ڕێپێوانکەرانی ئازادی: لە ئیمراڵی تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە زێدی مەزڵوم دۆغان بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازیان لێ کرا. گوتیان: "لە ئیمراڵی تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت".
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە زێدی مەزڵوم دۆغان بە جۆشوخرۆشەوە پێشوازیان لێ کرا. گوتیان: "لە ئیمراڵی تاوان دژی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت".
لقی قەرسی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە ڕۆژی حەوتەمدا لە ناوچەی کانی ڕەشی چەولیگ ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە. ڕێپێوانکەران پاشان چوونە زێدی مەزڵوم دۆغان لە ناوچەی دەپی خارپێت. لەوێ لەلایەن سەدان کەسەوە بە درووشـمی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" پێشوازیان لێ کرا. خوشکی مەزڵوم دۆغان، عاریفە دۆغان پێشوازی لە ڕێپێوانکەران کرد.
یەک لە ڕێپێوانکەران، دەریا یۆلجۆ گوتی: "ئێمە داوای ئازادی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، ئێمە داوا دەکەین گۆشەگیریی کۆتایی بێت کە ساڵانێکە بەردەوامە. گۆشەگیری تاوانە دژی مرۆڤایەتی. ئەمڕۆ گۆشەگیری لە تەواوی وڵات بڵاوبۆتەوە. پرسی کورد پرسی سەرەکی ئەم وڵاتەیە. سەرچاوەکانی وڵات بۆ شەڕ و کرێخۆری بەکاردێت. کرێکار و خانەنشین و مناڵ و ژن برسین، بەڵام کۆمەڵێک سەرمایەدار و ئاکەپەییەکان لە خۆشگوزەرانی دەژین".
ڕێپێوانکەران هاوشانی گەل بەشداربوون لە مەراسیمی کردنەوەی نووسینگەی هەڵبژاردنی دەم پارتی لە شارەکە.