پەکەکە: پێویستە هونەرمەند، ڕۆشنبیر و وێژەوانان لەدەرەوەی پڕۆژەکە نەمێننەوە
کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە: هونەرمەند، وێژەوان، نووسەر و ڕۆشنبیران هەر وەک چۆن لە مێژوودا لەدژی ڕژێمە داگیرکەرەکان یەکیان گرتووە، ئێستاش پێویستە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکارەکەیان پەدەکە لە دەوری بەرژەوەندی نەتەوەیی کۆببنەوە.
کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، "ئەو ڕۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر و وێژەوانانەی کە لەسەر ڕێگایەکی ڕاست خەبات دەکەن، ناتوانن لە دەرەوەی قۆناغەکە بمێننەوە و پێویستە ئاگاداری بەرپرسیاری خۆیان بن و بەو شێوەیە بجووڵێنەوە."
کۆمیتەی تەڤ – چاندی پەکەکە وتی، "لەسەر دروشمی مرۆڤایەتی و ناوەندی شارستانیەت جارێکیتر شەڕ هەیە. جەنگی سێیەمی جیهانی لەسەر ئەم خاکانە بەردەوامە. جۆگرافیای کوردستان ناوەندی شەڕەکەیە. ستاتۆکوی سەدە دەلەرزێت، سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستیش لەناودا، ستاتۆکوی سەدە ناتوانێت بەم شێوەیە بەردەوامی بە خۆی بدات، هەوڵ دەدات کە ببێتە خاوەن بناغەیەک کە بەردەوامی بە خۆی بدات. دێوەزمەی دەوڵەت – نەتەوە کە بەرهەمی ئیمپریالیزمە، لەسەر پاراستنی ستاتۆکو کار دەکات. ئەوەش دەبێتە هۆکار کە لە جۆگرافیای رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گێژاو بەردەوام بێت، شەڕ بڵاوببێتەوە و بەردەوام بێت و لەگەڵ خۆی هەڵوەشێنێت. ئەم ٢٠ ساڵەی دوایی لەسەر خاکی عێراق و ٨ ساڵی ڕابردووش لەسەر خاکی سوریا کە بووەتە کاولخانەی شەڕ، ئێش و ئازار بەردەوامە. دێوەزمەی دەوڵەت نەتەوە چاوی خۆی لەبەرانبەر داواکاری نەتەوە و گەلان گرتووە و ئەوانەی لەسەر ئەم جۆگرافیایە دەژین لەناودەبات.
هێزە هەگەمۆن و زلهێزەکان حسابی خۆیان لەسەر ئەم جۆگرافیایە هەیە. دۆخی شەڕ لە هەرێمەکە پەیوەندی بەو حساب و پلانانەوە هەیە کە دەیانەوێت گەلان بە یەکتری بشکێنن. دەیانەوێت بەسەر قەیرانەکەدا زاڵ ببن، کانەکانی وزە بە تەواوی کۆنترۆڵ بکەن و دەیانەوێت ڕێڕەوێکی بێ کێشە و ئاسان بۆ سەرمایەکەیان بکەنەوە، دەیانەوێت لێگەڕان بۆ ئازادی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتی ئاستەنگ بکەن، بەردەوامی بە سیستمی خۆیان بدەن و بەو ئارمانجەش دەست لە هەرێمەکە وەردەدەن.
'جەنگی سێیەمی جیهانی بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی دەستیپێکرد'
ئەم شەڕەی کە ئێمە جەنگی سێیەمی جیهانی پێ دەڵێین بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی لەدژی ڕێبەرایەتی ئێمە دەستیپێکرد. بە دیلگرتنی ڕێبەرایەتیمان دەستوەردان لە جۆگرافیاکە دەستیپێکرد. گۆشەگیری قوڕسی سەر ڕێبەرتیمان و دەستوەردان لە هەرێمەکە راستەوخۆ پێکەوە گرێدراون. بەرهەمی سیاسەتی ئەو ناوەندانەیە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەم دەستوەردان و هێرشانەدا بەکەڵکترین ئامێرن کە کاریان پێدەکرێت. پاسەوانی بۆ سیستمی ئەشکەنجەی ئیمڕالی دەکات. سیستمی گۆشەگیری سەر ڕێبەرتیمان بە شێوەیەکی قوڕس بەردەوامە. پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بە تەواوی پچڕاوە، دەرفەت بە خانەوادە و پارەێزەران و هیچ کەسێک نادرێت کە پەیوەندی دروست بکەن. سیستمی ئیمڕاڵی بە تەواوی بووەتە سیستمی ئەشکەنجە. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و سی پی تی بەرپرسیارن. لەم قۆناغەدا هیچ کەسێک ئەم ئەشکەنجەیە قبوڵ ناکات. کاتی ئەوە هاتووە کە لەدژی ئەم سیستمەی ئەشکەنجە مرۆڤ بڵێت، ئیتر بەسە و درەنگیشە.
'وەک بەشێک لە پلانی داگیرکردنی باشووری کوردستان هەنگاو بە هەنگاو پێک دێت'
جۆگرافیای کوردستان بە تەواوی بووەتە گۆڕەپانی شەڕ. بە پشتگیری و قبوڵکردنی زلهێزەکان عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکرا. لەسەر باشووری کوردستان هێرشی قوڕس هەیە. داگیرکەری لە باشووری کوردستان بە هاوکاری پەدەکە دەکرێت. دەوڵەتی تورک و پەدەکە بەم ئامانج و هەوڵدانە کە دەیانەوێت تێکۆشانی ئازادی لەناوببەن کە گەلی کورد بە باجی زۆر گەورە کێشەی ئازادی خۆی بە جیهانی کردووە و تا ئەمڕۆ هێناویەتی. گەشەدانەکانی دوای ناردنی هێز بۆ زینێ وەرتێ لەلایەن پەدەکەوە، هێرشەکانی سەر حەفتانین و هێزە سەربازیەکان کە جێگیرکراون، وەک بەشێک لە پلانی داگیرکردنی باشووری کوردستان لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام دران.
'خانەوادەی بارزانی و پەدەکە رێگا بۆ داگیرکردنی باشوور خۆش دەکەن'
جێگیرکردنی هێزەکانی سەربازی پەدەکە لە هەرێمەکانی گەریلا، بە ئامانجی هەڕەشە و هێرشی سەر تەڤگەری ئازادی، لە چوارچێوەی پلانی دەوڵەتی تورکدایە. ئەم پلانی هێرش و داگیرکەریە لە سیاسەتی ئەمریکا بەدوور نییە. خانەوادەی بارزانی و پەدەکە لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لەدژی تەڤگەری ئازادی بەکاردەهێنرێن. دەزانرێت کە لەگەڵ میت پەیوەندی سیخۆڕیان هەیە و هەموو هاوکاریەک دەکەن. لە شەهیدبوونی هەندێک کادری پێشەنگمان و گەریلاکانی پەکەکەدا دەستی پەدەکە و خانەوادەی بارزانی هەیە. لە کاری سیخوڕی باشووری کوردستاندا کە گەلەکەمان لەناو تۆڕی سیخوڕیدایە رۆڵی پەدەکە زۆر دیارکەرە. خانەوادەی بارزانی لەدژی ئۆپەڕاسیۆنەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باشووری کوردستان، لەسەر کوشتنی کەسانی مەدەنی، دروستکردنی بارەگای سەربازی، داگیرکردنی باشوور، هیچ ناڕەزاییەکی دەرنەبڕێوە. بەپێچەوانەوە بۆ بەردەوامیدان بە داگیرکەری هاوکاری پێشکەش کردووە و هانی داوە. خانەوادەی بارزانی و پەدەکە بەمەش رازی نەبوون، بۆ ئەوەی هێرش بکرێتە سەر شەنگال، هەوڵ دەدەن حکومەتی عێراقیش ڕازی بکەن، بەمەش دەیانەوێت فەرمانێکی تر بەسەر شەنگالدا بهێنن.
خانەوادەی بارزانی و پەدەکە پیشتریش لەدژی گەریلاکانی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک هێرشیان کردووە، لە نەخۆشخانەکان بە دەیان نەخۆش و برینداریان شەهید کرد. پێشتریش بەم شێوەیە لەگەڵ حکومەتی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە تەسفیەکردنی ئەواندا رۆڵێکی دیارکەری هەیە. ئەم خانەوادە و هێزە جگە لەشەڕی کورد، خاوەن هیچ زیرەکیەک نییە. لەدژی داعش ماڵەکانی خۆشیان نەپاراست و هەڵهاتن و کاتێک بابەتەکە دەبێتە کورد، دەست بە جووڵە و هێرش دەکەن. وەک گروپێکی خیانەت لەناو کورداندا دەجووڵێنەوە.
هێرشەکان قۆناخەکانی پیلانگێڕین...
پلانی هێرشەکان کە ئەمریکا و ئیسرائیل سەرکێشیان دەکەن و بە هاوکاری پەدەکە و بە دەستی دەوڵەتی تورک دەکرێت، بەردەوامی پیلانگێڕێ نێودەوڵەتیە کو ئامانجەکەی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیە. داگیرکردنی عەفرین کە دەوڵەتی تورک بە خەیاڵی عوسمانی دەستیپێکرد، ئەمریکا لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لەدژی بەڕێوەبەرایەتی تەڤگەری ئازادیمان بڕیارێکیدا، هەروەها داگیرکەری سەرێکانی، گرێ سپی، هێرشەکانی دژی شەنگال، مەخمور و هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، دەتوانرێت وەک قۆناغەکانی ئەم پیلانگێڕیە شیبکرێتەوە. وەک دوێنێ ئەمڕۆش ڕۆڵیانداوە بە هێزە هاوکارە خۆجێیەکان. ئەو هێزانە بە شاندنی هێزە سەربازیەکان بە مەبەستی ئۆپەراسیۆنی دژی هەرێمەکانی گەریلا، وڵامی بانگەوازی یەکێتی نەتەوەیی و دیالۆگی تەڤگەری ئازادی و لایەنەکانی تریان دایەوە.
بێگۆمان شەڕ زیان لە بەرژەوەندی نەتەوەیی ئێمە دەدات، دەستکەوتەکانیش لەناودەبات. پاراستنی بەرژەوەندیەکانی گەلی کورد سەرەتا ئەرکی هونەرمەندە شۆرشگێرەکان، دیموکراتەکان، ڕەنجدەرانی کەلتوری، گۆرانیبێژەکانی گەل، شاعیر، ڕۆشنبیر و نووسەران و ئەرکی هەموو کەسێکە. ئێمە وەک تەڤ – چاند داوا لەو کەسانە و هەموو گەلەکەمان دەکەین لە دەوری بەرژەوەندی نەتەوەیی کۆببنەوە و لەدژی دوژمنایەتیکردنی کورد لەلایەن پەدەکەوە هەڵوێستیان هەبێت.
دەوڵەتی تورک بە دەستی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە چوار بەشی کوردستان سیاسەتی قڕکردن بەڕێوە دەبات. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە هێرشی قڕکردن نە تەنها تەڤگەری ئازادی، هەموو گەلی کوردی کردووەتە ئامانج، سیاسەتی قڕکردنی کەلتوری بەڕێوەدەبات. خانەوادەی بارزانی، ئەنەکەسە و بە داخەوە هەندێک کەس کە وەک ڕۆشنبیر، هونەرمەند، وێژەوان و نووسەریش دەبینرێن، بوونەتە ئامێری هێرشی فاشیزمی قڕکەر، هەندێکیش دەنگیان لێوە نایەت و خۆیان کەڕ و کوێر کردووە و یەک قسەش ناکەن.
'رۆشنبیر و هونەرمەندان پێویستە لەدژی رژێمی قڕکەر لە دەوری بەرژەوەندی نەتەوەیی کۆببنەوە'
ڕۆشنبیر و هونەرمەندان ئەگەر ویژدانی کۆمەڵگابن، ئەو کاتە یەکگرتن لەسەر راستی دەکەوێتە ئەستوی ئەوان. ئەو کاتە پێویستە هەموو هونەرمەندان، وێژەوانان، ڕۆشنبیر، نووسەران، هەروەک چۆن بە درێژایی مێژوو لەدژی ڕژێمی قڕکەر وەستاونەتەوە، ئێستاش لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و هاوکارەکەیان پەدەکە بوەستنەوە، لە دەوری بەرژەوەندی نەتەوەیی کۆببنەوە، ئەرکی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەوە بەرپرسیاری مێژوویی ئەوانە. پێویستە رۆشنبیر، هونەرمەند، نووسەر، وێژەوانان کە لەسەر رێگایەکی راست خەبات دەکەن، لە دەرەوەی ئەم قۆناغەدا نەمێننەوە و ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن. ئەرکی هەموو رۆشنبیر و هونەرمەندانی لایەنگری ئازادی ئەوەیە کە لە تەنیشت کۆمەڵگای خۆیان، لەناو هەموو بەشەکانی کۆمەڵگا، خەباتی ئازادی گەش بکەن، دڵسۆزی خۆیان لەگەڵ بەها، نەتەوەیی، کۆمەڵایەتی و کەلتوریەکانیان گەش بکەن. بە خەباتی وێژەیی و هونەری بەشداری قۆناغی بەرخۆدان بکەن و وڵامی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و خیانەت بدەنەوە.
ئێمە وەک تەڤ – چاند لەگەڵ تەڤگەری ئازادی و تێکۆشانی بەشەرەفی گەورەی گەلەکەمانداین. ئێمە خاوەنداری لە هەنگاوی 'بەسە بۆ فاشیزم، داگیرکەر، کاتی ئازادیە' دەکەین کە کەجەکە رایگەیاندبوو، ئێمە رایدەگەیەنین کە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە دەبێت. لە گۆڕەپانی کەلتوری – هونەریشدا بەشداریکردن لە بەرخۆداندا وەک گەشکردنی بەرپرسیاری کۆمەڵایەتی دەبینین.
هێز بە یەکبوون و ڕێکخستن دەبێت. بە یەکبوون مرۆڤ دەتوانێت سەربکەوێت. ئازادی ڕێبەر ئاپۆش، بە نەتەوەییبوون و هەبوونیشمان بە یەکبوون دەبێت.
ئێمە پێکەوە دەتوانین سەربکەوین.
ئێمە بانگەوازی لە پێشمەرگەکانی پەدەکە دەکەین: نەبن بە هاوکاری پلانی دەوڵەتی تورک بۆ داگیرکەری باشوور. نەبن بە پلانی هێرشی دژی پەکەکە، وڵامی بانگەوازی دیالۆگ لە چوارچێوەی یەکێتی نەتەوەیی تەڤگەری ئازادیدا بدەنەوە، بانگەوازیمان ئەوەیە کە لە تەنیشت گەریلا لەدژی داگیرکەری بەرخۆدان بکەن."
ف.ق