ڕێپێوارانی ئازادی جەیلان ئۆنکۆلیان یادکردەوە

ڕێپێواران ئازادی سەردانی گۆڕی جەیلان ئۆنکۆلیان کرد، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرابوو.

قۆڵی 'ڕێپێوانی مەزنی ئازادی'ی قەرس کە بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسیەکانی کورد، دەستپێکردوە، لە ڕۆژی ٩ هەمیندا بەردەوامە و گەیشتە ناوچەیی لجەی ئامەد. لەو چوارچێوەیەدا سەردانی گۆڕی جەیلان ئۆنکۆلییان کرد، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرابوو. دایکی ئۆنکول بەشداری یادکردنەوەکە بوو و هاوهەڵوێستی خۆیی بۆ ڕێپێواران دوپاتکردوە.

دوایی یادکردنەوەکە پەڕلەمانتاری دەم پارتی ڤەزیر جۆشکون پارلاک قسەیکرد و وتی: "لەبەر سیاسەتی دڕندانەی دەوڵەت لە ساڵی ١٩٩٠دا چەندین کەس کوژران. لە دژی خواستی دیموکراتیکی چەندین کەس کوژران. ئەم کۆمەڵکوژیانە بە ئێستاشەوە بەردەوامی هەیە. ئەمە جێگەی قبوڵکردن نیە، خواستمانە منداڵان بەزمانی دایکی خۆیان پەرەوەردە بکرێن و لەسەر خاکی خۆیان بە ئازادی بژین".

پارلاک لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا تا ئازادی ڕێبەری گەلی کورد مسۆگەر نەبێت ئەوان لە تێکۆشان بەردەوام دەبن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا بۆئەوەی کێشەکانی کورد بەشێوەیەکی دیموکراتیکانە چارەسەربکرێن، دەبێت گۆشەگیری بشکێنرێت.