پڵنگەکانی کوردستان لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەلبیستان چالاکییان ئەنجامدا

پڵنگەکانی کوردستان رایانگەیاند، لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەلبیستان چالاکییان ئەنجامداوە.

پڵنگەکانی کوردستان راگەیاندراوێکیان لەبارەى چالاکییەکەیان لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەلبیستان لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠دا بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوی پڵنگەکانی کوردستاندا هاتوووە، "شەوی ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ یەکەی پڵنگەکانی کوردستان لە دژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئەلبیستان چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا دوژمن کوژراو و برینداری هەبوو و زیانیش بەر بەڕێوەبەرایەتییەکە گەیشت. حکومەتى فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپە و راگەیاندنەکانیان وەک هەموو جارێک هەوڵیان دا ئەو چالاکییە لە رای گشتی بشارنەوە.

هەر چەند هەوڵ دەدەن راستییەکە بشارنەوە، بەڵام ناتوانن رێگە لە داڕووخانی دەروونی و سایکۆلۆژیی سەربازەکان و پۆلیسەکانیان بگرن و ناتوانن رێگاش لە کوژران و بریندابوونی سەرباز و پۆلیسەکانیان بگرن.

 ئێمە پێشتر رامانگەیاندبوو، ئەوە سەرەتایەکە و ئەو چالاکییانەمان یەک لە دوای یەک بەردەوامییان دەبێت. ئەوانەى بە عەقڵییەتی فاشیستی دەجوڵێنەوە و لایەنگری لە فاشیزم دەکەن، دەبنە ئامانجمان و هەرگیز رێگا نادەین بە ئارامی بژین".

ژ.ت