په‌كه‌كه یادی شه‌هید ده‌لیل وڵاتی كرده‌وه
كۆمیته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ده‌لیل وڵات (حه‌سه‌ن مه‌حمود بۆزۆ)ی به بیر هێنایه‌وه كه له ١٩ ئه‌یلولی ٢٠١٩ شه‌هیدببوو.
كۆمیته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه ده‌لیل وڵات (حه‌سه‌ن مه‌حمود بۆزۆ)ی به بیر هێنایه‌وه كه له ١٩ ئه‌یلولی ٢٠١٩ شه‌هیدببوو.
كۆمیته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه باسی له‌وه‌كرد گه‌ریلای ئازادی كوردستان ده‌لیل وڵات (حه‌سه‌ن مه‌حمود بۆزۆ) له ١٩ ئه‌یلولی ٢٠١٩ له هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی تورك له هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مێدیا شه‌هید شه‌هید بووه.
كۆمیته‌ی یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی په‌كه‌كه له باره‌ی شه‌هیدبوونی ده‌لیل وڵات ئه‌م راگه‌یه‌نراوه‌ی بڵاوكرده‌وه:
"له به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك، كۆلۆنیالیستی مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داری و هاوكاری خاینان بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ل كورد قڕ بكات و كوردستان داگیربكات، گه‌ریلاكانی ئازادی كوردستان له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا و بۆتان به تایبه‌تی و له هه‌موو خاكی وڵاته‌كه‌مان خۆراگری ئه‌فسانه‌یی ده‌كه‌ن كه قاره‌مانێتی سه‌رده‌مه‌كان تێده‌په‌ڕێنێت. له‌م سه‌رده‌مه مێژووییه‌دا یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی نه‌مرمان، پارچه‌كردنی قڕكردن له‌سه‌ر رێبه‌ریی ئه‌وان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی جه‌سته‌یی رێبه‌ر ئاپۆ ده‌بێته پێویستی سه‌ره‌كی گرێدراوبوون به یادی ئه‌وان. شه‌هیدانمان خوڵقێنه‌رانی سه‌ره‌كی ژیانێكی شكۆمهندانهن. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه له هه‌ر چركه‌یه‌كی ژیانی خۆمان ده‌بێت ئێمه له به‌رامبه‌ر پاكتاو و داگیركاری تێكۆشان گه‌شتر بكه‌ین، ئێمه شه‌هیدانمان بخه‌ینه ژیانمانه‌وه و له‌ناوبردنی دوژمن وه‌ك چۆن پێوه‌رێكی ئه‌خلاقیه بۆ ئێمه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی هه‌ڤاڵێتی و وڵاتپارێزییه. ئه‌وان له دژوارترین دۆخدا گیانی خۆیان له به‌رامبه‌ر پاكتاوكاری و داگیركاری كرده قه‌ڵغان.
له هه‌ر بستێكی خاكی كوردستان كه ماڵی گه‌لانه، ئه‌وان خوێنی خۆیان تێدا خرۆشاند، بوونه هیوا و رۆحی ژیانێكی ئازاد. گه‌له وڵاتپارێزهكهمان رۆڵه هه‌ره بژارده‌كانیان له پێناو ئازادی وڵات به‌ره‌و نه‌مرییه‌وه نارد. ئێمه سه‌ربه‌زین كه هاوڕێی ئه‌وانین. له‌و بڕوایداین كه بنه‌ماڵه‌ی به‌نرخی شه‌هیدانی قاره‌مانمان و هه‌موو گه‌له وڵاتپارێزهكهمان بڕوای ژیانی ئازاد كه ئه‌وان بۆ ئێمه‌یان وه‌ك میرات جێهێشتووه و له به‌رامبه‌ر قڕكردن و پاكتاو پێداگریی ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رخودان، درێژه پێده‌ده‌ن و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش سه‌ربه‌زن. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه له ١٩ی ئه‌یلولی ٢٠١٩ له هێرشی ئاسمانی ده‌وڵه‌تی توركدا هاوڕێمان ده‌لیل وڵات (حه‌سه‌ن مه‌حمود بۆزۆ) تێكه‌ڵ به كاروانی نه‌مران بوو. ئێمه له كه‌سایه‌تی هاوڕێ ده‌لیلدا هه‌موو شه‌هیدانی شۆڕش به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنه‌وه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی بۆزۆ و گه‌لی وڵاتپارێزمان ده‌كه‌ین.
له ساڵی ٢٠١٢ له ناو خه‌باتی كولتوری شۆڕشدا جێیگرت
هاوڕێ ده‌لیل وڵات له ساڵی ١٩٩٣ له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی وڵاتپارێز له‌دایكبوو. له ساڵانی سه‌ره‌تای گه‌شه‌سه‌ندنی تێكۆشانی ئازادی كوردستان كه به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه ده‌ستیپێكرد، بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تێكۆشانی ئازادی كوردستاندا دانا. له ١٥ی ته‌باخی ١٩٨٤ دوای هه‌ڵمه‌تی گه‌ریلایی گه‌وره له هه‌موو كوردستان به‌شداربوونی ناو ریزه‌كانی گه‌ریلا دروست بوو، له رۆژئاواش كه هیوای ژیانی ئازاد و جیهانیشه به هه‌زاران ژن و پیاو بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان له داگیركاری دوژمن رزگار بكه‌ن هاتنه ناو تێكۆشانه‌وه.
له شاری عامودێش كه پێشتر به‌خودانی گه‌وره‌ی تێدابوو، زۆر كه‌س به‌شداربوون و رۆڵه‌ی نوێ له دایكبوون و له‌گه‌ڵ ئه‌و چیڕۆكانه‌ی به‌شداربوون گه‌وره‌بوون. هه‌ڤاڵ ده‌لیل وڵات له‌ناو راستییه‌كی به‌م جۆره‌دا گه‌وره‌بوو. له‌و شوێنه‌ی لێی گه‌وره بووه‌به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی خۆی له‌سه‌ر بڕیاری خۆی، له‌پێناو بیر و باوه‌ڕی خۆی تا كۆتایی تێبكۆشێت سه‌رنجی بۆ سه‌ر خۆی راكێشاوه. كاتێك پێینایه گه‌نجییه‌وه، ئه‌و خاكه‌ی تێیدا له‌دایكبوو بووه لانكه‌ی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی. شۆڕشی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیكی رێبه‌ر ئاپۆ له رۆژئاوا زیندو ده‌بێت. له ساڵی ٢٠١٢ دا كاتێك كه له رۆژئاوا قۆناغی شۆڕش ده‌ستیپێكرد، هه‌ڤاڵمان ده‌لیلیش تێكه‌ڵ به خه‌باتی كولتوری ئه‌م شۆڕشه بوو. به خۆشه‌ویستی، هیوای ژیانی ئازاد، جۆش و خه‌نده‌ی سه‌ر روخساری بووه كه‌سێكی هه‌ره پێ‌داگر و گه‌نجی شۆڕش.
بەشداریی لە هەڵمەتی شەهید ڕوبار قامیشلۆ دا کرد
هاوڕێ دەلیل بۆ ڕزگارکردنی وڵاتەکەی و بۆ ئەوەی گەلەکەی لە ژینگەیەکی ئازاد‌دا بژین لە ڕۆژئاوا بەشداری دەکات و ڕەنج و تێکۆشانێکی زۆر دەدات. خوشکە گەورەکەی پێش خۆی بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی ببوو. هەرچەندە ئەو جۆش و پەرۆشییە کاریگەری لەسەر دەلیل هەبوو، بەڵام کاریگەری سەرەکی پەیوەندی گەورەی بوو بە شەهیدانەوە. پێیوابوو دەبێت تۆڵەی هەموو شەهیدێک بکرێتەوە و بەو پێیەش ژیا. لەسەر ئەم بنەمایە شەهیدبوونی هەڤاڵمان دەلیل حەسەکە گەورەترین هۆکار بوو بۆ ئەوەی هەڤاڵمان دەلیل بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی‌دا بکات.
پاشان لە ساڵی ٢٠١٣ کاتێک هەڤاڵ وڵات بۆتان، کە لەگەڵیدا کاری دەکرد و شەهید بوو، بڕیاری دا ببێت بە شەڕڤانێکی ئازادی و ناوی خۆی کرد بە دەلیل وڵات. هەڤاڵ دەلیل کە لە هەموو ژیانیدا توانیبوی ببێت بە کەسێکی جیاواز، بە بەشداریکردنی خۆی جیاوازییەکی گەورەی دروستکرد. هەڤاڵ دەلیل، کە بووە نیشانەی پەیوەندی و پەیوەستبوون بە شەهیدان و وڵات،بەشداربوونی خۆی لە پەکەکەدا بە پەرۆشییەکی زۆرەوە لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پیرۆزدەکات. ئەو جۆش پەرۆشییەی بۆ بەشداریکردنی هەست پێدەکرد و لەگەڵی دەژیا. لە ڕێکردنی داهاتویشیدا هەرگیز ئەو پەرۆشییەی نەگۆڕی.
هاوڕێمان دەلیل وڵات لە ساڵی ٢٠١٣دا چالاکانە بەشداریی لە هەڵمەتی شەهید ڕوبار قامیشلۆ لە دژی چەتەکانی داعش کرد، کە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و داگیرکەری مۆدێرنیتەی سەرمایەداری پشتیوانی و خاوەندارییان لێدەکردن. بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژئاوا لە چەتەکان و تێکشکاندنیان ڕۆڵی سەرەکی و گەورەیان بینی. هەڤاڵمان دەلیل دوای ئەوەی لە جەنگدا بریندار بوو لە بواری تەندروستیدا دەستی بە کارکردن کرد و بووە خاوەن کار و پراتیکی لە هەڤاڵێتیدا قوڵبوویەوە، لەسەر بنەمای قووڵبوونەوە لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی ژیا و خەباتی دژ بە دوژمن بە ئەرکێکی بنەڕەتی دەزانی. بۆ هەڤاڵ دەلیل ڕاست و دروست ژیان، هەمیشە پێوانەیەک بووە بۆیان. ڕۆحی سەرکەوتنی ئەو هیچ بەربەستێکی نەدەناسی، بە لێهاتوویی خۆی لە پراکتیکدا زۆر پێشکەوتنی ئافراند.
لە خنێرە بوو بە گەریلایەکی سەرکەوتوو
هەڤاڵ دەلیل وڵات لە ساڵی ٢٠١٧دا زیاتر خۆی لە فەلسەفەی ڕێبەرایەتی دا قوڵتر کردبوویەوە و باشتر بە پەکەکە ئاشنا دەبێت، بۆ ئەوەی ببێتە شەڕڤانێکی ئازادیخوازی بەهێزتر لە ئەکادیمیای کادێرانی مەزڵوم دۆغان دا بەشداری لە خولی پەروەردەدا کرد. هەڤاڵمان دەلیل وڵات، کە لە پەروەردەوە ئەنجامی بەهێزی بەدەست هێنا، ڕۆحی گەورەی ١٥ی تەباخی بەدەست هێنا و دەبێتە گەریلایەکی بەهرەمەند و لێهاتوو لە ناوچەی خنێرە.
هەڤاڵ لە یەکەم ساتەوە تا شەهیدبوونی لە دڵی هاوڕێیانیدا جێگەی تایبەتی هەبوو، لە ژیاندا فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆی بە زیندوویی ڕادەگرت، هەڤاڵمان دەلیل وڵات تا مانگی ئەیلولی ٢٠١٩ بە جۆش و ورە و خۆشەویستییەکی زۆرەوە هەموو کارەکانی بەڕێوەبرد، بێ ئەوەی لە پەرۆشی و جۆش و خرۆشی خۆی لە ڕێپێوانە یەکلاکەرەوەکەیدا هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت. لە ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەشداری کاروانی نەمران بوو. وەک هەڤاڵانی تێکۆشەر، ئیمە جارێکی تر بە ڕێز و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشمان لە کەسایەتی هەڤاڵ دەلیل وڵات دا دەکەینەوە و بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە، کە بە تێکشکاندنی دوژمنی فاشیستی بکوژ و پاکتاوکار خەونی شەهیدان بۆ ڕێبەرایەتی و کوردستانی ئازاد بەدی بهێنین".
زانیاریی ناسنامەی شەهید دەلال وڵات لەم شێوەیەیە:
نازناو: دەلیل وڵات
ناو و پاشناو: حەسەن مەحمود بۆزۆ
شوێن و کاتی لەدایکبوون: ١٩٩٣/ عامودێ
ناوی دایک: ئالیا
ناوی باوک: مەحموود
کات و شوێنی بەشداریکردن: ٢٠١٣ / عامودێ
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
هـ.ب / ژ.ت