پەژاک: ڕێبازی ڕاستی شەهید ئافات، فەرماندەیی بەهێزی تێکۆشانی ئازادیخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بەبۆنەی ساڵیادی شەهادەتی شەهید ئافات و هەڤاڵانی، وێڕای ڕێزلێنان لە یادی بەرزیان، جەختی لەسەر بەردەوامیی تێکۆشانیانی کردەوە و داوای لە هەموو لایەک و بەتایبەتی گەنجان کرد، بۆ بەرەو پێشەوە بردنی بزووتنەوەی ئازاد

ئەمڕۆ هەژدەهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی دوکتور ئافات (ئەشرەف کاراباکان)، مادورا (مەیسەر ئادەسز) و فازڵ (عبدالرحمان یۆرۆجۆ)، و لە ٢ی ئازاری هەمان ساڵدا، مانی کیاکسار (یوسف پیروتی)، دیجلە دێرک (نۆروز عەبدۆ) و تێکوشین گەڤەر (نادیە ڕێحان) خەڵکی کوادر لە پێشەنگەکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستانن. لە بەیاننامەیەکی نووسراودا بەم بۆنەیەوە، پەژاک بە ڕێزگرتن لە یادی شەهیدان وتی: "بەڵێن دەدەین شایستەی تێکۆشانی شەهیدان ئافات و هەڤاڵانی شەهیدی بین، و بۆ ساتێکیش لەسەر ڕێگای شەهیدانمان بۆ ئازادی گەلی کورد لانادەین. شەهیدانمان ڕێگای گەڕان بەدوای ئازادی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو بۆ هەتا هەتایە ڕوون کردەوە و هەنگاوەکانمان بەهۆی فیداکارییەکانی ئەوانەوە بەهێزتر بوون. پەژاک داوای لە هەموو لایەک و بەتایبەت گەنجان کرد بۆ بەرەو پێشبردنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی خۆیان بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بن."

دەقی بەیاننامەی مەجلیسی پەژاک بەم شێوەیەیە:

"شەهیدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان بە تێکۆشانی فیداکارانەیان بۆ لوتکە، پرۆسەی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کوردیان بێ کاریگەر کرد و بە فیداکردنی گیانی خۆیان بۆ گەلەکەیان ڕێگای مەزنی ئازادییان کردەوە، مەجلیسی "پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پەژاک)" بە ڕێزەوە شەهیدە مێژوونووسەکان، شەهید دوکتور ئافات و هەڤاڵانی یاد دەکاتەوە و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە، ڕێگا بۆ تێکۆشانیان و ئازادیی دەکاتەوە.

هەڤاڵ شەهید "دکتۆر ئافات (ئەشرەف کاراباکان)" و هەڤاڵە بەنرخەکانی لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٠٧، کە هێرشە بەرفراوانەکانی ڕێژیمی فاشیستی ئێران لە ناوچەکانی ورمێ دەستیان کرد بە لەناوبردنی گەریلا دەستی پێکردبوو، لاپەڕەیەکی زێڕینیان لە مێژووی بەرخۆدان هەڵدایەوە. شەهید ئافات و هەڤاڵانی بە بەرخۆدانی ناوازەیان تا دوا هەناسە بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشە داگیرکارییەکانی دوژمن تێکۆشانیان کرد و ئەمڕۆش دەستکەوتەکانی ئەو بەرخۆدان و فیداکارییە دەبینین. هەڤاڵ مادورا (مەیسەر ئادسز) و فازڵ (عبدالرحمان یۆرۆجۆ) لە گەڵ فەرماندە و پێشەنگی گەورە شەهید ئافاتەوە ڕووبەڕووی دوژمن بوونەوە و بە شەهیدبوونیان ڕێبازی تێکۆشانمانیان ڕوونکردەوە. لە درێژەی هەمان زنجیرە بەرخۆدانییەدا، پاش تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە ٢ی ئازاری هەمان ساڵ، سێ کادیری پێشەنگی پەژاک بە ناوەکانی مانی کیاکسار (یوسف پیروتی)، دیجلە دێرک (نۆروز عەبدۆ) و تێکوشین گەڤەر (نادیە ڕێحان) لە هەمان زنجیرە شەڕدا شەهید بوون. بەڵام ڕێگەیان نەدا دوژمن پلانە  کۆمەڵکوژییەکانی جێبەجێ بکات.

هەڤاڵی شەهیدمان "دکتۆر ئافات" یەکێک بوو لە فەرماندە فیداییەکان و ئەندامی مەجلیسی پارتیمان، پەژاک بوو، کە بە سیاسەتی بەهێزی خۆی، بە ئاواتێکی ئازادیخوازانە چالاکیی ڕێکخستنی لە نێو گەلدا ئەنجامدا و ڕێگەی بۆ پێشکەوتنەکانی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردەوە. یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شەهید ئافات، هەوڵی بێوچان و ڕەنجی بۆ فێر بوون و پەروەردەکردنی کادێری بەتوانا لە مەیدانەکانی تێکۆشاندا بوو. وەک کەسێکی فیدایی هەموو ڕاستی  ژیانی لەسەر ڕەنج، ماندووبوون، گەشەکردن و بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی بوو لەپێناو خزمەتی گەلی کورد. ئەم ڕێبازە سەختە ئەمڕۆ میراتێکە بۆ ئەوەی گەریلا ڕێگای ئازادی ببرێت. ڕێبازی حەقیقەتخوازانەی شەهید ئافات فەرماندەیی بەهێزی خەباتی ئازادیخوازانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە. شەهید ئافات و هەڤاڵانی تا کۆتایی ژیانیان لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و بەردەوامی ڕیزەکانی تێکۆشانی پژاکیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە خوێنی پاکی خۆیان هەمیشەیی کردەوە.

مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) سەرەڕای بەرز ڕاگرتنی یادی لە بیر نەکراوی هەڤاڵی شەهیدمان "دکتۆر ئافات" و هەڤاڵانی بە هەموو توانای خۆیەوە درێژە بە ڕێگای ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەدات،. بەڵێن دەدەین شایانی تێکۆشانی شەهیدانمان بین و بۆ ساتێکیش لەسەر ڕێگای ئازادی گەلی کورد لانەدەین. شەهیدانمان ڕێبازی گەڕان بەدوای ئازادی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراویان بۆ هەتا هەتایە ڕوون کردەوە و بە هۆی ئەو فیداکارییانەوە هەنگاوەکانمان بەهێزتر بوون. بۆیە بانگهێشتی سەرجەم گەنجانی بە پەرۆشی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بۆ پێشخستنی بزووتنەوەی ئازادیخوازی خۆیان بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بن و مێژوو بۆ مێژووی ئازادی گەلی کورد و گەلانی ستەملێکراو لە سەدەی بیست و یەکدا بگۆڕن."