ڕێپێوانی ئازادی: پرسی کورد لەڕێگەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە چارەسەر دەبێت
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە قۆسەر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا. لە ڕێپێوانەکەدا دووپاتکرایەوە: "پرسی کورد لەڕێگەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە چارەسەر دەبێت".
ڕێپێوانکەرانی ئازادی لە قۆسەر بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا. لە ڕێپێوانەکەدا دووپاتکرایەوە: "پرسی کورد لەڕێگەی عەبدوڵا ئۆجالانەوە چارەسەر دەبێت".
ڕێپێوانکەرانی "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بە داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی پرسی کورد، گەیشتنە قۆسەر.
گەل بە جۆشوخرۆش و گووتنەوەی درووشمەوە پێشوازیان لە چالاکوانان کرد، گەل و چالاکوانان پێکەوە هەڵپەڕکێیان کرد و پاشان ڕێپێوانیان کرد. ژنانی بەشداربوو جلی فۆلکلۆرییان پۆشیبوو.
جەماوەر چەندین جار درووشـمی "گەنجان فیدایی سەرۆک ئاپۆن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندەر، گوتی: "ئێمە وەک ڕێپێوانکەرانی ئازادی، ئەمە ١٠ ڕۆژە بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان و چارەسەری دیموکراتیک پرسی کورد ڕێپێوان دەکەین. ئێمە ئەمڕۆ لە قۆسەرین. سوپاسی پشتگیریتان دەکەین".
کەسکین بایندەر تیشکی خستەسەر گۆشەگیری و بەرخۆدانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی و گوتی: "ئێمە دەمانەوێت پرسی کورد لەڕێگەی موخاتەبەکەیەوە دەمودەست چارەسەر بکرێت. ئەمە تەنها پرسی ئێمە و دایکان نییە. پرسی هەمووانە. ئەگەر ژیانێکی یەکسان و شکۆمەند دەخوازین، پێویستە ئەم پرسە لەڕێگەی موخاتەبەکەیەوە چارەسەر بکرێت. بۆیە بەرپرسیارێتی ڕێپێوانمان گرتەئەستۆ. وەرن ئێمە ببینە ملیۆنان و ژیانی ئازاد و یەکسان دامەزرێنین. تا سەرکەوتن بەردەوام دەبین. هەر بژی قۆسەر".
پاشان کاندیدانی دەم پارتی بۆ هاسەرۆکی شارەوانی قۆسەر حەمدیە تۆرگای و و زەینی ئیپەک قسەیان کرد، دووپاتیان کردەوە هیچ هێزێک ناتوانێت ڕێگە لە تێکۆشانی ڕەوای گەل بگرێت.
پاشان ڕێپێوانکەران چوونە سەردانی بینای ڕێکخراوی دەم پارتی لە ناوچەکە.