"ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" ماوەی ٨ ڕۆژە بەردەوامە

لە ٣ ی حوزەیران شارەوانی جولەمێرگ دەستی بەسەردا گیرا، لە دژی دەستبەسەراگرتنەکە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد. ڕێپێوانەکە ٨ ڕۆژە بەردەوامە.

"ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە"

پاش ئەوەی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە هەڵبژاردنەکاندا شارەوانی جولەمێرگی بەدەستهێنا، لە ٣ ی حوزەیران شارەوانییەکە دەستی بەسەردا گیرا، لە دژی دەستبەسەراگرتنەکە "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد. ڕێپێوانەکە ٨ ڕۆژە بەردەوامە. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە ڕۆژی ٨ هەمیندا بەشداری لە ڕێپێوانەکە کرد.

ڕێپێوانەکە ئێستە لە دۆڵی زاپ بەردەوامە، تولای حاتەم ئۆغۆللاری ڕایگەیاند ئەم ڕێپێوانە بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادەمان و مافی دەنگدانمان و دەستوور دەستی پێ کردووە، گوتی: "بەداخەوە زیهنیەتی قەیوم‌پارێز ڕێز لەمە ناگرێت و قەیوم دادەنێت. دژی ئەم زیهنیەتەی کودەتای سیاسی ئەنجام دەدات، لە هەموو جێیەک چالاکی ئەنجام دەدرێت. ئێمە لە هەموو شوێنێکی کوردستان و تورکیا بۆ ڕێزگرتن لە ئیرادەمان ڕێپێوان دەکەین. ڕێز لە دەنگدەران و ئەنجامی سندووقەکان بگرن و دان بە هاوسەرۆکەکاندا بنێن".

پاشان چالاکوانان لە ڕێپێوان بەردەوام بوون.