پێکهاتەکانی شنگاڵیش بەشداری هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" بوون
پێکهاتەکانی شەنگاڵ لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
پێکهاتەکانی شەنگاڵ لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد" دەکەن.
ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی، سەرجەم دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی شەنگاڵ، کۆمەڵگەی عەرەبی و ئێزدی، لەگەڵ پادێ و تاژێ و بزووتنەوەی گەنجان بە پێشەنگایەتی ئیدارەی خۆسەر و دیموکراتیکی شەنگاڵ لە ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە بەشداری لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی کەبۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان دەستی پێکردووە دەبن، پێکهاتەکانی شەنگاڵ بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" پێشوازییان لە هەڵمەتی نێونەتەوەیی کرد و ڕایانگەیاند کە بە دروشمی "ئازادی بۆ ڕێبەر، خۆسەری بۆ شەنگاڵ"چالاکانە بەشداری لە هەڵمەتی ئازادی دەکەن. .
ڕاگەیاندنەکە لە مەزارگەی شەهیدانی شەهید بەرخۆدان و شەهید دڵگەش لە چیای شنگاڵ، بە زمانی کوردی و عەرەبی، لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگاڵ جیهان جەلۆ و هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی عەرەبی شنگاڵ ئەبو سەدرەوە ڕاگەیەندرا.
لەڕاگەیاندراوەکەدا بە کورتی وەها دەگوترێت: "لە 10ی تەشرینی یەکەم، لە 74 ناوەند و وڵاتی ئەوروپی لە سەرانسەری جیهان، بە پێشەنگایەتیی نووسەر، هونەرمەند، کەسایەتییە ناودارەکان، سیاسەتمەدار و ڕێکخراوە ئازادیخوازەکان، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد". هەڵمەتی نوێی ئازادی دەستی پێکردووە. ئەم هەڵمەتە لەلایەن هەموو لایەنە ئازادیخوازەکانەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا و وردە وردە لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە. سەرەتا ئێمەش بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازی لەم هەنگاوە مێژووییە دەکەین.
لەوبڕوایەین ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالان و شنگاڵێکی سەربەخۆ و ئازاد لە هەرکاتێ نزیکترە. بەڵام سیاسەتی شەڕ و کوشتن لەسەر ئێمە و گەلە ستەملێکراوەکەمان بەردەوامە. بۆیە دەڵێین تەنها یەک ڕێگا لەبەردەمماندایە ئەویش بەرخۆدان و تێکۆشانە. لەسەر ئەم بنەمایە ئێمە وەک ئیرادەی هەموو چین و توێژەکانی شنگاڵ، ئیدارەی خۆسەر و دامەزراوەکانی، ئەنجومەنی گەل، تاژێ، یەکێتی گەنجانی ئێزیدخان،بیروباوەڕەکان، لێژنەی عەشایری، ئاسایشی ئێزیدخان، ئەنجومەنی عەرەبی و پادێ، بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان خۆسەری بۆ شنگاڵ" بەشداری هەڵمەتی ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد دەبین.