ڕێپێوان لە سێرت: ئازادی لە ئیمراڵییەوە بەرەو سێرت بڵاودەبێتەوە

لە سێرت دژی کودەتای قەیوم ڕێپێوان ئەنجامدرا، لە چالاکییەکەدا گوترا: "وەک چۆن بەرخۆدان لە ئیمراڵییەوە تا سێرت بەردەوامە، ئەو ئازادییەی لە ئیمراڵی دێتەدی لە سێرت بڵاودەبێتەوە".

کودەتای قەیوم

دژی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی سێرت و دانانی قەیوم چالاکی ئێشکگری لە سێرت بەردەوامە. جەماوەر لە شەقامی موسا ئاتیک کۆبوونەوە و تا بینای شارەوانی ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارت و درووشم دژی قەیوم بەرزکرایەوە.

هاوڵاتیانی دەوروبەر بە چەپڵە پشتگیرییان لە ڕێپێوانکەران کرد، جەماوەر تا بەردەم شارەوانی ڕێپێوانیان کرد و بە هەڵپەڕکێ کۆتاییان بە چالاکییەکەیان هێنا. جەماوەر لەوێ چالاکی دانیشتنیان دەست پێ کرد.

هاوسەرۆکی دەبەپەی سێرت موستەفا داینان ڕایگەیاند دانانی قەیوم نکۆڵییە لە ئیرادەی گەل و قەیوم تاڵانکاریی و تاوانە، بۆیە قبووڵ ناکرێت.

پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین کاموران تانهان ڕایگەیاند ئامانجی قەیوم تەنها دزییە، گوتی: "ئەوان دەڵێن ئاشتیمان دەوێت. بەڵام بە دووڕوویی ئاشتی نابێت. شێخ سەعید گوتەنی لە مەحشەریش بێت مافی خۆمانتان لێ دەسێنین. بەڵام ئێمە مافی کورد تا مەحشەر جێناهێڵین. ئەمڕۆ داوای مافەکانمان دەکەین".

پەرلەمانتاری دەم پارتی، تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ئیمراڵی و بەرخۆدانی تشرین، گوتی: "بەرخۆدانی گەلی کورد لە ئیمراڵییەوە تا کۆبانێ و تشرین و سێرت و تەواوی وڵات بەردەوامە. وەک چۆن بەرخۆدان لە ئیمراڵییەوە تا سێرت بەردەوامە، ئەو ئازادییەی لە ئیمراڵی دێتەدی لە سێرت بڵاودەبێتەوە. ئێمە لایەنگیر ئاشتی و چارەسەریین. تا بەدیهاتنی چارەسەر تێکۆشان بەردەوامە. بۆیە وتەی "بەرخۆدان ژیانە" زۆر بەنرخە".