پەکەکە: شارستان ئاسمین رێبواری بەهێزی راستیی رێبەر ئاپۆ بوو
کۆمیتەی پشتیوانی لەبنەماڵەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند شارستان ئاسمین کە چارەکە سەدەیەک تێکۆشا و رێبەری بەهێزی راستیی رێبەر ئاپۆ بوو بە هۆی نەخۆشیەوە شەهیدبووە.
کۆمیتەی پشتیوانی لەبنەماڵەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند شارستان ئاسمین کە چارەکە سەدەیەک تێکۆشا و رێبەری بەهێزی راستیی رێبەر ئاپۆ بوو بە هۆی نەخۆشیەوە شەهیدبووە.
کۆمیتەی پشتیوانی لە بنەماڵەی شەهیدانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە کە خەباتکاری راگەیاندنی یەژاستار شارستان ئاسمین (لەیلا یڵدز) کە ٢٤ ساڵە لە تێکۆشاندایە، بە هۆی نەخۆشیەکی قورسەوە شەهید بووە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"تێکۆشانی ئازادی کوردستان لە یەکەم رۆژەوە راستییەکی کۆمەڵایەتیە کە بۆ ژیانی ئازاد، خاوەنی داخواز و بانگەشەی گەورەی وڵاتی ئازادە و بۆ جێبەجێکردنی ئەوەش بە گیانبازییەوە بەشداری لە ریزەکانی شۆڕسدا دەکرێت. ئەو راستیە لە هێڵی جەنگاوەری ئاپۆییدا کە سڵ لە هیچ بەربەستێک ناکاتەوە، ئەمڕۆ لە چیا، لە گوند و شارەکان، لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر و لە دژی کۆلۆنیالیزمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەرخودانی ئەفسانەیی مێژوویی دەنەخشێنێت. لەگەڵ بەردەوامبوونی ئەو تێکۆشانە، پاک و بێگەردترین هەڤاڵانمان، پێکهێنەرانی ژیانی واتادار شەهید دەبن. بە شەهیدبوونیان دەبنە شایەتی خوڵقاندنی ساتەکانی ئازادی، لەناو قیرانی کۆمەڵایەتیدا کە دونیا بەرەو ئەوە دەچێت، لەسەر بنەمای پاڕادایمی رێبەر ئاپۆ کە وەک هیوای ژیانی ئازاد بەرەوپێش دەچێت، تێکۆشانی شەهیدانمان کە خاوەن رێپێوانێکی بێکۆتایی و ئەو رێپێوانە بێ پسانەوە بەردەوامە. هاوڕێمان شارستان ئاسمین (لەیلا یڵدز) هاوڕێیەک لەو هاوڕێیەمانە کە بە گوێرەی ئەم راستیە ژیاوە، لە دژوارترین کاتەکاندا بووەتە خاوەنی تێکۆشانێکی ئافرێنەرانە.
هاوڕێمان شارستان ساڵی ١٩٨١ لە مێرسین هاتووەتە دنیاوە، لە بنەڕەتدا خەڵکی بۆتانن. بۆتان کە یەک لە شوێنە کەونارەکانی کوردستانە، یەک لەو شوێنانەیە کە تێکۆشانی ئازادیی کوردستان تیایدا گەشاوەتەوە. بنەماڵەکەی بە هۆکاری ئابووری بەرەو مێرسین کۆچبەر ببوون. بنەماڵەی هاوڕێمان شارستان لەوێش درێژەیان بە وڵاتپارێزی خۆیاندا. هاوڕێمان شارستانیش لەژێر کاریگەری ئەو کولتورە بەهێزەی وڵاتپارێزیدا گەورەبوو.
تێکۆشان و هاوڕێیەتی ناو پەکەکەی بۆخۆی بە بنەما گرت
لەبەر پیلانگێریی نێونەتەوەیی کە ساڵی ١٩٩٨ لە دژی رێبەر ئاپۆ دەستیپێکرا، لە سەرتاسەری کوردستان راپەڕین هاتە ئاراوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر هەموو جیهان دان. لەو قۆناغەدا هاوڕێ شارستانیش رووی کردە چیاکانی کوردستان. هاوڕێ شارستان لە ١٩٩٩دا گەرآیەوە بۆ بۆتان و گەیشتە لای گەریلا. لەو ساتەوەی دەست بە تێکۆشان دەکات، ژینی بە گوێرەی پێودانگەکانی تێکۆشان بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت و رێگەی دەستەبەرکردنی سەرفرازی گەورە دەگرێتەبەر. وەک گەریلایەکی ژن لە سەر چیاکانی کوردستان، پێکهێنانی تێکۆشان لە دژی داگیرکەری و قوڵبوونەوەی هاوڕێیەتی پەکەکە کە راستیەکی ئافرێنەرنەیە لە هەموو ساتێکدا بۆ خۆی بە بنەما گرت. لە بۆتان دەستی بە تێکۆشانی گەریلایەتی کرد، لە هەفتانین درێژەی بە تێکۆشاندا. لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٩ بەرەو قەندیل پەڕیەوە. تا ساڵی ٢٠٠٢ لە قەندیل مایەوە و بووە خاوەنی ئەزمونی گەورە.
هاوڕێ شارستان ساڵی ٢٠٠٢ دەچێتە گۆڕەپانی خنێرە و بۆ قوڵبوونەوە لە هێڵی ئازادی ژندا، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمایەکی راست و دروست بکەوێتە سەر رێچکەی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان کە رێبەر ئاپۆ دایناوە، لە ژێر چەتری پەژەئادا بەشداری لە خولی پەروەردەیی دەکات. هاوڕێ شارستان بۆ ئەوەی ئەو ئەزمونەی کە لە پەروەردەدا وەریگرتووە بۆ ئەوەی بیکات بە کردار، جارێکی دیکە بە بڕیاردارییەکی گەورەوە دەگەڕێتەوە بۆ قەندیل و تا ساڵی ٢٠٠٥ تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەدەبات. لە ئەکادیمیای شەهید بریتانیش بەشداری لە خولێکی پەروەردەدا دەکات، بۆ پراتیکێکی سەرکەوتوو قاڵبوونەوە و خۆبەرەوپێشبرنی هەمیشەیی بۆ خۆی بە بنەما دەگرێت. هاوڕێ شارستان کە دواتر لە زاپ درێژە بە تێکۆشان دەدات، لەوێش دەبێتە خاوەنی ئەزمونی شەڕ و ژیان. بەشداربوونی هاوڕێ شارستان لە هەموو کایەکانی ژناندا کە بە هاوڕێیەتی پەکەکە و داهێنەرایەتی هاوڕێیەتی ژنانی ئازاد کە لەگەڵ ژینگەی کوردستاندا ئاوێتە بووە، هەرگیز جۆش و خروشی کەمنەبووەتەوە.
لەدەستێکیدا چەک و لە دەستێکیشدا کامێرا
هاوڕێمان شارستان ئاسمین بە ئاگاداربوون لە پێویستی کردەوەی فرەرەهەندی پێشوازیکردن لە پێداویستییەکانی ئاستی نێونەتەوەیی کە شۆڕشی کوردستان پێیگەیشتووە، وەک گەریلایەک هەرگیز خۆی لە خەباتدا بێ هەڵوێست نەکردووە. بە گیانابزی، بەشداربوون، پابەندبوون بە بەهاکانی ئازادیەوە، لە هەر شوێنێک بووە کاریگەیر هەبووە. بەدەستێکیەوە چەک و بەدەستەکەی دیکەوە کامێرا، بۆ ناسندنی تێکۆشانی ئازادی ژنان لە کوردستان و ژنان، زەحمەتی زۆری کێشا. ماوەیەکی زۆر لە ناو خەباتی راگەیاندنی یەژاستاردا مایەوە و بە کامێراکەی نیشانیدا کە تێکۆشانی گەریلا بەشێوەی ژنان چۆن دەبێتە کردار.
هاورێ شارستان لەو بڕوایەدابوو کە تێکۆشانی گەل لە رێگەی ناسینی ژیانی گەلەوە، دەتوانرێت بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبچێت، ئەمەش لە هەموو گۆڕەپانێکی خەباتدا رەگەز و بنەمایەکی سەرەکییە. بەوەس تەنیا لە چیادا قەتیس و سنووردا نامێنێتەوە. لە ساڵی ٢٠١٤ کاتێک چەتەکانی داعش لە شەنگال کۆمەڵکوژییان لە دژی گەلی ئێزدیمان ئەنجامدا، هاوڕێ شارستانیش رەنجێکی زۆری بەخشی بۆ ئەوەی جیهان ئاگاداری ئەو کۆمەڵکوژیە بێت. هاوڕێ شارستان لە مەخمور، کەرکوک و شەنگال هەم وەک گەریلایەکی ژن و هەمیش وەک خەباتکارێکی راگەیاندنی ئازاد تێکۆشانی کرد.
لەناو راگەیاندنی ئازاددا زەحمەت و رەنجی زۆری کێشا
لە ساڵی ٢٠١٦دا جارێکی تر لە ئەکادیمیای شەهید بریتان بەشداری پەروەردەی کرد. هاوڕێ شارستان کە دەیویست گەل لە نزیکەوە بناسێت و جۆش و خرۆشی گەریلا لەگەڵ هەموو کەس هاوبەشی پێبکات، دوای پەروەردە درێژەی بە خەباتی راگەیاندندا. بۆ ئەوەی بە پێشەنگایەتی ژنانی ئازاد شۆڕشی نەتەوەی دیموکراتیک زیندوببێت و بگاتە گەلانی جیهان، لەناو خەباتی راگەیاندنی ئازاددا رەنج و زەحمەتی زۆری کێشا. لەو قۆناغەدا تووشی نەخۆشیەکی دژواربوو. لەلایەکەوە چارەسەری وەردەگرت و لەلایەکیشەوە هەرگیز هیوای خۆی لەدەست نەدا و بە خۆشەویستی قوڵی هاوڕێیەتی و جۆش و خرۆشی تێکۆشانەوە، درێژەی بە خەباتدا.
هاورێمان شارستان ئاسمین کە شوێنکەوتووی بەشداربوونی پڕواتە، وەفاداری بێسنووری راستی رێبەر ئاپۆیە، لە پاش خۆی میراتی گەورەی بەرخودانی بەجێهێشت. هاوڕێ شارستان لە ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بە هۆی نەخۆشیەوە چووە کاروانی نەمرانەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێز و بەنرخی هاوڕێ شارستان و گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین. لە کەسایەتی هاوڕێ شارستان ئاسمیند هەموو شەهیدانی شۆڕش بەرێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێن دەدەین کە خەونی کوردستانی ئازاد کە ئەوان لەو پێناوەدا گیانیان بەخشی، بهێنینەدی.
ناسنامەی هەڤاڵ شارستان بەم جۆرەیە:
ناسناو: شارستان ئاسمین
ناو و پاشناو: لەیلا یڵدز
کات و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٨١/ مێرسین
ناوی دایک: هەدیە
ناوی باوک: عەلی
کات و شوێنی بەشداربوون: ١٩٩٩/ مێرسین
کاتی شەهیدبوون: ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣
هـ . ب