قەدری دەڤیر بەڕێوەبەری هەدەپە سزادرا
قەدری دەڤیر بەڕێوەبەری هەدەپە لە ناوچەی پرسوسی روحا بە زیندانی سزادرا.
قەدری دەڤیر بەڕێوەبەری هەدەپە لە ناوچەی پرسوسی روحا بە زیندانی سزادرا.
قەدری دەڤیر بەڕێوەبەری رێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی پرسوسی روحا لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکرا. دەڤیر بەهۆی ئەوەی سزاکەی لە دادگا قبوڵکراوە، بۆ زیندانی پیتی تی روحا ڕەوانەکرا.
لە ساڵی ٢٠١٣دا ٢مین دادگای سزا قورسەکانی روحا، ٦ ساڵ و ١١ مانگ سزای زیندانی بەسەر دەڤیردا سەپاندبوو و دادگای دەستوری بنەڕەتی و دادگای تێهەڵچوونەوەش سزاکەیان قبوڵ کرد.
ف.ق