پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دەستبەسەرکرا
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا مەحمود ئاڵتنتاش لە سەمسور کاتێک سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ هەواڵێک بوو دەستبەسەرکرا.
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا مەحمود ئاڵتنتاش لە سەمسور کاتێک سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ هەواڵێک بوو دەستبەسەرکرا.
پەیامنێری ئاژانسی مێزۆپۆتامیا مەحمود ئاڵتنتاش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کاتێکدا لە گەڕەکی یەنی لە سەمسور سەرقاڵی ئامادەکردنی هەواڵێک بوو دەستبەسەرکرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ئۆتۆمبێلەی ئاڵتنتاسی تێدابووە لەلایەن پۆلیسەوە وەستێندراوە و بە پاساوی ئەوەی فەرمانی گرتنی هەیە، گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لە سەمسور.
پۆلیسەکان لە بارەی دەستبەسەرکردنی ئاڵتنتاش هیچ زانیارییەکیان بەو کەسانە نەدا کە لەگەڵ ئاڵتنتاش بوون.
تورکیا بە یەکێک لەو وڵاتانەیە کە بە گەورەترین زیندان بۆ رۆژنامەنووسان دادەنرێت و لەئێستادا دەیان رۆژنامەنووس لەو وڵاتە، کە زۆرینەیان کوردن، ماوەیەکی زۆرە بە بێ دادگاییکردن دەستبەسەرکراون.
هـ . ب