ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە بیسمیل بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازیان لێ کرا
لقی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" گەیشتە ناوچەی بیسمیلی ئامەد، ڕێپێووانکەران لە کوچە و کۆڵانەکان ڕێپێوانیان کرد و ئامانجەکانی ڕێپێوانەکەیان دەربڕی.
لقی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" گەیشتە ناوچەی بیسمیلی ئامەد، ڕێپێووانکەران لە کوچە و کۆڵانەکان ڕێپێوانیان کرد و ئامانجەکانی ڕێپێوانەکەیان دەربڕی.
لقی قەرسی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" کە ١٢ ڕۆژە بە بەشداری سیاسەتمەدار و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتیکەکان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد بەردەوامە، گەیشتە ناوچەی بیسمیلی ئامەد. ڕێپێوانکەران لە کۆڵانە قەرەباڵغەکانی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد و درووشمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بمرێ کۆیلایەتی، بژی ئازادی" یان بەرزکردەوە. لەبەرئەوەی ڕێگە نەدرا ڕێپێوانکەران لەبەردەم بینای دەم پارتی کۆببنەوە، پەرلەمانتارەکان لە کۆڵانەکانی ناوچەکە ڕێپێوانیان کرد و ئامانجی ڕێپێوانەکەیان بە کەسانی دەوروبەر راگەیاند. ڕێپێوانەکە نزیکەی ٣ کاتژمێری خایاند.
کاتێک ڕێپێوانکەران بەناو ناوچەکەدا دەڕۆیشتن، هاوڵاتیان بە هەلهەلە و نیشانەی سەرکەوتن پشتگیری خۆیان دەردەبڕی.
دایکانیش گوڵیان لەو کوچە و کۆڵانانە دانا کە ڕێپێوانکەران پێیدا تێدەپەڕین. هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە، چیدەم کلیچگون ئوچار ئامانجی ڕێپێوانەکەی ئاشکرا کرد و دووپاتی کردەوە، تا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد نەبێت، ڕێپێوانەکەیان بەردەوامە.
ئوچار بانگەوازی گەلی کرد بۆ بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەی سبەینێ لە ئامەد.
لێدوانەکەی ئوچار بە بەرزکردنەوەی درووشم کۆتایی هات.