قەدەغەی هاتووچۆ لە ٣ گوندی خیزان ڕاگەیاندرا

لە ٣ گوند و لادێی ناوچەی خیزان لە پارێزگای بەدلیس لە باکوری کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ و جموجوڵکردنی هاووڵاتییان بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ ڕاگەیەندرا.

لە ٣ گوند و لادێی سەر بە شارۆچکەی خیزان لە پارێزگای بەدلیس لە باکووری کوردستان لە رۆژانی ١٤ تاوەکو ١٦ی تەموزدا قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەندرا.

لەڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پارێزگاری بەدلیسەوە بڵاوکراوەتەوە تیایدا هاتووە، "لەناو ناوچەکەدا و لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە گوند و لادێکانی یۆلبیلەن، چاڵشکانلار و یایلجیک قەدەغەی هاتووچۆ لە  کاتژمێر ٠٠:٣٠ ی پێنجشەممە ١٤ی تەمووزی ٢٠٢٢ەوە تاوەکو کاتژمێر ٢٠:٠٠ی شەممە  ١٦ی تەمووز ٢٠٢٢ قەدەغەى هاتوچۆ (جموجوڵ و چوونەدەرەوە) ڕادەگەیەنرێت".

ژ.ت