ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە سلۆپی لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە

ڕێپێوانکەرانی ئازادی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد لە چالاکیدان، لە ناوچەی سلۆپی شەرناخ لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە.

کۆبوونەوەکە لە بینای ڕێکخستنی ناوچەی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) ئەنجامدرا، چالاکوانان گوتیان: "پرسی کورد لەلایەن بەڕێز ئۆجالانەوە چارەسەر دەکرێت. ئێمەش لەم پێناوەدا ڕێپێوان دەکەین".

چالاکییەکە لەلایەن تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) ئەنجامدرا و دایکانی ئاشتی و خزمی زیندانیان بەشداربوون.

دایکی ئاشتی ئەمینە ئالکیش گوتی: "ئاشتی پێک دەهێنین و ڕێبەرێتی ئازاد دەکەین".

پەرلەمانتاری وانی دەم پارتی، گوڵدەرەن ڤارلی، گوتی: "بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت پرسی کورد چارەسەر بکات. لەم پێناوەدا دەستمان بە ڕێپێوان کرد. دەستی بەڕێز ئۆجالان دەستی ئاشتیە، ناوی ژیانی ئازادە".

هەروەها لە چالاکییەکەدا دووپاتکرایەوە، بەردەوامی گۆشەگیری بۆتە مایەی قووڵبوونەوەی شەڕ، کۆتایی گۆشەگیری و ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە تێکۆشان دەبێت.

کۆبوونەوەکە بە درووشـی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات. دایکانی ئاشتی وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەشی ڕێپێوانکەران کرد. پاشان چالاکوانان چوونە سەردانی گۆڕی تایبەت ئینان کە لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆ کوژرا.