قۆناغی دووەمی هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان' دەستیپێکرد

هەڵمەتی 'ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد' کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا دەستپێکردبوو، لە ئاستی نێونەتەوەیدا ئەنجام دەدرا، پەڕییەوە بۆ قۆناغی دووەم.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ڕێکخستنەکانی کورد، کۆمەڵەی چەپەکانی تورکیا و دۆستەکانی گەلی کورد، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان ئەنجامدا و قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەیان ڕاگەیاند.

قۆناغی یەکەمی هەڵمەتەکە کە لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە لایەن دۆستانی گەلی کورد لە زیاتر ١٠٠ شاردا بە کۆنگرەیی ڕۆژنامەوانی و چالاکی ڕاگەیاندرابوو.

لە دەسپێکی هەڵمەتەکەوە هەتا ئێستا چالاکی و کامپینی بەردەوام ئەنجام درا.

لە سکۆتلەند و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام درا و ڕاگەیاندرا کە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکە لە ١ی ئازاراوە دەستپێکردوە و هەتا ١ی گوڵان ڕۆژی جیهانی کرێکاران بەردەوام دەبێت.

کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکە بە زمانەکانی کوردی، تورک، ئینگلیزی و ئەڵمانی ئەنجامدرا، ڕاگەیاندرا ٨ی شوبات ڕۆژی ژنانی خەباتکەر، ڕۆژی ٤ی نیسان ڕۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان و ١ی گوڵان لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا پێشوازییان لێدەکرێت.

هەر لە کۆنگرەکەدا وترا: بە بەشداری سەدان هەزار کەس ڕێپێوان ئەنجام بدرێ و داخوازی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بکرێت و دەرگای ئیمراڵی بکرێتەوە، گۆشەگیری لاببرێت و سیستەمی ئەشکەنجەیی ئیمراڵی بەتاڵ بکرێتەوە.

هەورەها ئەوە ڕاگەیاندرا لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا، لە پێش کۆمیتەیی ڕێگری لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی) چالاکی ئەنجام دەدرێت.

لە ڕاگەیاندراوە چاپەمەنیەکەدا بە تایبەت داوا لە ئەڵمانیا کرا کۆتایی بە هاوکارییەکانی بۆ تورکیا بهێنێت.