کۆمیتەی پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە پەروین بۆزان (ئامارا تۆڵهەڵدان) گەریلای پەکەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا شەهید بووە.
بەشێکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
" لەم سەردەمە مێژووییەدا ئێمە وەک گەل و تەڤگەر تێکۆشانێکی بێوێنە بەڕێوەدەبەین. لە ئیمڕالی رێبەر ئاپۆ لە بەرانبەر سیستمی داگیرکەر و قڕکەر بەرخۆدانێکی مێژوویی پیشان دەدات. لە زاپ، ئاڤاشین، مەتینا و هەروەکا لە گۆڕەپانەکانی دیکە، هەڵوێستی فیدایی و رۆحی ئاپۆیی مۆری خۆی لە مێژوو دەدات. مێژوومان هەموو رۆژێک بە پیتی زێڕین، بە قاڕەمانی و داستانی قڕەمانی ئازادی دەنووسرێتەوە. خاوەنەکانی ئەم مێژوویەی پڕ لە بەرخۆدان و نمونەی فیداکاری هەڤاڵانمان لە سەنگەرەکاندا دیارە. قاڕەمانەکان کە شەڕ بەڕێوە دەبەن و ئاپۆییەکان لە هێڵی ڕێبەرتیدا بوونەتە میلتانی هەڵبژاردەی گەلەکەمان. لەبەرئەوەش دوژمنی قڕکەر و فاشیست و هەروەها هێڵی خیانەت و نۆکەری لە بەرانبەر ئەم بەرخۆدانی مەحکومی لەناوچوونە. بە باجی بەنرخ رۆژی ژیانی ئازاد، دیموکرات و یەکسان مسۆگەر دەکرێت."
لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هیچ گەلێک بە بێ باجدان نەگەیشتووەتە ژژیانێکی ئازاد و شکۆدار. شەهیدانیش رێگای ئازادیمان رۆناک دەکەنەوە. وڵامی راستیش بۆ یادکردنەوەی شەهیدان ، دەبێتە ئازادی و وڵاتێکی ئازاد. لەسەر ئەم بناغەیە هەڤاڵمان ئامارا تۆڵهەڵدان (پەروین بۆزان) بەڕێزەوە بەبیردەهێنینەوە و بەڵێنمان بۆ وڵاتێکی ئازاد دووبارە دەکەینەوە.
هەڤاڵمان ئامارا تۆڵهەڵدان لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ئەنجامی لافاودا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکانمان بوو. سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژا و وڵاتپارێزی شەهیدمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین."
لە راگەیەنراوەکەی کۆمیتەی پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکەدا هاتووە، " هەڤاڵی هێژامان ئامارا تۆڵهەڵدان لە رۆژئاوای کوردستان لە شاری بەرخۆدانی کۆبانێ لە گوندی مەوژکێ لە ساڵی ١٩٨٩دا لەدایک بووە. لە نێو خانەوادەیەکی ٧ خوشک و ٦ برادا لەنێو بەهای وڵاتپارێزیدا گەورە بووە. لە خانەوادەکەی زۆر کەس بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کردووە و یەک لەوانیش 'رێهەڤاڵ گەریلا'ـە کە خوشکی هەڤاڵ ئامارەیە. رێهەڤاڵ گەریلاش لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شەڕی دژی چەتەکانی داعشدا لە کۆبانێ تێکەڵ بە کاروانی نەمران بووە. بۆیەش هەڤاڵ ئامارا ئەمە بە بناغە وەردەگرێت و بەشداری لە ریزەکانی گەریلا دەبێت."
هەروەها وێرای ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا باسی تێکۆشان و خەباتی شەهید ئامارا لە ریزەکانی پەکەکەدا کراوە ئەوەش خراوەتەڕوو، " ژیانی هەموو هەڤاڵانی شەهیدمان سەرەتا بۆ گەلەکەمان و هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکان وەک چرایەکە کە دوارۆژیان ڕۆناک دەکاتەوە. کۆمەڵگایەک کە لەسەر ڕێچکەی شەهیدانی کار بکات و خاوەنداری لە بەهار و مێژووی بکات، هەموو کەسی ئازادیخواز لە ناخی دڵەوە تێدەگات و دەتوانێیت سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت. ئێمە وەک هەڤاڵانی شەهید ئامارا و بە هەزاران شەهیدی قاڕەمانی دیکە، بەڵێن دەدەین کە یادەوەری شەهیدانمان بکەینە هۆکاری بنیاتنانی وڵاتێکی ئازاد، دیموکرات و ژیانێکی یەکسان."
ناو و پاشناو: پەروین بۆزان
ناسناو: ئامارا تۆڵهەڵدان
ناوی دایک: ئیسلیم
ناوی باوک: محەمەد
مێژوو و شوێنی لەدایکبوون: ١٩٨٩ – کۆبانێ، مەوژیک
مێژووی بەشداریکردن: ٢٠١٥ – کۆبانێ
مێژووی شەهیدبوون: ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، بەهۆی لافاوەوە."
ف.ق