پەدەکە رۆژنامەنوسی هۆڵەندی فریدریک گێردینک دیپۆرت دەکات

ڕۆژنامەوانی هۆڵەندی فریدریک گێردینک، کە دەیویست لە هەولێرەوە بڕوات بۆ ڕۆژئاوا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی پارتی (پەدەکە)ەوە ڕاگیراوە و ئێستاش کار بۆ دیپۆرتکردنەوەی دەکەن.

هێزە چەکدارەکانی پارتی (پەدەکە) فریدریک گێردینک ڕۆژنامەنووسی ڕەخنەگری هۆڵەندییان لە ڕۆیشتن بۆ رۆژئاوای کوردستان ڕاگرت، کە دەیویست لە هەولێرەوە بڕوات بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و ئێستاش کار بۆ دیپۆرتکردنەوەی بۆ هۆڵەندا دەکەن.

ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژنامەوان فریدریک گێردینک ساڵەهای ساڵە کاری رۆژنامەوانی و لێکۆڵینەوە لەسەر کورد و کوردستان دەکات.

گێردینک زانیاری دەربارەی بابەتەکە لە ئەکاونتی میدیای دیجیتاڵی خۆی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند، ویستویەتی بچێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و کاتێک لە سنووری ڕۆژئاوا نزیک بووەتەوە هێزە چەکدارەکانی پارتی (پەدەکە) ڕێگەیان پێنەداوە بپەڕێتەوە و گەڕاندویانەتەوە بۆ هەولێر.

فریدریک گێردینک ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەریی هەولێر ئەویان بە "مرۆڤێکی نەخوازراو لە هەرێم دا" ڕاگەیاندووە و و ئێستا بۆ دیپۆرتکردنەوە دەبرێتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر.

بەپێی زانیارییەکان هۆکاری ئەو ڕەفتارەی پارتی (پەدەکە) لە دژی ئەو ڕۆژنامەنووسە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە فریدرێک لەبارەی هاوکارییەکانی پارتی (پەدەکە) لەگەڵ دەوڵەتی تورک، هەواڵ و بەرنامە و ڕاپۆرتی ڕەخنەگرانەى بڵاوکردوەتەوە و ئەوەش پارتی (پەدەکە)ی بێزار کردووە و بەو هۆیەوە بڕیاری دیپۆرت کردنەوەى ئەو ڕۆژنامەنووسەیان داوە.

ژ.ت