پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لە کوردستان و تورکیا شەرمەزار کرا

ساڵوەگەڕی ٢٥ ساڵەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە شارەکانی کوردستان و تورکیا بە چالاکی، لێدوان و ناڕەزایی شەرمەزار کرا.

دەبەپە، دەم پارتی، تەژەئا، مەجلیسی دایکانی ئاشتی، کۆمەڵەی عەلەوی دیموکراتیک، ئەسەپە، هەدەپە، ئەگەت توهایدەر و ئانیا کایدەر ساڵڕۆژی پیلانگێڕیەکەیان لە بارەگای دەم پارتی لە ئیزمیر شەرمەزار کرد. پانکارتی "سڵاو لە ڕێپێوانی ئازادی و شەرمەزاری بۆ پیلانگێڕی نێودەوڵەتی" لە هۆڵی ڕاگەیاندنەکە هەڵواسرابوو. لە وتارەکاندا داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد کرا.

شڕناخ

پۆلیس بە بیانووی "قەدەغەکردنی پارێزگار" لە بەردەم بارەگای پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە شرناخ ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. پێش ڕاگەیاندنەکە پۆلیس دەرگای بارەگای حزبەکەیان بە داخست، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی سلۆپی هەدەپە، فەهیمە ساروهان دەستبەسەر کرا.

سەرەڕای هەموو هەوڵ و ڕێگریکردنەکان، بەڕێوەبەرانی شار و شارۆچەکانی دەم پارتی و دەبەپە، دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی تەژەئا، بەڕێوەبەرانی مەبیا دەر و زۆر کەس بەشدارییان لە ڕاگەیاندنەکەدا کرد.

مێرسین

هەروەها ڕێکخستنی دەم پارتی مێرسین ویستی سەبارەت بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە بەردەم بارەگای حیزب لێدوانێک بدات. پێش ڕاگەیاندنەکە دەرگای چوونە ژوورەوەی بارەگاکە لەلایەن پۆلیسەوە داخرا. جەماوەرە لەبەردەم بارەگاکە بە دروشمی "گوشار ناتوانێت شکستمان پێبهێنێت" و "هەزار سڵاو لە ئیمرالی" بەرامبەر بە ئاستەنگەکە ناڕەزایەتیان نیشاندا. پاشان جەماوەرە لەناو بارەگاکەدا ڕاگەیاندنیان خوێندەوە.

ڕەشات ئاشان، هاوسەرۆکی دەم پارتی مێرسین لە ڕاگەیەندراوەکەدا قسەی کرد و وتی: "سەرەڕای بەربەستەکان، کاردانەوەی خۆیان بەرامبەر بە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات و گۆشەگیریی ئیمرالی لە هەموو بوارێکدا نیشان دەدەن. هەروەها وتی، هەڤاڵانمان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە زیندان مانیان لە خواردن گرتووە. هەروەها دایکانمان لە ڕێگەی ئیشکگریی دادپەروەرییەوە هەوڵ دەدەن دەنگی زیندانییەکان بن. خواستی هەموو ناوەندەکانی کۆمەڵگا ئەوەیە کە گۆشەگیری لاببرێت و کێشەی کورد چارەسەر بکەین، بۆیە پێویستە سەرەتا گۆشەگیریی ئیمرالی هەڵوەشێتەوە.

وان

ڕێکخستنی دەم پارتی وان لە شەقامی هونەر لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان دا، دەبەپە، توهایدەر، دایکانی ئاشتی، تەژەئا، ئیحد، ئۆهەدە، چەڤ دەر و زۆرێک لە هاووڵاتیان بەشداریان لە ڕاگەیاندنەکەدا کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەدا پانکارتی "بمرێت پیلانی ١٥ی شوبات" بەرزکرابووەوە و دروشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" وترایەوە.

ئەدیبە بابور، هاوسەرۆکی تووهای-دەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا قسەی کرد و وتی: " پپگەی ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی پیلانەکەی پووچەڵکردەوە، پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات گرنگترین هەنگاوی دەسەڵاتدارانی هەرێمی بۆ کۆیلایەتی بەسەر گەلاندا سەپاندیان. بەڵام کاریگەری بەڕێز ئۆجالان لەسەر کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیلانە نێودەوڵەتیەکەی پووچەڵ کردەوە.

بەهامان شێوە لە شارەکانی جۆلەمێرگ، بەدلیس، ئەردەخان و موش سەرەڕای بەربەستەکان پیلانگێڕی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرا و هاوکات داوای هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیریی کرا.