پەدەکە ٤ کەسی دەستگیرکرد کە ژمارەیەکیان پێشمەرگەن

چەکدارەکانی پەدەکە لە گوند و ناوچەکانی ئامێدی هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ و ٤ کەسیان دەستگیر کرد کە ژمارەیەکیان پێشمەرگەن.

چەکدارەکانی پەدەکە لە شێلادزێ، سەرسینگ و دێرەلۆکی سەر بە ناوچەی ئامێدی دهۆک، هەڵیانکوتایە سەر ژمارەیەک ماڵ. لە ئەنجامدا ٤ کەس دەستگیرکران کە ژمارەیەکیان پێشمەرگەن.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو هاوڵاتیانە ناڕەزاییان لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک دەربڕیوە و بۆیەش دەستگیرکراون. بەهۆی فشارەکانی پەدەکە، ناوی ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون نەزانراوە.

بەپێی سەرچاوە هەرێمەیکان، لەنێو دەستگیرکراوەکاندا هاوڵاتیەک بە ناوی زێرەڤان دێرەسی و پێشمەرگەیەک بە ناوی عەلی پنیانشی هەن.

نازانرێت ئەو هاوڵاتیانەی لەلایەن پەدەکەوە دەستگیرکراون، بۆ کوێ براون و چارەنووسیان نادیارە.

ف.ق