پەکەکە یادی شەهید قاسم ئەنگینی کردەوە

کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە: هاوڕێ قاسم ئەنگین دەبێتە بازنەی سەرەکی خەڵاتی قاڕەمانێتی ئاپۆیی کە بە حەقیەکان دەستیپێکرد، بە مەزلۆم، خەیری و ساریا بەردەوام بوو، بە عەگید و زیلان گەیشتە لوتکە.

پەکەکە لە ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم ئەنگین (ئیسماعیل نازلیکول) ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە یادی شەهیدانی مانگی ئایاری کردەوە و وتی، "ئێمە یادی قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیمان بەڕێزەوە دەکەینەوە کە بازنەی کۆتایی مانگی ئایار کە مانگی شەهیدانە و شۆرشگێری لە کەسایەتی خۆیدا بەرجەستە کرد. ئێمە رایدەگەیەنین کە ئێمە تێکۆشانی تۆڵەی ئەو شۆرشگێرە کە ساڵێکە شەهید بووە، بەردەوامی پێدەدەین. بانگەوازیمان ئاڕاستەی هەموو گەلە وڵاتپارێزەکەمان و دۆستە دیموکراتەکانمان دەکەین کە هاوڕێ شەهید قاسم ئەنگین و لە کەسایەتی ئەودا راستی شەهیدە قاڕەمانەکان بە باشی بناسن و بە شێوەیەکی بەهێز خاوەنداری لێبکەن.

زۆر ئاشکرایە کە ئێمە وەک تەڤگەر و گەل لە سەرەتای مانگی ئایار زیاتر لە شەهیدە قاڕەمانەکانمان نزیک دەبینەوە. هەموو رۆژێک لە چەندین دەڤەر ئێمە ئەو بەرنامانە ئەنجام دەدەین کە یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و راستی شەهیدان باشتر تێدەگەین. لەسەر هێڵی رێبەرتی و شەهیدان ئێمە رەخنە و خۆرەخنەکردن قۆڵتر و بەهێزتر دەکەین. بۆ ئەوەی یادەوەریان زیندوو بهێڵینەوە و تۆڵەیان بکەینەوە ئێمە تێکۆشانی شەهیدانی ئازادی فراوانتر دەکەین. ئێمە لەسەر هێڵی شەهیدە قاڕەمانەکانمان شەڕ دەکەین و گەلەکەمان و دۆستەکانمان و ئێمە لەسەر هێڵی شەهیدان تێدەکۆشین. شەهیدانی مانگی ئایارمان، کاراسونگور، دەنیز، شیرین، ئولاش، مزگین، چار، براییم، حەقی، هێرش و ئاندۆک لە تێکۆشانی پیرۆزدا دەژین و دەبنە ئاڵامان. هاوڕێ قاسم ئەنگینیش دەبێتە بازنەی کۆتایی و سەرەکی زنجیری ئازادیەک کە هیچ کاتێک ناپچڕێت.

پێویستە باشتر لە شەهیدەکانمان تێبگەین

وەک دەزانرێت، هاوڕێ قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتەکەمان پەکەکە، لە هێرشێکی نامەردانەی دیکتاتۆری ئاکەپە – مەهەپەی فاشیست و داگیرکەردا، لە ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی ئایار بوو. ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان و گەلی کورد ساڵێکە لە کەسایەتی هاوڕێ قاسم ئەنگیندا هەموو شەهیدانی قاڕەمان باشتر تێبگەین و بە فەرماندەیی ئەوان شەڕ بکەین. ئێمە بەم شێوەیە دەگەینە راستی رێبەرتی و ئازادی بەم شێوەیە دەگاتە لوتکە. پێویستە هەموو راستی و راستەقینەکان باشتر تێبگەین. شەهیدانمان دەبنە، ڕێبەر، مامۆستا، فەرماندە و هێزی سەرەکی هەموو کاتێک و لە هەموو دەڤەرێک.

هاوڕێ قاسم ئەنگین دەبێتە بازنەیەکی سەرەکی هێڵی قاڕەمانێتی ئاپۆیی کە بە حەقیەکان دەستیپێکرد، بە مەزلۆم، خەیری و ساریا بەردەوام بوو، بە عەگید و زیلان گەیشتە لوتکە. بە راستی وڵاتپارێزی راستەقینە، گەلپارێزی، دلسۆزی لەگەڵ ڕێبەرتی، خەباتکاری، خاکیبوون، بوێری و فیداکاری ئێمە لەو فێر بووین. ئەوەش دەبێتە نوێنەری شۆڕشگێری کە رووی لە ژیانی ساختەی سیستمی مۆدێرنیتەی کاپیتالیزم نەکردووە و یەکگرتن لەگەڵ چیا و گەریلای کردووەتە کاری سەرەکی خۆی، لەسەر هێڵی مەزلۆم هەموو کاتێک دەخوێنێ و لێکۆلینەوە دەکات، دەتوانین بڵێین ٢٤ کاتژمێر کاری دەکرد، هیچ لاوازیەکی فیزیکی و نەخۆشیەک لەبەردەم خەباتی شۆڕشگێری نەدەبووە ڕێگر، هەموو کاتێک دەبووە کانگای جۆش و خڕۆش و مۆڕاڵ. بە ئاشکرایی پیشانیدەدا کە لەسەر هێڵی سەرفرازی پەکەکەدا، ژیان و سەرکەوتن دەگاتە ئەنجام.

ئێمە بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدانمان بکەینەوە شەڕ دەکەین

لە ساڵی رابردووە و تا ئێستا لە کەسایەتی هاوڕی قاسم ئەنگین بۆ ئەوەی تۆڵەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان بکەینەوە شەڕ دەکەین. ئێمە وەک گەل و تەڤگەر هەنگاوی 'کات کاتی ئازادیە بەڕێوە دەبەین کە بۆ ئازادی  جەستەیی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان راگەیەنراوە، بەڕێوە دەبەین. سەرەتا ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات لەسەر پێن، کۆڵان و گۆڕەپانەکان پڕ دەبن و بە جۆش و خڕۆش و بڕیارەوە دروشمی ئازادی دەڵێنەوە. بانگەوازیمان بۆ هەموو مرۆڤایەتی ئەمەیە کە لەسەر ئازادی ژن و پاراستنی ئیکۆلۆژی جیهانێکی نوێی دیموکرات دروست بکەن.

هێزەکانی گەریلا قاڕەمانەکانمان لەهەموو لایەکی کوردستان هەموو رۆژێک گورزی کوشندە لە ئاکەپە و مەهەپەی فاشیت و قڕکەر دەدەن. لە حەفتانین تا خواکورک، سەرەتا لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، لە هەموو هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بە شەڕی شۆرشگێری فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە کوردستان دەخاتە ژێر گڵ. چالاکی بەرخۆدان کە لە گۆڕەپانەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە لە بەرزترین ئاستدایە، لە سەرحەد تا دەرسیم و مێردین و لە هەموو لایەکی کوردستان بڵاو بووەتەوە. چالاکی بەرخۆدانی شۆڕشگێری لە چوکورئۆڤا تاوەکو ئیزمیرو ئەستەنبوڵ و هەموو میترۆپۆلەکان بەردەوامە. لەمدواییانەدا لە ئامەد، شڕنەخ و ئێلح گەریلا قاڕەمانەکانمان لە ناوەند و بڕیارگەی دوژمندا لە دوژمنی فاشیست و قڕکەریاندا.

بەم بۆنەیەوە سڵاوی خۆمان پێشکەش بەو کەسانەی کە لە ئامەد، ئێلح و شڕنەخ و لە هەموو دەڤەرێکی کوردستان و تورکیا دەکەین کە لەدژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئازادی و دیموکراسی شەڕ دەکەن، جارێکیتر بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە پیرۆزباییان لێدەکەین. لە کەسایەتی فەرماندە هاوڕێ سەرحەد گراڤی، فەرماندەی نەمری مامڕەشۆ، بەڕێزەوە یادی هەموو شەهیدانمان دەکەینەوە. رایدەگەیەنین کە لەسەر رێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان تۆڵەی هاوڕێ قاسم ئەنگین دەکەینەوە و هەموو کاتێک بە بڕیارێکی گەورەوە تێدەکۆشین. هیوای سەرکەوتن بۆ شەڕڤانە قاڕەمانەکانی هەپەگە، یەژاستار، یەپەسە و نەبەدەهە دەخوازین.

زۆر ئاشکرایە کە خوێنی هیچ شەهیدێک بە فیڕۆ ناڕوات و تۆڵەیان بە تەئکیدی دەکەینەوە. حساب لە هەموو کۆمەڵکوژیەکی فاشیست و قڕکەر و زاڵمان بەزیادەوە دەپرسین. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لەو خوێنەی کە ڕژاندوانە دەخنکێت. بەردی بناغەی سەرفرازی کوردستانی ئازادی و تورکیای دیموکرات بە قاڕەمانێتی دادەنرێت. کۆتایی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و سەرفرازی شۆرشی ئازادی و دیموکراسی نزیک بووەتەوە.

لەم چوارچێوەیەدا لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیاندا بەڕێزەوە یادی شەهید قاسم ئەنگین و لە کەسایەتی ئەودا یادی هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەکەینەوە. بانگەوازیمان ئاڕاستەی گەلی وڵاتپارێز و دۆستەکانمان دەکەین کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەشتر بکەن!"

ف.ق