کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە بە بۆنەى ساڵیادی شەهادەتی زیلان (زەینەب کناجی)، کە لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا لە دەرسیم چالاکیی فیدایی ئەنجامدا و لە ساڵیادی شەهادەتی دیار غەریب ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتیی کەجەکە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
راگەیاندراوەکەى پەکەکە:
"پێشەنگی فیداییمان، خوداوەندی ئازادیمان، شکۆی ژنان و گەلی کورد هاوڕێ زیلان (زەینەب کناجی) بە رێز و خۆشەویستی و منەتەوە لە ٢٥هەمین ساڵیادی شەهادەتیدا یادی بەرز رادەگرین. ٢٥هەمین ساڵڕۆژی فیدایەتیی لە رێبەر ئاپۆ، لە هەموو هاوڕێیانمان، هێزە گەریلا قارەمانەکانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و دۆستانمان پیرۆز دەکەین. هەر کەسێک، کە لە دژی سیاسەت و عەقڵییەتی فاشیست – پاکتاوکەر لەسەر هێڵی زیلان بۆ ئازادی و دیموکراسی تێدەکۆشێت سڵاوی لێ دەکەین و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. وەک بزووتنەوە و گەل، ئێمە لە ٢٦هەمین ساڵی فیدایەتیی دا هێشتا بە بەهێزی شەڕ دەکەین و بە شێوەیەکی گەورە سەردەکەوین.
٢٥ ساڵ پێش ئێستا و لە ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٩٦دا هاوڕێ زیلان لە ناوەندی دەرسیم بە چالاکییە فیداییانەکەى گورزی قورسی لە مێژووی سیستمی فاشیست – پاکتاوکەر دا و بە هۆشمەندیی ئازادیی خۆی چالاکیی ئێمە گەیاندە بەرزترین ئاست. بە بوێری و فیداکاریی خۆی، بە بڕیارداربوون و ئیرادەی خۆی، بە خواست و تامەزرۆیی بۆ ئازادی و دڵسۆزیی بۆ رێبەرایەتی خۆی گەیاندە ژنان، گەنجان و هەموو گەلەکەمان و کەسایەتیی نوێی ئازاد و کۆمەڵگەى دیموکراتیکی ئافراند. بووە سیبمولی تێکنەشکان و لە بننەهاتووی ئافرێنەرانەى تاکتیکی گەریلایی. گەریلایەتیی ژن لەسەر هێڵی فیدایی و پێشەنگایەتیی ژنان بۆ تێکۆشانی ئازادی بەهێزتر کرد. هێڵی ئازادیی ژن و شۆڕشی ژنی ئازادی ئافراند و لە کوردستان بونیاتنرا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە. ئافرێنەریی راستیی ژنانی ئازادبوو لەسەر هێڵی ئاپۆیی هێزی خۆی بۆ سەرکەوتن نیشانی هەموان دا. خۆپاراستن و گەریلایەتیی ژنان، کە شمشێری ئازادییە، ئافراند.
ئێمە لەسەر هێڵی فیدایەتیی زیلان شەڕ دەکەین و سەردەکەوین
بە ناوی گەل و بزووتنەوەکەمانەوە، چارەکە سەدەیەکە لەسەر هێڵی فیدایەتیی زیلان شەڕ دەکەین و سەردەکەوین، کە ئەوە هێڵی قارەمانی و شکۆی نەتەوەیی ١٤ی تەممووزی لە زیندانەکاندا گەیاندە ناو گەریلا و تێکۆشانی ئازادیی ژنان. ئەوەى ئێمە تێگەیشتوو دەکات، بە رێکخستنمان دەکات، ورە و بوێریمان پێدەدات، دەبێتە هۆی لە بننەهاتن و تێکنەشکانمان و هەموو کات سەرمان دەخات، ئەو هێڵە فیدایییە. ئەوەى هێرشی لە ئاستی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێزە داگیرکەر – پاکتاوکارەکان پووچ کردەوە، ئەو هێڵە فیداییە. بۆ ئێمە گەل و بزووتنەوە، گەورەترین سەرچاوەی هێز، ئەو هێڵەیە، کە لە راستیی زیلاندا بەرجەستە بووەتەوە.
لە مەتینا، زاپ و ئاڤاشین، لە حەفتانین و خواکورک و لە سەرتاسەری چیاکانی کوردستان و گەورە شارەکانی تورکیادا و لە هەموو ناوچە و گۆڕەپانێکدا ئەو شەڕە بۆ دیموکراسی و ئازادی لەسەر ئەو هێڵە بەڕێوەدەچێت. ئەوەی هەموو رۆژێک گورزی قورسی لێدەدا و فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە تەختی زەوی دەکات ئەو هێڵەیە. لە چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەی وڵات، گەل و دۆستانمان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی، لەسەر ئەو هێڵە چالاکی ئەنجام دەدەن. پێشەنگایەتیی ژنان لە هەموو گۆڕەپانەکاندا، ئاستی تێکنەشکان و لە بن نەهاتنیان بەو هێڵە دەئافرێنرێت. شەڕڤانیی هەپەگە و یەژاستار بە زیلانبون دەبنە پێشەنگی راستەقینە، ناو و بەڵێن و سوێندی سەرکەوتن. هاوڕێ زیلان ٢٥ ساڵ لە ناو تێکۆشانێکی قارەمانانەى وەهادایە و لە ئێستاش بە دواوە و هەموو کاتێکیش هەر بەو شێوەیە دەبێت!
راستیی هاوڕێ هەڵمەت نوێنەرایەتیی ماف، دادپەروەری و راستی دەکات
بە ناوی گەل و بزووتنەوەکەمانەوە، ئێمە لە دووەمین ساڵیادی شەهادەتی قارەمانی خەڵکی باشووری کوردستانماندا، ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە و ئەندامی دەستەى گشتیی سەرۆکایەتیی کەجەکە هەڵمەت (دیار غەریب)داین. لە دووەمین ساڵیادی شەهادەتیدا، ئێمە هاوڕێ هەڵمەت، کە هەموو کات رووناکبیر بوو، بە رێز و خۆشەویستی و منەتەوە یادی دەکەینەوە، بەڵێن و پەیمانی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، کە ئامانجەکەى سەردەخەین و خاوەنداری لە یادی دەکەین. لە پێش هەموانەوە داوا لە خەڵکی باشووری کوردستانمان و هەموو گەلی وڵاتپارێزمان، هێزە سیاسییەکان، رۆشنبیران و هونەرمەندان دەکەین، کە راستیی هاوڕێ هەلمەت راست تێبگەن و خاوەنداریی لێ بکەن.
راستیی هاوڕێ هەڵمەت بەراستی نوێنەرایەتیی رووناکبیرێکی گەورە و ماف، دادپەروەری و راستیی دەکرد. ئەوەى پیشان داین، کە دەبێت وڵاتپارێزی کورد، دیموکراتیکبوون و شۆڕشگێڕیی راستەقینە چۆن بێت. نیشانداین لە دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر – پاکتاوکار دەبێت هەموو مرۆڤێکی کورد چۆن هەڵوێست بنوێنێت. ئەوەى خستەبەرچاومان کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بۆ سەر باشووری کوردستان دەبێت چۆن هەڵوێستێک نیشان بدرێت و دەبێت چی بکرێت.
لە دژی هەموو جۆرە هەڵوێستێکی نۆکەری و خیانەتکارانەی لێڵ و تاریک و پێچەوانەکەر، راستیی هاوڕێ هەڵمەت هەموو کات ئیمە رووناک دەکاتەوە، ئەوە دەخاتە بەرچاومان، کە دەبێت هەڵوێستی دیموکراتیک و نەتەوەیی راستەقینە چۆن بێت. بە راستیی خۆی، کە پارچەبوونی کوردستانی قبوڵ نەدەکرد، داگیرکەری و چەوساندنەوەى نەدەناسی و قبوڵی نەدەکردن، لە دژی پاکتاوکردن لە هەر چوارپارچەى کوردستان تێکۆشانی بۆ خۆی دەکردە بنەما و یەکێتیی نەتەوەیی – دیموکراتیکی لە سەروو هەموو شتێکەوە دەبینی، بەوەش بە بەردەوامی رێگای ئێمەى روون کردووەتەوە.
ئێمە لەو بڕوایەداین، کە لە دووەمین ساڵیادی شەهادەتیدا راستیی هاوڕێ هەڵمەت بە دڵنیاییەوە لە باشووری کوردستان زۆر زیاتر لەوەى کە هەیە، گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و تێگەیشتنی لەسەر دروست دەبێت و خاوەنداری و پشتیوانیی زیاتری لێدەکرێت. لە پێش هەموانیشەوە ژنان و گەنجان و هەموو گەلەکەمان ئەو راستییە بۆ خۆیان دەکەنە بنەما. لەو چوارچێوەیەدا هەڵوێستی هاوکاریکردنی داگیرکەران زیاتر ریسوا دەکرێت و لە دژی داگیرکەریی ئاکەپە – مەهەپە هەڵوێستێکی زۆر روونتر و ئاشکراتر نیشان دەدرێت، لە دژی هەموو جۆرە داگیرکەری و هاوکاریکردنێکی داگیرکەران زۆرتر یەکدەگرن و تێکۆشانێکی بەهێزتر بەڕێوەدەچێت. هەڵوێستێک کە سوودی بۆ گەلەکەمان و مرۆڤایەتی دەبێت، ئەو هەڵوێستەیە. ئەو هەڵوێست و تێکۆشانە هەبوونی نەتەوەیمان و داهاتووی ئازادمان مسۆگەر دەکات.
لەسەر ئەو بنەمایە لە پێش هەموانەوە بانگ لە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و هەموو حیزب و رێکخستنەکان دەکەین، کە لە دژی داگیرکەری و پاکتاوکاری هەڵوێستی خۆیان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و تێکۆشانی ئازادی نیشان بدەن. لە پێش هەموانەوە ئەمریکا و ئەڵمانیا و هەموو هێزەکانی دەرەوە بانگهێشت دەکەین، کە دەست لە هەڵوێستی پارچەکردنی یەکێتیی کوردان هەڵگرن و بۆ یەکێتیی نەتەوەیی و ئازادی هەڵوێستی خۆیان نیشان بدەن. لە پێش هەموانەوە ئێمە بانگ لە گەلانی دراوسێ و هەموو گەلان و مرۆڤایەتی دەکەین، کە جیهانێکی دیموکراتیک بئافرێنن.
بەناوی بزووتنەوەى پەکەکە و گەلی کورد ئێمە هەموو کات لایەنگری یەکێتیی دیموکراتیک – نەتەوەیی کوردانین، لە کێشەى کورددا لایەنگری چارەسەری دیموکراتیک و برایەتیی گەلانین. ئێمە داوا لە هەموو هێزە سیاسییەکان دەکەین، کە ئەو راستییە ببینن و رێزی لێ بگرن. لەسەر ئەو بنەمایە زیاتر لە ٤٠ ساڵە ئێمە بەرەنگاری و بەرخودان دەکەین، دەیان هەزار شەهید درا و فیداییەکانی وەک هاوڕێ زیلان و هەڵمەت ئافرێنران. لە ئێستا بە دواوەش ئێمە بۆ دیموکراسی و ئازادی لەسەر هەمان ئەو هێڵە بەرەنگاری دەکەین. لەو چوارچێوەدا ئێمە داوا لە ژنان و گەنجان، گەل و دۆستانمان دەکەین لە دەوری هەڵمەتەکانی سەرکەوتنی گەریلا قارەمانەکانمان کۆببنەوە، هەڵمەتی ئێمە بە ناوی "کات کاتی ئازادییە" سەربخەن، کە بۆ ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت".
ژ.ت