ڕێپێوانکەرانی ئازادی: پێویستە دەمودەست گۆشەگیری بشکێنین
لقی وانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" لە دێرک بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا، ڕێپێوانکەرانی ئازادی ڕایانگەیاند "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری بشکێنین".
لقی وانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" لە دێرک بە جۆشێکی مەزنەوە پێشوازی لێ کرا، ڕێپێوانکەرانی ئازادی ڕایانگەیاند "پێویستە دەمودەست گۆشەگیری بشکێنین".
لقی وانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە مێردین بەردەوامە و چالاکوانان گەیشتنە ناوچەی دێرک. لە ناوچەکە بە بەرزکردنەوەی درووشـم پێشوازییەکی گەرمیان لێ کرا.
ئەو دەمەی چالاکوانان گەیشتنە گۆڕەپانی دێرک، لەوێ کۆنفرانسی چاپەمەنیان ئەنجامدا.
پەرلەمانتاری دەم پارتی گوڵدەرەن ڤارل ئاماژەی بەوە کرد سەدان ساڵە سیاسەتی فشار لەسەر گەلی کورد بەڕێوەدەچێت و گوتی: "پێویستە ئازادی و ئاشتی لە تورکیا و کوردستان بچەسپێت. دەنگی ئەم ئاشتی و ئازادییە، بەڕێز ئۆجالانە. کۆتایی بەم گۆشەگیری و ستەمە بهێنن. گەل بۆ ئەمە هاوار دەکات، دەنگی بەڕێز ئۆجالان دەنگی ئازادییە. تەنها بەڕێز ئۆجالان دەتوانێت، یەکسانی و ئازادی بۆ گەلانی تورکیا بهێنێت".
هاوسەرۆکی کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی لە مێردین، لوقمان ئەمەن گوتی: " پێویستە داخوازی ئازادی بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانی سیاسی لە چوارچێوەی مافی ئاشتی و بڕیاری دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤ نرخاندنی بۆ بکرێت. بانگەواز لە هەمووان دەکەین خاوەنداری لە ئێشکگری دادپەروری دایکانی ئاشتی و مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بکەن".
هاوسەرۆکی دەم پارتی دێرک، سەڵاحەدین ئزیجی گوتی: "عەبدوڵا ئۆجالان پارادایمی ژیانی مرۆڤایەتی ئافراند بۆیە گۆشەگیر کراوە، پێویستە دەمودەست گۆشەگیری بشکێت و فیکری ڕێبەرێتی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکرێت. تا ئازادی ڕێبەرێتی بەردەوامین لە چالاکی".
ڕێپێوانکەران ئەمڕۆ لە دێرک دەبن و سبەی دەچنە ناوچەکانی سەرێکانی و وێرانشاری ڕحا.