ڕێپێوارانی ئازادی: ڕێگەی ئێمە ڕێگای ئازادییە

ڕێپێوارانی 'ڕێپێوانی گەورەی ئازادی' بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە سەریکانی پێشوازییان لێکرا. پەڕلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی جەیلان ئاکچا کۆپلو وتی: "ڕێگای ئێمە کراوەیە، ڕێگایی ئازادییە، ڕێگایی یەکێتی و یەکڕیزییە".

قۆڵی 'ڕێپێوانی گەورەی ئازادی'ی وان کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشەیی سیاسی کورد بە شێوەیەکی دیموکراتیکانە، دەستپێکردوە لە ڕۆژی ١١هەمیندا بەردەوامە، ئەمڕۆش لە ناوچەی دێریکی مێردینەوە ڕۆشتنە ناوچەیی سەریکانی ڕحا. ڕێپێواران لە پارکی ئوچ فیدان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لێکرا.

لە ڕێپێوانەکەدا دورشمی 'سڵاو سڵاو هەزار سڵا بۆ ئیمراڵی'، 'بژی سەرۆک ئاپۆ' و پانکارتی 'ڕێبەرێکی ئازاد، وڵاتێکی ئازاد' بەرزکرانەوە و بە پشتیوانی و بەشدارییەکی زۆری گەل، ڕێپێوانەکە هەتا پێش بارەگایی دەم پارتی ڕۆشت.

پەڕلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی جەیلان ئاکچا کۆپلۆ قسەیکرد و لە پەیامەکەیدا ئەوەی دڵنیاکردەوە چارەسەرکرنی کێشەکانی کورد لە ئیمراڵیەوە دەستپێدەکات و وتی: " ئیرادەی ئاشتی لە ئیمراڵیە، ئێمە ئامادەین، داوای ئێمە ئەوەیە دەوڵەت بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆی ئاشتیانە. ڕێگەیی ئێمە ڕێگایی ئازادی و یەکڕیزییە، ڕێگامان کراوەیە".

هەروەها بەربژێری هاوشارەوانی سەریکانی دەم پارتی ئوگور قارەمان ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری تاوانێکە لە دژی مرۆڤایەتی. دەبێت گۆشەگیری لاببرێت و چاوپێکەوتن لە ئیمراڵی ئەنجام بدرێت.