پەدەکە ٣ گوندی ئامێدی چۆڵ دەکات
زانراوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گوندی ئامێدیان بە زۆرەملێ چۆڵکردووە و ڕێگە بۆ هێرشە داگیرکاریەکان دەکەنەوە.
زانراوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک سێ گوندی ئامێدیان بە زۆرەملێ چۆڵکردووە و ڕێگە بۆ هێرشە داگیرکاریەکان دەکەنەوە.
زانراوە هێزە چەکدارەکانی سەر بە پەدەکە بە فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی سپیندارێ و مژێ و کەڤنە مژێی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆکیان چۆڵکردووە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەرێمەکە، هۆکاری ڕوونی چۆڵکردنی گوندەکان لەلایەن پەدەکەوە نەزانراوە. بەڵام ئەم هەوڵەی پەدەکە دەکەوێتە چوارچێوەی داگیرکردنی خاکی باشوری کوردستان لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە، پەدەکەش پێشەنگایەتی ئەم هەوڵە دەکات.
ڕۆژانە دەوڵەتى تورک و ئاسایش و پێشمەرگەی پەدەکە لە سنووری گوندەکانى پارێزگای دهۆک و هەولێر بە زۆر بە هاوڵاتییان چۆڵ دەکەن و رێگە بە گوندنشینان دەگرن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەپشکنن، تا ئێستاش نزیکەى ٦٠٠ گوند بە زۆرەملێ و هەڕەشەی دەوڵەتى تورک و پەدەکە چۆڵکراون.