ڕێپێوانی مەزنی ئازادی: پێوستە چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت

ڕێپێوارنی ڕێپێوانی مەزنی ئازادی لە جورنە رەشە و ڕێپێواران وتیان: "دەبێت دەستبەجێ چاوپێکەوتن لە گەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام بدرێت".

سیاسەتمەدارن و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی دیموکراتیک، کە بۆ داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری کێشەی سیاسی کورد لە وان قەرسەوە ڕێپێوانیان دەستپێکردبوو، گەیشتنە ناوچەی جورنە ڕەش. دوای ڕێپێوانەکە لە پێش ناوەندی ناوچەکە دروشم بەرزکرایەوە، لە پێش ناوەندی بارەگای دەم پارتی ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە.

پەرلەمانتاری جولەمێرگی دەم پارتی ئۆزنور بارتین لەوێ قسەیکرد و وتی: "چوبێتنە هەر جێگەیەک بە جۆشێکی زۆرەوە پێشوازیمان لێکراوە. ئێمە منەتباری گەلی خۆمانین، بریا داواکاری زیندانیان و دایکان جێبەجێ دەکران و گۆشەگیری کۆتای پێبهاتاییە. پیلانگێڕی نێونەتەوەی شەرمەزاردەکەین و داوای ئێمە ئازادی جەستەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالانە. بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد پێویستە بەزوترین کات چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت. سەرکەوتن بۆ ئێمەیە".

لە کاتی ڕاگەیاندراوەکەدا گەنجان پانکارتی "ئازادی ڕێبەرمان ئازادی ئێمەیە" لە ناوچەکدا هەڵواسران و ڕێپێواران بە چەپڵە و هەڵ هەڵەوە وەڵامی گەنجانیان دایەوە. دوای ڕاگەیانداوەکە دروشمەکانی "بمرێ کۆیلاتی"، "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" بەزکرانەوە.

دواتر کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە ساڵەح کانداڵ و هاوڕێکانی لە سەر گۆڕەکانیان یادکرانەو. پەرلەمانتاری دەم پارتی جەنگیز چیچەک لە یادکردنەوەکەدا قسەیکرد و وتی: " بۆ ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان بەڕێکەوتووین. تێکۆشمان دوولایەنەیە؛ یەکێکیان لە دژی سیستەمە، ئەویتریان لە دژی خیانەتی ناوخۆییە".

چالاکوانان دوای یادکردنەوەکە گوڵیان لەسەر گۆڕەکان دانا و سەردانی گۆڕی جومعە تاک و خەلیل چاڤگون.