پەدەکە لە ئامێدی دوو ڕۆژنامەوانی دەستگیرکرد
بەهۆی ڕووماڵکردنی داگیرکاری تورک لە سنووری ئامێدی، ئاسایشی پەدەکە تیمێکی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکرد.
بەهۆی ڕووماڵکردنی داگیرکاری تورک لە سنووری ئامێدی، ئاسایشی پەدەکە تیمێکی ڕۆژنامەوانی دەستگیرکرد.
دەزگای میدیایی زووم ڕایگەیاند تیمێکیان کە پێکهاتووە لە پەیامنێر هەژین فەتاح و کامێرامانەکەی و شۆفێرەکەیان لەکاتی ڕووماڵکردنی داگیرکارییەکانی سوپای تورکیا لە ئامێدی لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە دەستگیرکراون.
سەنتەر میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان لەم بارەیەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "حکومەتی هەرێم دەستی درێژە بۆ ڕۆژنامەنووسان، بەڵام کورتە بۆ بکوژ و گەندەڵکاران".
پەدەکە لەپاڵ هاوکاری داگیرکاری، نایەوێت ڕۆژنامەوانان ڕووماڵی داگیرکاری بکەن و ناڕەزایەتی گەل دژی داگیرکاری بگوازنەوە.