پەكەكە: گەنجانی كورد بە تێكۆشانیان خاوەنداری لەرێزان جاوید بكەن

كۆمیتەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكە بانگەوازی لەگەنجانی كورد كرد؛ تۆڵەی رێزان جاوید و هەموو شەهیدانی كوردستان لەدەوڵەتی تورك بكەنەوە.

كۆمیتەی بەرێوەبەری پەكەكە بەهۆی شەهیدبوونی دامەزرێنەر و ئەندامی بەرێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كورستان"كۆدار"، و پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"رێزان جاوید راگەیەندراوێكی بۆ رای گشتی بڵاوكردەوە.

لەراگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكەدا هاتووە؛ بەئێش و خەمگینیەكی قوڵەوە بیستمان كە رێزان جاوید لەقامیشلۆ مێوان بووە و لەلایەن فرۆكە بێ فرۆكەوانەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركەوە بەشێوەیەكی نامرۆڤانە كراوەتە ئامانج و شەهید كراوە" بەرێز و حۆڕمەتەوە یادی شەهید رێزان جاوید بەرز رادەگرین ، و لە ئێش و ئازاری هاوڕیمان و بنەماڵە و گەلەمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان هاوبەشین. لەو باوەڕەداین نە تەنیا گەنجانی كورد و گەلی كورد، لەتێكۆشانی ئازادیدا هەمیشە خاوەنداری لەرێزان جاوید دەركەوین".

دەوڵەتی تورك دۆژمنی هەموو كوردانە

لەبەردەوامی راگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكەدا دەڵێت؛ دوای ئەوەی جێگری هاوسەرۆكی ئەنجوومەنی بەرێوەبەری، رێوەبەری خۆسەری دیموكراتیكی باكور و رۆژهەڵاتی سوریا فەرهاد دێرك لەباشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە كۆمەڵكۆژكرا، ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆدار كە لەهەمانكاتدا ئەندامی كۆردیناسیۆنی كۆدار"كۆمەڵگەی دیموكراتیك و ئازادی رۆژهەڵاتی كوردستان"ە، رێزان جاوید، لەرۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی داگیركەری توركەوە كۆمەڵكۆژ كرا و ئەمەش نیشان دەدات كە دەوڵەتی تورك و بەرێوەبەرایەتی فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە لەكوێ دەبێت با ببێ، دۆژمنی هەموو كوردانە و ئەگەریش بۆی بكرێت، دەیەوێت هەموو كوردان بەیەكجارەكی كۆمەڵكۆژ بكات. لەبەر ئەوەش بۆ كوردان تاكە رێگا بەناچاریش بێت، دەبێت یەكبگرن و دۆستانتیەكی دیموكراتیانە پێش بخەن لەدژی دەوڵەتی تورك و داگیركەری قڕكەر و هەموو فاشیستی ئاكەپە ـ مەهەپە تێكۆشانێكی هاوبەش بەرێوە ببەن. با كەس بەهەڵە لێكدانەوە و حیساباتی هەڵە نەكات، و نەبنە هاوبەشی قڕكەریەكانی دەوڵەتی تورك. كوردان دەبێت بەیەكیەتی نەتەوەیی لەدژی قڕكەریەكانی دەوڵەتی تورك تێكۆشانی ئازادی كوردستان بەهێزتر بكەن.

لەكۆتایی راگەیەندراوەكەی بەرێوەبەرایەتی پەكەكەدا هاتووە؛ لەسەر ئەم بنەمایە شەهید رێزان جاوید بەرێز و حۆرمەتەوە یادی بەرز رادەگرین، پێش هەر كەس گەنجانی رۆژئاوای كوردستان بانگەوازی لەهەموو گەنجانی كورد دەكەین بەشداری ریزەكانی تێكۆشانی ئازادی ببەن و تۆڵەی رێزان جاوید و شەهیدانی كوردستان هەموویان بكەنەوە.

ف.ق