پەدەکە رێگەی نەدا مامۆستایان بچنە ناو هەولێر
مامۆستایان و فەرانبەران بەمەبستی داواکاری مافەکانیان لە سلێمانییەوە، بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی پەدەكەوە لە پێش شارەکە رێگرییان لێکرا.
مامۆستایان و فەرانبەران بەمەبستی داواکاری مافەکانیان لە سلێمانییەوە، بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتوون، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانی پەدەكەوە لە پێش شارەکە رێگرییان لێکرا.
مامۆستایان و فەرانبەران بەمەبستی داواکاری مافەکانیان لە سلێمانییەوە، بەرەو هەولێر بە ڕێکەوتوون، لە سماقۆڵی ڕێگرییان لێکرا.
ئەو چالاکوانانەی لە دەروازەی ناو شار ڕاگیراون، ڕێگەیان پێنادرێت بچنە ناو شاری هەولێر.
لە لایەکی دیکەوە سەدان مامۆستا و فەرمانبەری ناڕازی ئیدارەی ڕاپەڕین لە نزیک بازگەی دێگەڵە چاوەڕوانی مامۆستا و فەرمانبەرانن کە لە سلێمانی و گەرمیانەوە دێن. دوای ئەوە مامۆستا و فەرمانبەران کە لە سلێمانی و گەرمیانەوە گەشتن پێکەوە بەرەو هەولێر بە ڕێدەکەون.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند کە تا ئێستا رێگە بە چالاکی نادەن و چالاکی وەک دژی یاسا پێناسە کرد و هەڕەشەی دەستێوەردانی کرد.
هێزەکانی پەدەکە لە شەقامەکان و نوقتەکانی ناوەندی هەولێر دانراون.