورک و هێزە خۆسەپێنەکان لە دژی رێبەر ئاپۆ و بزووتنەوەکەمان بە گرتنەبەری هەموو پێوەرە بەدەر لە مرۆی و ئەخلاقییەکان عەقڵیەت و دیدی گۆشەگیری و پاکتاوکارییان خستووەتە کار. لە ٣٨هەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ی تەباخ دا ژنان و گەنجانی کورد بوونەتە عەگید و ئەزموونی ٣٨ ساڵەیان بە تاکیتکی گەریلای سەردەم نوێ کردووەتەوە و وەک فەرماندەی ئەفسانەیمان هاوڕێ عەگید بە هەمان ڕۆح و بڕیارەوە، بە ئەزمومنی ٤٠ ساڵ و تۆڕەیی سەدان ساڵەوە، بە هۆشمەندیی ئازادییەوە داگیرکەریی دەڵەتی تورک و هاوکارییەکانی تێکدەشکێنن.
لەسەر ئەو بنەمایە و لەو چوارچێوەیەدا داوا لە هەموان دەکەین بە بڕیار و پێداگرییەوە بۆ مسۆگەرکردنی ئازدیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەشداری شەڕی گەلی شۆرشگێڕی ببن و ژیانی ئازاد بونیات بنێن، بەو بۆنەیەوە جەژنی جارێکیتر جەژنی ژیانەوە پیرۆز دەکەین".
ژ.ت