ڕێپێوانکەران شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"یان بیرهێنایەوە
ئەو شاندەی درێژە بە ڕێپێوانی ئازادی دەدات، شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"یان بیرهێنایەوە.
ئەو شاندەی درێژە بە ڕێپێوانی ئازادی دەدات، شەهیدانی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"یان بیرهێنایەوە.
ڕێپێوانکەرانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی کورد، پاش ئەوەی لە ناوچەی قۆسەری مێردین بە بەشداری هەزاران کەس ڕێپێوانیان ئەنجامدا، سەردانی گۆڕی شەهیدانیان کرد.
سەرەتا سەردانی یەک لە پێشەنگانی پەکەکە فەرهاد کورتایان کرد کە دژی ئەشکەنجەی نامرۆڤانە خۆی سوتاند.
پاشان چوونە سەردانی گۆڕی خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد، ئەحمەد ئاراچ کە لە سەرهەڵدانەکانی شارەکانی باکوری کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٦ شەهیدکرا.
هەروەها شاندەکە چوونە سەردانی گۆڕی پەرلەمانتاری دەپی مێردین، محەمەد سینجار کە ساڵی ١٩٩٣ کوژرا. پەرلەمانتاری دەم پارتی، ساڵیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند خاوەنداری لە میراتی تێکۆشانی سینجار دەکەن.
شاندەکە چوونە سەردانی گۆڕی محەمەد خالید ئۆراڵ کە دژی پیلاگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ ی شوبات دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە درووشمی "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن" لە زینداندا جەستەی خۆی سوتاند، لەسەر گۆڕەکەی جەخت لەسەر مەزنکردنی تێکۆشان کرایەوە.
لەلایەکی ترەوە ڕێپێوانکەران چوونە سەردانی گۆڕی مەدیا چنار.
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی هاوکاری بنەماڵەی زیندانیان و حکومدراوان، خانم کایا ڕایگەیاند ئامانجمان لە ڕێپێوان ئازادی درێژەدان بە ڕێگەی شەهیدان و ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و گوتی: "مەدیا ئەم گۆشەگیریەی قبوو: نەکرد و ساڵی ٢٠١٩ چالاکی ئەنجامدا. تا کوردستانێکی ئازاد و درێژە بە تێکۆشان دەدەین. شەهید نامرن".
پاشان چالاکوانان چوونە ناوچەی دێرک.