پەرلەمانتاری هەدەپ: کێشەی ئەمڕۆی کورد بەستراوەتەوە بە گرێی گۆشەگیرییەوە

پەرلەماتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە وان گوڵجان کاچماز سەیگیت سەرنجی خستە سەر گۆشەگیریەکانی سەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و وتی "کێشەی کورد بەستراوەتەوە بە گرێی گۆشەگیرییەوە".

گوڵجان کاچماز سایگیت پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە وان لە کۆبوونەوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری کە لە کۆمیسیۆنی پلاندانان و بودجەدا قسەی کرد.

سایگیت وتی: ئاکەپە سەرەتا سەبارەت بە کێشەکانی کورد و کێشەکانی تورکیا هیچ بەرهەمێکی نییە و ناتوانێت چارەسەری بکات، بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا و وتی: ئاکەپە لە ئەنجامی ٢١ ساڵ حوکمڕانیدا چەندین دامەزراوەی ڕادەستی ئەقلێکی سەربازی کردووە و ئەمە کارەساتێکی گەورەیە. ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان لانەبراون و تەنها پۆشاکێکی سیاسەتیان لەبەر کردووە. ئەمەش بووە هۆی لەناوچوونی دیموکراسی و ئازادی و دادپەروەری. لەگەل خۆی هەژاری، پشێوی و قەدەغەکردنی هێنا".

سایگیت دەستنیشانی کرد کە گەلی کوردستان هەوڵی ئەوە دەدات کە خۆی بسەلمێنێت و باجێکی زۆریشی داوە بۆ بەدەستهێنانی ئەم ئامانجە. سایگیت لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "لە کۆتاییدا ئینکاری ئۆنتۆلۆژی کۆتایی هات. لە جیاتی ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکەن، چۆن دەیانەوێت وا هەلسۆکەوت دەکەن. لە پەرلەمانتارانی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەکان دەپرسم: مادام کورد کێشی نییە کەواتە بۆچی زمانی کوردی لە بڕگەی دەستووردا نییە؟ بۆچی خوێندن بە زمانی دایک قەدەغەیە؟ ئەگەر کورد کێشەی نییە بۆچی زیندانەکان پڕن لە زیندانی کورد؟ بۆچی منداڵانی کورد لە شارەکانی کوردستان لەژێر زرێپۆشەکاندا گیان لەدەست دەدەن؟ ئەگەر کورد کێشەی نییە، بۆچی رفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان کەوتە ژێر هەرەشەکانتانەوە؟ ئێوە بۆچی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کوردتان ناوێت؟ ئینکار کردنی گەلی کورد بە واتای چارەسەری نایەت. بە ئینکارکردن ئەم کێشەیە هەمیشە بەردەوامە. باشە ئەم پێداگرییە چییە؟ لە سایەی کێشەی کورد ئەو کەسانەی کە لەناو دەولەت دان هەموو جۆرە کارێکی خراپ ئەنجام دەدەن و لە دەوری یکدا کۆبوونەتەوە. سەدەی یەکەمی کۆمار بە کێشەی کورد دەستی پێکرد و کۆتایی هات. ئایا ئەم سەدەیەش هەر بەمشێوەیە بەردەوام دەبێت؟

سایگیت سەرنجی خستە سەر "پرۆسەی چارەسەری" و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "کێشەی کورد ئەمڕۆ بەستراوەتەوە بە گرێی گۆشەگیرییەوە. لە دوورگەی ئیمرالی زانیاری بێئاگاییەکی بێکۆتا هەیە، ئەم سیاسەتە سوودی بۆ هیچ کەس نییە. گۆشەگیری یاسایی نییە. چارەسەرنەکردنی کێشەی کورد و پێداگری لەسەر سیاسەتی گۆشەگیری لە هەموو شوێنێک دەسەلات لاواز دەکات. ئەگەر سیستەمێک هەبوایە کێشەی کورد چارەسەر بکات، ئێستا کاریگەرییەکانی زیاتر دەبوو. قەیرانی ئابووری دروست نەدەبوو. درێژەدان بە شەڕ سوودی بۆ هیچ لایەنێک نییە. زۆر حاکم و وەزیر هاتن و چوون بەڵام  ڕاستییەک هەرگیز نەگۆڕا: ئەگەر کێشەی کورد چارەسەر نەکەن، دەدۆرێنن.