ڕێپێوانکەرانی ئازادی چوونە سەردانی بنەماڵەی چالاکوانی فیدایی ئەڤریم دەمیر

ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە قۆڵی قەرس، سەردانی بنەماڵەی چالاکوانی فیدایی ئەڤریم دەمیریان کرد.

قۆڵی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، سەردانی بنەماڵەی ئەڤریم دەمیر (١٨ ساڵ)یان کرد کە لە ساڵیادی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز، لە ١٧ ی تەمموزی ٢٠١١ لە باخچەی ماڵەکەیان لە ناوچەی کۆپێ خۆی سوتاند.

پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) شەرناخ، نەورۆز ئویساڵ گوتی: "ئەڤریم دەمیر لە ساڵیادی ڕۆژووی مردنی مەزنی ١٤ ی تەمموز خۆی سوتاند. سەری ڕێز بۆ یادی وی دادەنەوێنم. ئەمڕۆ بۆ گەلێکی کوردی ئازاد و ڕێبەرێکی ئازاد ڕێپێوان دەکەین. بەم باوەڕەوە بەرەو ئازادی هەنگاو دەنێین".

باوکی دەمیر گوتی: "ئێمە بێجگە لە مافی خۆمان داوای هیچی تر ناکەین"، دایکی دەمیر سوپاسی ڕێپێوانکەرانی کرد و ڕایگەیاند دەست لە دۆزەکەیان هەڵناگرن. یادەکە بە درووشـمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.