پوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد کۆچی دوایی کرد

ئەمینە ئۆجالان پوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ئەمینە ئۆجالان پوری عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و وتی، بەهۆی ئەوەی تەمەنی زۆر بووە، پوری تووشی زۆر نەخۆشی ببوو.

ئۆجالان باسی ئەوەی کرد کە بە سەدان کەس بەشداریان لە پرسەی پوری ئەوانیان کردووە لە گوندی ئامارا و وتی، " بەهۆی ئەوەی تەمەنی زۆر هەڵکشابوو، پوری تووشی زۆر نەخۆشی ببوو. ئەمڕۆ کۆچی دوایی کرد، ماڵی ئەو کەسانە ئاوا بێت کە بەشداریان لە پرسەکەدا کردووە و بە تەلەفۆن سەرەخۆشیان کردووە."

ف.ق