کوردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان (پاژک) لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دامەزراندنی پەکەکەی پیرۆز کرد، بە تایبەتی داوای لە گەنجانی کوردستان کرد بەشداری ڕیزەکانی پەکەکە بن.
ڕاگەیاندراوەکەی پاژک بەم شێوەیە؛
"لە کەسایەتی کادیرە پێشەنگەکانی پارتیمان، ساکینە جانسز، مەزلوم دۆغان، کەمال پیر، م. خەیری دورموش و هاوڕیانی ئەم ڕێبازە، ڕۆژهات زیلان، ئەرداڵ شاهین، لەگەڵ ئاخین موش، لەیلا ئامەد، دیجلە ئەیلەم لە ئامەد و بۆتان و سەرحەد و مێردین، زاپ، ئاڤاشین و مەتینا بوێرانە بەرامبەر دوژمن بەرخۆدانیان کرد و شەهید بوون، لەگەڵ هەموو شەهیدانی شۆڕش بە حورمەت و منەتبارییەوە بەبیر دێنینەوە. لە ٤٥ ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتیمان ڕێبەر ئاپۆدا، هەڤاڵانی پەکەکە-پاژکمان کە لە زیندانەکان بەرخوەدان دەکەن، لە شاخەکان شەڕدەکەن، لە ژنانی تێکۆشەر، گەلی خۆڕاگرەکەمان و هەموو مرۆڤایەتی، پیرۆز دەکەین.
ڕێبەر ئاپۆ لە سەرەتاوە پرۆسەی بە پارتی بوونی وەرگەڕاندەوە بۆ پڕۆسەی ئازادی ژنان و گەلەکەمان، هێزی خۆپاراستنی بە ژنان بەخشی و لە ڕێگەی پارتەکەوە خۆی چالاک و ڕێکخستنی ترکرد. ڕێبەر ئاپۆ، لە ڕێگای پەکەکەوە، گەلی کورد کە تاڵان دەکرا، وایکرد ببێتە خاون ئیرادە، هێڵی 'ژن، ژیان، ئازادی'ی دروستکرد. ژنانی کورد بە تێکۆشانی پەکەکە چوونە ناو شۆڕش، دەرفەتی تێکۆشان دژ بە کۆیلایەتییان بۆ ڕەخسا و بوون بە پاژک. پاژک، وەک هێڵی ئازادی و یەکسانی پەکەکە دروست بوو. پاژک، عەقڵییەت و کەسایەتی ژن و پیاوی ئازادە. پاژک، ڕۆحی پەکەکەیە. هەر ژنێکی پاژک پێشەنگی پەکەکەیە. کەسایەتیەکە دەبنە بنەمای دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی نوێ، لە ڕێگەی جەنگاوەری پارتیەوە دروست کران.
پەکەکە وەک ڕاستیەکی گەرە، پارتی کەرامەتی مرۆڤایەتییە. وەک تەڤگەریەکی شۆڕشگێڕ، دینامیکی و گۆڕانکارترین تەڤگەری سەدەی ٢١ ــە، بەردەوام بووەتە هیوای ڕزگاری گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پەکەکە بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنان بووەتە سەرچاوەی سوود بۆ هەموو مرۆڤایەتی، پەکەکە بە عەقڵی نەتەوەی دیموکراسی دژ بە ڕێکخستنە دەوڵەتپارێزەکان، عەقڵیەتی ناسیۆنالیزم نوێنەرایەتی چارەسەری ئاشتیانە و ژیانی دیموکراتیک دەکات. پەکەکە بە ڕوانگەی ژنۆلۆژییەوە، لە دژی عەقڵییەت و کولتووری پیاوسالاری گەورەوەترین تەڤگەری ئازادیی خاون ئیدعای ژنانە. لە دژی سیستمی مۆدێرنیتی سەرمایەداریدا، پارتیمان پەکەکە تاکە هێزە کە مۆدێرنیتە دیموکراتیکی ڕێکخستن کردووە. ئێمە بە ئیرادە و ورەیەکی بەرزەوە ٤٦ ـەمین ساڵیادی تێکۆشانی پەکەکە پیرۆز دەکەین.
هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە کە بە پشتیوانی خیانەتی پەدەکەوە ئەنجامدرا، بە تێکۆشانی گەریلا و گەلەکەمانەوە لەناوبرا. پلانەکانی بێ کارێگەرکردنی تەڤگەری کۆمەڵایەتی پەکەکە مەحکومی شکستە. لە دژی شەڕی کۆمەڵکوژی ئەردۆغانی فاشیست، ژنان، گەنجان و گەلی کوردستان بە پێشەنگایەتی پەکەکە-پاژکدا هەڵدەستن و ساڵی ٢٠٢٤ دەکەنە ساڵی ئازادی ڕێبەر.
ئێمە داوا لە گەنجانی کوردستان دەکەین کە بەشداری ڕیزەکانی ئازادی پەکەکە بن، لە دژی سیستەمی سەرمایەداری شۆڕشێکی گەورە دەست پێبکەن و هەتا ئازادی، ژیان لە مردن بپارێزن."