ڕێپێوانکەرانی ئامارا لە پیرسوس سڵاویان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد

ڕێپێوانکەرانی ئامارا کە بەبۆنەی ڕۆژبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە ئامەدەوە بەرەو ئامارا ڕێپێوان دەکەن، لە پیرسوس سڵاویان لە بەرخۆدانی کۆبانێ کرد.

ڕێپێوانی ئەنجوومەنی گەنجانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) بە درووشمی "بە کۆمەڵگەی دیموکراتیک بەرەو ئازادی ڕێپێوان دەکەین" لە ئامەدەوە بەرەو گوندی ئامارای ناوچەی خەلفەتی ڕحا، لە ناوچەی پیرسوسی ڕحا بەردەوامە.

ڕێپێوانکەران لە بەیانییدا لە سێورەگ و جورنەڕەش ڕێپێوانیان کرد، لە پیرسوس بە درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" ڕێپێوانیان کرد.

خەڵکی پیرسوس لە دەروازەی ئالیگۆر پێشوازیان لە ڕێپێوانکەران کر. پەرلەمانتارانی دەم پارتی زەکی ئیرمەز و ئۆنور دوشونمەز و بێریتان گونەش و دیلان کونت ئایان و فەرید شەنیاشار، وە ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی ڕحا و ڕێکخستنەکانی دەم پارتی و دەبەپەی ناوچەکە پشتگیری جەماوەرییان کرد.

ڕێپێوانکەرانی ئامارا لە پیرسوس کە ناوچەیەکە بووەتە سیمبولێکی بەرخۆدانی کۆبانێ، ئاماژەیان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا کرد.