پەیامنێری ژن نیوز دەریا ڕەن دەستبەسەرکرا

پەیامنێری ژن نیوز دەریا ڕەن لە ناوچەی بەلقیسی دیلۆک کە بۆ هەواڵ ڕۆشتبوو دەستبەسەرکرا.

پەیامنێری ژن نیوز دەریا ڕەن لە ناوچەی بەلقیسی دیلۆک کە بۆ ڕوماڵکردنی هەواڵ ڕۆشتبوو، لە لایەن پۆلیسی تورک لەسەر "گومان" دەستبەسەرکرا.

پۆلیسی مەدەنی ڕێگەیان لەو مینی پاسەکە گرت کە دەریا ڕەنی تێدابووە، پشکنینی ناسنامەیان کرد و پاشان بە بیانوی ئەوەی کە دەریا پێشتر زیندانی کراوە وەستێنرا.

پۆلیسەکان نزیکەی کاتژمێرێک ڕایانوەستاند و بانگەشە ئەوەیان کرد کە باجی ژن نیوز ڕێگە پێدراو نییە. هەرچەندە دەریا ڕەن بیمەی هەبوو، بەڵام وتیان ڕۆژنامەنووس نییە. پۆلیسەکان خوشکەکەیان پشکنی ناڕەزایەتی دەربڕی، پاشان بە تۆمەتی 'بەرەنگار بوونەوەی پۆلیس'  دەستبەسەرکرا.

دەریا ڕەن برا بۆ ناوەندی پۆلیسی بەلقیس.