"پەکەکە ژیانی راستەقینە بە مرۆڤەکان دەبەخشێت"
"نزیکایەتی و هەڵسوکەتی هەڤاڵانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانە بوونە هۆی ئەوە منیش وەک شەڕڤانێکی ئازادی بەشداری کاروباری ئەو هەڤاڵانە و تێکۆشانی ئازادی ببم".
"نزیکایەتی و هەڵسوکەتی هەڤاڵانە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر من دروستکرد. ئەو رەفتار و هەڵسوکەوتانە بوونە هۆی ئەوە منیش وەک شەڕڤانێکی ئازادی بەشداری کاروباری ئەو هەڤاڵانە و تێکۆشانی ئازادی ببم".
لە گەشتەکەماندا و لە شەوە ڕێگا سەختەکاندا ژیری و زیرەکیی گەریلا دەبنە هیوا و ئومێد. گەریلا دونیا جودی بۆ ئەوەى لە هەموو روویەکەوە ببێتە باشترین شاگردی رێبەر ئاپۆ بە هەموو هێز و پەیوەستبوونی خۆییەوە تێدەکۆشێت. دونیا جودی، کە ناوی ماڵەوەی فاتمە کورهانە لە ساڵێ ١٩٨٨دا لە سێرت لە دایکبووە. لە ساڵی ٢٠١٢دا بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادی بووە. بە هێز و ورەی وڵاتپارێزیی بنەماڵەکەى روو لە چیا ئازادەکان دەکات و لە زۆر ناوچە و گۆڕەپانی کوردستاندا بەشداری کار و تێکۆشانی ئازادی دەبێت.
لەگەڵ جوانیی چیاکاندا بوو بوە ورەی ئازادی
گەریلا دونیا بە پەیوەستبوونی بە چیا ئازادەکان و خۆشەویستیی بۆ هەڤاڵێتی لە ناو هەڤاڵەکانیدا ناوبانگی هەبوو. هەر بەو رەفتار و نزیکایەتییانە جێی خۆی لە ناو دڵی هەموواندا کردبووە و لەلایەن هەموانەوە خۆشەویست بوو. گەریلا دونیا لەبارەی هاتنی بۆ چیا ئازادەکانی کوردستان دەڵێت، "ئەوەی زیاتر لە هەموو شتێک لە ناو حیزبدا پێی کاریگەر بووم بە کۆمەڵگەیی بوونی هەڤاڵانی ژن و هەڤاڵێتی لە ناویاندا بوو. ئەوەش زۆرترین کاریگەری و پەیوەستبوونی لە رووی ژیانەوە لە ناو پەکەکەدا بۆ من دروستکرد. هەروەها چەندین رەفتار و هەڵسوکەوتی هەڤاڵێتی و هەڤاڵانە پێکەوە کاریگەرییەکی گەورەیان لە کەسێتی مندا دروستکرد. بۆ ئەوەش هەموو هەوڵی من ئەوە بوو، کە وەک شەڕڤانێکی ئازادی لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەدا بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی ببم".
هەروەها بۆ بەدەستهێنانی ژیانێکی ئازاد بەم وردییەوە لە وتەکانی بەردەوام بوو، "بە تایبەتی ئەوەى مرۆڤ لەم ژیانەدا بە دەستی دەهێنێت، ئەوەیە، کە ژیانی راستەقینە بە مرۆڤ دەبەخشێت و لە مرۆڤدا بونیاتی دەنێت. بۆ ئەوەش هەوڵی من ئەوەبوو، کە ژیانێکی راستەقینە بژیم، من خواستم بە هەموو وزە و ئیرادەی جەوهەرییی خۆمەوە بەشدار بم. بۆ ئەوەش من لە زۆرێک لە رووەکانەوە ئەو بەرخودان و ژیان و رێکخستنەى هەڤاڵانمان دەبینی. بۆ ئەوەش ئەم رێکخستنە خۆی لەسەر پێ دەگرێت و درێژە بە تێکۆشانی خۆی دەدات. بەر استیش مرۆڤ ژیانی راستەقینە و ژیانی ئازاد لە ناو ئەو بزووتنەوەیەدا بە دەست دەهێنێت، من بۆ خۆشم هەستکردن بە ئازادیم لە ناو ئەم چیا ئازاددانەدا بینی".
"هەموو کات لە ناو شەڕێکدا بوو"
گەریلا دونیا جودی لە ناو بزووتنەوەدا هەموو کات لە ناو شەڕێکی ژیانیدا لە تێکۆشاندا بووە. بۆ رزگاربوون لە کەسایەتییەک، کە بۆ خۆی نابێتە هێز و لە ژێر کاریگەریی سیستمدایە، لە ئەکادیمیای شەهید بێریتان دا زیاتر لەسەر ئەو بابەتانە هەڵوەستە دەکات. بۆ تێگەیشتن لەو تایبەتمەندییانە لە ناو پەروەردە و شەڕێکی کەسێتی دا بووە. بەم شیکارییەوە ئەو دۆخەى خۆی شرۆڤە دەکات، "بۆ من بەشداریکردن لە ئەکادیمیای شەهید بێریتان واتایەکی گەورەی هەبوو. بە تایبەتی بۆ ئەوەى بۆ قۆناغەکە ببمە وەڵامدەر و وەک جەنگاوەرێکی ژن خۆم ئامادە بکەم هەموو ساتێک بە ئەرکەکانی خۆم هەستم. بۆ ئەوەى ببمە شیاوی کەسایەتیی هەڤاڵ بێریتان، خواستم لەو پەروەردەیەدا ئەنجام بەدەست بهێنم. ئەو پەروەردە بۆ هەموو هەڤاڵان ئەو ئامانجەى هەیە، کە ئێمە لەسەر کەموکوڕییەکانی خۆمان بوەستین، خۆمان شیکار بکەین و کەموکوڕییەکان راست بکەینەوە. بە تایبەتی دەتوانم بڵێم، بەشداریکردن لە ئەکادیمیای شەهید بێریتاندا گرنگیی خۆی هەیە. بۆ ئەوەش هەوڵی من ئەوە بوو، کە لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەدا راست بژیم و تێکۆشانی ئەوان بە شێوەیەکی بەهێز بەڕێوەببەم".
گەریلا دونیا لە کۆتایی راڤەکەیدا سەرنجی خستە سەر پەیوەستبوونی خۆی بە گەل و ئەو چاوەڕوانیەى لە گەلەکەى خۆی هەیەتی و وتی، "بۆ ئەوەى ببمە شیاوی گەلەکەم لە ناو ئەم تێکۆشانەدا دەمێنمەوە و درێژەى پێدەدەم، چونکە گەلەکەمان بە قۆناغێکی زۆر قورس و هەستیاردا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەش پێویستە ئێمە پێکەوە تێکۆشان گەورە بکەین. لە هەمان کاتدا بتوانین هێرشەکان پووچ بکەینەوە. بۆ ئەوەش بە یەکێتیی گەل و گەریلا ئێمە سەرکەوتنی خۆمان مسۆگەر دەکەین".
گەریلا دونیا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠١٧دا لە گەڵ ٦ هەڤاڵیدا لە ناوچەى خەرزانی بەدلیس لە باکووری کوردستان تا دوا هەناسەیان لەدژی سوپای تورکی داگیرکەر قارەمانانە شەڕیان کرد و شەهید بوون و چوونە ناو کاروانی شەهیدانەوە.
ژ.ت