موراد قەرەیلان بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی تەباخ جەژنی ژیانەوە وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی دایەوە.
بەشی یەکەمی ڕاپۆرتاژەکە بەو شێوەیەیە:
گەریلایەتی چیە، چۆن دەستی پێکرد و چۆن پێشکەوت؟
پێش ئەوەی وەڵامی پرسیارەکەتان بدەمەوە لە کەسایەتیی فەرماندەی نەمری عەگید (مەعسووم کۆرکماز)، کە ڕۆڵی سەرەکی و گەورەیان بینی لە دەستپێکی خەباتی گەریلایی لە کوردستان دا، بە ڕێز و سوپاسەوە یادی هەموو شەهیدانی شۆڕشی گەریلا دەکەمەوە، جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخ کە لەسەر بنەمای بەرخۆدانی ئەوان دروست بوو، پیرۆزبایی لە ڕێبەرمان، گەلەکەمان و هەڤاڵانمان دەکەم.
ئەگەر ئێمە واتای گەریلا بە چەند وشەیەکی ساد باس بکەین، دەبێت بڵێین، گەریلا ڕێبازی شەڕ و بەرخۆدانی گەل - کۆمەڵگەیەکی بندەست، کە خاکەکەیان داگیرکراوە، لە دژی هێزە خۆسەپێنەکانە، کە خاوەنی سوپایەکی گەورەن. شەڕی گەریلا لە بنەڕەتدا ستراتێژی خەباتێکە لە دژی هێزە داگیرکەر – باڵادەستەکان، بە یەکەی بچووک لەسەر بنەمانی تاکتیکی لێدە – ڕابکە دوژمن بێزار دەکات، هەناو بە هەنگاو و وردە وردە خۆی ڕێکدەخات، هیوا بە کۆمەڵگا دەبەخشێت، ڕۆڵی سەرەکیی لە ڕێکخستنی کۆمەڵگە و بڕوابوون بە خۆی دروست دەکات و لەوەدا ڕۆڵێکی گەورە دەگێڕێت، بەم شێوەیە دەبێتە سوپایەکی گەورەی گەل و وڵات ڕزگار دەکات. بێگومان لەو وڵاتانەدا، کە ئەم ستراتیژەی خەباتی تێیدا بەڕێوەدەبێت، ئێمە دەبینین بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیون. میتۆدێکی خەباتە، کە سەرەتا بە یەکەی بچووکی گەریلاوە دەست بە بەرخۆدان دەکات و پاشان پاراستنی ستراتیژی و هاوسەنگی ستراتیژی و لەگەڵیدا ڕاپەڕینی ستراتیژی لەسەر هێڵی گەشەکردن پەرە پێدەدات.
ئەم شێوازە لە مێژووی گەلاندا مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە. هەرچۆنێک بێت وەک میتۆدێکی شەڕ و تێکۆشان دژی هێزە داگیرکەرەکان بەکار دێت، بۆ یەکەم جار لە دژی سوپای ناپۆلیۆن لە کاتی داگیرکردنی ئیسپانیا لەلایەن ئەفسەرانەوە دەستی پێکرد، وڵاتپارێزان و نیشتمانپەروەرانی ئیسپانی، کە نەیانویست خۆیان بەدەستەوە بدەن بە گروپی بچووک لە چوارچێوەی لێدە - ڕابکە دەستیان کرد بە بەرەنگاربوونەوەی سوپای ناپۆلیۆن کرد. هەروەها وشەی گەریلایی خۆی وشەیەکی ئیسپانییە بەم شێوەیە دواتر لە وڵاتانی جیاوازەکاندا وەک میتۆد و شێوازێکی خەبات بەکارهێنرا. هەرچۆنێک بێت بۆ یەکەم جار بە پراکتیکی لە شۆڕشی چیندا بە قۆناغی درێژ و سەخت دا، ڕاپەڕینە لۆکاڵی و گشتییەکاندا تێپەڕی، ئەنجامی بەدەستهاتوو لەلایەن سەرکردەی شۆڕشی چین مائۆ تسی زێدونگ وەک ستراتیجێکی خەباتی شۆڕشگێڕانە دەستنیشانکرا. واتە جەنگی گەریلا بۆ یەکەم جار لە چین لەسەر بنەمای ستراتیژیی شەڕی گەلی درێژخانەین و تیۆرییەکانی ئافرێنران. جەنگی بەم شێوەیە کە لە زۆربەی وڵاتاندا لە یەک کاتدا و دواتر بەرپابوو. سەرکەوتنی لە دژی هێزە خۆسەپێنە باڵادەستەکان بە دەستهێنا و بوو بە میتۆدێکی سەرەکیی خەبات بۆ ئازادی و رزگاریی ئازاد. بۆیە گەریلا و ئازادی، گەریلا و بەرخۆدان پێناسەی جیانەبووەن، چوونە ناو دڵی گەلەوە وەک ڕێگای شەڕ و تێکۆشان بۆ مسۆگەریی ئازادی جێگە و پێگەى خۆی لە مێژوودا کردووەتەوە.
گەریلا لە راستیی کوردستاندا بە هەڵمەتی ١٥ی تەباخ بە چ لێهاتووی و کارامەیەک گەیشتووە؟
بە درێژایی مێژوو هەموو کۆمەڵگایەک شێوازی شەڕ و بەرخۆدانی خۆی دروست کردووە، کاتێک خەڵک سەرنج دەخاتە سەر کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە دەبینن، کە ڕێبازی گەریلا یان جۆرێک لە بەرخۆدانی نزیک لە ڕێبازی گەریلا نییە، چونکا دەروونناسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر لە شێوازێکی گەریلایی لێدە - ڕابکەیە، چونکە لەسەر بنەمای شەڕی مەیدانییە، شەڕی سینگ بۆ سینگ، بەرخودان و بەرگری لە قەڵاکاندا، یان شەڕ لە سەنگەرەکانی جەنگدایە، بۆ نموونە لەمێژووی کوردستاندا زۆربەی بەرەنگارییەکان لەشێوەی شەڕی مەیدانی، یان جەنگی سەنگەردایە، بەرخۆدانی یاخیبووانی لادێیانە و گوندیانە بوو، کە تەنگ بوو و پشتبەستوو نەبوو بە تاکتیکی ستراتیژی و تاکتیکە جەنگیییەکان. واتە لەو میتۆدە ئەولاترە، کە بۆ ماوەیەکی زۆر شەڕ بڵاو دەکاتەوە و هێزی دژ بە خۆی بێزار بکات، هەوڵیان دەدا بە میتۆد و رێبازی 'یان بڕۆ، یان مەڕۆ' ئەنجام بەدەست بهێنن. ئێمە دەبینین زۆربەی بەرخودان و بەرەنگارییەکان لە کوردستان لەم ڕێگەیەوە ئەنجامدراون و دەشکرێت بڵێین، هەموویان سەرکوت کراون.
بەتایبەتی لە باکوری کوردستان دوای ئەوەی دوایین بەرهودان بە توندوتیژیی سەرکوت و قەتڵوعام کرا، لەناو کۆمەڵگەدا مەیلێکی سەرکوتکاری و ترس و وازهێنان هەبوو. هۆکاری سەرەکی شکستهێنانی بەرەنگاریەکان، یان ڕاپەڕینەکانی کوردستان، هاوکات لەگەڵ کێشەکانی پەیوەندیدار بە ئایدیۆلۆژیاوە، بەرنامە و ڕێبەراتی، بە تاکتیک و ستراتیژیی هەڵە ڕوونبکرێتەوە، واتە لەگەڵ هۆکارەکانی تردا ئەم هۆکارەش ڕۆڵی هەیە لە شکستەکاندا.
لە باکوری کوردستان لە ساڵی ١٩٣٨دا، لە دوایین بەرخوداندا و لە دوای ئەوەی بەرخۆدانی دێرسیم بە کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن سەرکوتکرا، لە کوردستان پلانی ئاسمیلاسیۆن و تواندنەوە لە چوارچێوەی پلانی 'ئیسڵاحاتی شەرق'دا، واتە بە سیاسەتی 'کۆمەڵکوژی سپی' کۆمەڵگایایانە هێنایە لێواری سڕینەوە و مردن. هەموو ڕاپەڕینێک لە کۆمەڵگای کوردستاندا بووە هۆی کوشتار و شکست و بێ ئەنجام بوو، بۆیە واقیعێکی کۆمەڵایەتی دروست بوو، کە لە بەرامبەر سیاسەتی ئاسیمیلاسیۆن و تواندنەوە، دوورکەوتنەوە لە خۆ، بێ چارەبوون و و جگە لە خۆبەدەستەوەدان هیچ ڕێگایەکی تری نەدۆزیەوە، کەوتە بارودۆخێکەوە، کە چیتر بە تەواوی هیواکانی لە دەست دا و داهاتوو و دواڕۆژێکی بۆ خۆی نەدەبینی.
لەم پرۆسەیەدا و بە کاریگەری بزاڤی گەنجان لە سەرتاسەری جیهان دا، گەنجانی کوردیش لە فەزای بزووتنەوەی گەنجانی تورکدا دەستیان بە قوڵبوونەوە کرد و ڕێبەر ئاپۆ هەنگاوی نا. بە دڵنیاییەوە ئەو هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ سەرەتای سەردەمێکی مێژووییە. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، "کۆمەڵگەی کوردیم لەباوەشی خۆمدا بینی"، واتە گەلی کوردستان سەرەڕای ئەوەی دێرینترین و بەتەمەنترین گەلی ناوچەکە بوو، ناهەقی و ستەمێکی گەورەی لێدەکرا، دابەش و پارچەکرا، بوونە قوربانیی سیاسەتی جینۆساید و لە ناوبردن، لە کەسایەتی کۆمەڵگای کوردیدا بەها مرۆڤایەتییەکان پێشێل کران. ئەوە مەحاڵ بوو، ە بەرابمەر ئەوە بێدەنگ بمانایەتەوە، لەم بارەیەوە ئەوە شتێک بوو کە هەموو کەس بە خۆی دەوت: "من مرۆڤم"، دەبوایە ڕاپەڕێتە سەرپێ، چونکە ئیدی کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردن لە کوردستان لە قۆناغی کۆتایی دا بوو و بەرەو ئەنجام دەچوو، کۆمەڵگا دەیناڵاند، لە لێواری مردن دا بوو.
لەم قۆناغەدا پێویستی بە هەنگاوێک هەبوو. ڕێبەر ئاپۆ لە بازنەیەکی ڕاستەوە دەستی پێکرد، واتە لە هزرییەوە و بە ئایدۆلۆژی دەستیپێکرد و بەرپرسیارێتی مێژوویی لە ئەستۆ گرت، بەڵام وەک وتمان شێوازی گەریلا شێوازێکی نەناسراو بوو بۆ ناوچەکە، بەڵی لە فەلەستین دا تاقیکرایەوە، بەڵام بەتەواوی جێبەجێ نەکرا، وەرچەرخا بۆ فیدایەتی، بزووتنەوەی گەنجانی تورکیا ویستیان لە سەرەتای ١٩٧٠کانەوە جێبەجێی بکەن، هێشتا لە هەنگاوی سەرەتادا بوون، کە کۆمەڵکوژکران و سەرکوتکران. پێشمەرگایەتی لە باشووری کوردستان نمونە و ڤێرژنێکی نوێی شەڕی کلاسیکی کورد بوو. ئەویش لە ساڵی ١٩٧٤دا بەتەواوی سەرکوتکرا و بەوەش ترس و نائومێدی لەناو کۆمەڵگەی کوردیدا قووڵتر کردەوە. بەتایبەتی لە بەرامبەر کەش و هەوای زوڵم و زۆردا، کە بە لیژنەى سەربازیی ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دەستی پێکرد، بەرخودان لە زیندانی ئامەد بە رۆح و ئیرادەی ١٤ی تەموز گەیشتە لوتکە، ئەو بەرخۆدانە ئەوەى دەسەپاند، کە لە دژی کردەوە نامرۆڤانەکان هەنگاوی یەکلاکەرەوە و کاریگەر هەڵبگیرێت.
بۆیە ڕێبەر ئاپۆ خۆی بە بەرپرسیاری خاوەنداریکردن و پاراستنی مرۆڤایەتی زانی و هەوڵەکانی لەم بوارەدا زۆر مانادار و بەنرخ و مێژوویی بوون. قوڵبوونەوەی ئەو هەوڵانە و لەسەر بنەمای ئامادەکاری، ئەگەر تەنانەت درەنگیش کەوتبێت بە پێشەنگایەتیی هەڤاڵ عەگید لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤دا ئەو هەڵمەت و قەڵەمبازییە لە دهێ شەمیزان دەستی پێکرد، وەرچەرخانێک بوو، کە بۆ گەلی کورد لە پرۆسەی هەبووندا بووە میلەتێک، لایەنی یەکەمی ١٥ی تەباخ لایەنی مرۆییانەیە، لایەنی خاوەنداریکردن و پاراستنی مرۆڤایەتییە، ئەوە نیشاندانی هەڵوێستە لە دژی ئەو کۆمەڵکوژی و پاکتاوکارییە، کە بەسەر گەلی کورددا سەپێندرابوو، ئەو پرۆسە و قۆناغە، کە بە ١٥ی تەباخ بۆ گەلی کورد دەستی پێکردووە، پرۆسەیەکی بەرخۆدانی گەریلاییە، پڕۆسەی بەرخۆدانی گەریلا لە بنچینەدا تێکۆشانە بۆ خۆپاراستن و بەرگریکردن لە هەبوون.
ئەگەرنا لە ١٥ی تەباخدا شەڕی هێرشبەرانە دەستیپێنەکرد، بەڵکو بەرخودانی هەبوون و خۆپاراستن دەستیپێکرد، پێش هەموو شتێک لایەنی چەکداری لایەنێکی ڕەمزی و سیمبولیکە. لە بنچینەدا لایەنی ئایدۆلۆژی، ڕێکخستنی و هەبوونی نەتەوەیەکی لە پێشدایە. لەلایەکەوە بە مانای شکاندنی زنجیرەی کۆیلایەتییە، کە بەسەر کۆمەڵگای کوردیدا سەپێنراوە. لەم بوارەدا چەندین هەڵسەنگاندن و شیکاری ئەنجام دراون. مەبەست لە وتنی "فیشەکی یەکەم لە کۆیلایەتی کورد درا" ئەوە بوو. واتە پێش هەموو شتێک ئەو پڕۆسەیە، پرۆسەیەک بوو، کە کۆمەڵگای کوردی لە خۆی پرسی، زنجیرەی کۆیلایەتی لەسەر خۆی هاوێشت و لەسەر ئەم بنەمایە دەستی پێکرد.
بەڵام كۆمەڵگە لەكاتی خۆیدا بەشداری قۆناخەكە نەبوون. واتا لەشوێنانێك وەكو بۆتان كە هەستی كوردایەتی زیاتر لەپێش بوو و كەمتر كاڵ ببوو، لەهەندێ شوێندا وەكو ئەوێ بەشداربوون پێكهات، بەڵام بەگشتی زۆرینەی كۆمەڵگە بەسەرسۆڕمانەوە و بەگۆمانەوە سەیریان دەكرد. دوای ئەوەی بەچاوی خۆیان بینیان كە وەكو راپەڕینەكانی پێشووتر سەركۆت ناكرێت، هەرچی دەچێت، گەورەتر دەبێت و لەدژی هێرشەكان شەڕی مان و خۆبوون بەسەركەوتوویی دەگاتە ئەنجام، كەمێك نزیكبوونەوەی كۆمەڵگە لەبەرامبەر بەگەریلا گۆڕانی بەسەردا هات. گەریلای ئێدی وەكو هێزێكی ئازادی و رزگاری بینی، هیوابوونی سەرلەنوێ زیندوو بوویەوە، كۆمەڵگە بەخۆیدا هاتەوە، كەوتە سەر هێڵی تێكۆشان، دەست پێ كردنی قۆناخی سەرهەڵدان لەسەرەتاكانی ساڵی ١٩٩٠دا، بووە هۆی ئەوەی كە قۆناخەكە وەكو قۆناخێكی ژیانەوەی لێ بێت. خۆی لەخۆیدا ووتنەوەی جەژنی ژیانەوە لەسەر ئەم بنەمایە كەوتە سەر زاری هەر كەسێك.
قەڵەمبازی پانزدەی تەباخ لەتاریكی دا، هەڵگیرساندنی مۆمێك بوو، رووناكی بوو، بووە هیوا و وەرچەرخا بۆ سەركەوتنێكی شۆڕشگێڕانە. لەبەر ئەوەش بە پانزدەی تەباخدا نەتەنیا زەنجیری كوێڵایەتی پچڕا، لەهەمانكاتدا شۆڕشێكی هزری، سیاسی و كۆمەڵایەتی پێكهات. واتا كۆمەڵگە لەمردن، هەستاوە سەر پێ، وەرچەرخا سەر راستیەكی كۆمەڵایەتی كە ئێدی بۆ خۆی بیر بكاتەوە و بۆ خۆی شەڕ و بەرخۆدان بكات. ئەنجامی ئەمەش بەمشێوەیە بوو.
بەڵام ئەمە بەئاسانی پێكنەهات. واتا لەكوردستان، گەریلایەتی بەئاسانی نەكەوتە بواری پراكتیزەبوونەوە. بەتایبەتی دوای شەهادەتی هەڤاڵ عەگید، تەنگبوون بووە هۆكارێك بۆ ئەوەی كە قۆناخی گەریلایەتی بەرەو تەسفیەبوون ببات. لەبەرامبەر بەمەش، دەرئەنجامی بەبیڕیاربوونی كۆنگرەی سێیەمینی پارتیمان و دەستوەردان، هەڵمەتێكی نوێ دەستی پێ كرد. بەڵام بەتایبەتی پشتی شەهادەتی فەرماندەی پێشەنگ وەكو ئەرداڵ، بەدران، و هێڵی تەسفیەچیتی و لەرێ لادان كە ئێمە پێ دەڵێن"چەتەی چوارلایەنە"، و بەداسەپاندنی كۆنترا و هەندی زەرەر و زیان، قۆناخێكی دەستوەردانی ناوخۆیی دەستی پێكرد. لەو كاتەدا بەتێكۆشانی بێ وچانی رێبەر ئاپۆ و دەستوەردانەكانی لەكوردستان گەریلایەتی گەیشتە ئاستێك. هەرچۆن لەپانزدەی تەباخدا قۆناخێك بەرەو ناوخۆ بوو، پاش ئەوەی دەستی پێ كرد بۆ بەجێهێنانی هێڵێكی راست، پێویستی بەتێكۆشانێكی ناوخۆیی هەبوو. لەم بابەتەدا مرۆڤ لەم بابەتەدا دەتوانێت ئەوە بڵێت؛ ئەگەر هێڵی هزری رێبەرایەتی بەباشی جێبەجێ بكرابا، رەنگە ئەنجامێكی هەندێ جیاوازتریش پێكبهاتبا. بۆ قۆناخی دوای ئەوەش، واتا بۆ كاتی سەرهەڵدانیش مرۆڤ دەتوانێت هەمان شت بڵێ.
بەكۆرتی هێڵی گەریلایەتی بەئاسانی پراكتیزە نەبوو و بەرێوە نەچوو. لەلایەكەوە تێكۆشان لەبەرامبەر بەرێ و رێبازی شەڕی كورد كە بەهۆی باری دەروونی كۆمەڵگەوە خۆی دەسەپاند، رێبازی شەڕی چەپگەران و دووربوون لەهێڵی گەریلایەتی، لەلایەكی ترەوە تێكۆشان لەبەرامبەر بەهەوڵدانە بێ وچانەكانی تەسفیەكاران و چەتەكان، هێڵی گەریلایەتی تا ئاستێك بەكردەیی بوو و هەندێ ئەنجام و دەستكەوتیشی لەگەڵ خۆیدا ئافراند.
بەقەڵەمبازی پانزدەی تەباخدا هێڵی گەریلایەتی یەكسەر لەكوردستاندا بووە هێڵێكی بەرخۆدان. شەڕی گەریلا لەكوردستان نەتەنیا لەكوردستان، هاوكات بەرێوەچوونی تێكۆشانی گەریلا یەكسەر لەهەموو رۆژهەڵاتی ناوین بوو. بەكۆرتی هەرچەندەش كەم و كوڕی خۆشی هەبوو لەپراكتیزەكردنی هێڵی گەریلایەتی لەكوردستاندا تا ئاستێكی سیاسەتی داگیركەری ـ قڕكەری لەسەر كوردستان هەڵوەشاند و بەئەساسی ئەو سیاسەتەی مایەپووچ كرد. واتا كۆمەڵگەی كورد فێر بوو كە چۆن دەتوانێت بەرخۆدان و چۆن دەتوانێت پاراستنی بوونی خۆی بكات. لەم بابەتەدا بەباوەڕ بوون و هەستی نەتەوەیی و رۆحی نەتەوەبوونیشی بەهێزتر كرد. بەئەساسی راستی گەلی كورد لەپرسی كوردا بۆ چارەسەری خستە سەر مێز و كردەی رۆژەڤ. لەبەر ئەوەش رێبەر ئاپۆ لەنەورۆزی ساڵی ١٩٩٣ بەئاگربەستێكی ئەوەی راگەیاند. ئەمەش ئاستێكی گرنگ بوو. لەو كاتە بەدواوە لەگەل ئاگربەست، كات بەكات ئەو تێكۆشانە گەریلایەتیە كە ماوەی ٢٩ ساڵە بەرێوە چوو، لەبەر ئەوەی كە دەوڵەتی تورك دەستی لەسیاسەتی قڕكردن بەرنەدا، بەردەوام بوو. گەریلا لەكوردستان لەسەر هێڵی پاراستنی ڕەوا بۆ ئەوەی كۆمەڵگەی كورد بداتە قەبوڵكردن و ئازادیەكەی مسۆگەر بكات، وەكو تێكۆشانێك دەستی پێكرد. چونكە لایەنی بەرامبەر بەتێكۆشانی شەڕی تایبەت و جیاواز هەمیشە هەوڵی سەرقاڵكردنی دەدا و قەبوڵی نەدەكرد، شەڕی گەریلاش ئەوەندە بەردەوام بوو. وەگەرنا شەڕی گەریلا لەقۆناخی سەرەتادا سەركەوتنی لەگەڵ خۆیدا بەدەستهێنا. پاشانیش پیلانگێڕی نێونەتەوەیی پێكهات. واتا مێژووی تێكۆشانی گەریلا لە ماوەی 15 ساڵدا سیاسەتی لەناوبردن و قڕكردن و داگیركەری مایەپووچ كرد. لەبەر ئەوەشی ستراتیژی گەریلا سەركەوتنی بەدەستهێنا. بەڵام بەهۆی ئەوەی راستینەی گەلی كورد هیچ كاتێك قەبوڵ نەكرا و لەسیاسەتی قڕكردن و لەناوبردندا پێداگریان كرد، گەریلاش بەناچاری لەبەرامبەر بەوە هەر كات لەبەرخۆداندا بوو. لەبەر ئەوەشی بەقۆناخی جیاواز جیاوازدا تێپەڕ بوو و تا ئەم كاتەش تێكۆشانی خۆی بەرێوە دەبات.
ـ ئەو قۆناخەی كە بەهەرەكە دەستی پێكرد و بەئارنەكە و تا ئەمڕۆكەش وەكو هەپەگە بەردەوامی بەبوونی خۆی دەدا. ئەم گۆڕانە بۆچی و لەبەرچی پێكهاتن؟
هێزی رزگاری كوردستان"هەرەكە"، یەكەم هێزە كە لەسەر ناوی كوردستان بۆنیاد نرا. خۆی لەخۆیدا لەگەڵ پانزدەی تەباخدا دامەزراندنی خۆیدا راگەیاند. لەكوردستان تووی گەریلایەتی بەهەرەكە چێندرا. بەڵام بەگشتی وەكو ئەرتەشێكی گەل پێناسە ناكرێت. دوای قۆناخی پانزدەی تەباخ، ئێمە دەزانین كە ساڵی ١٩٨٥ لەبەردەوام كردن بەگوێرەی پێویستی رۆحی قۆناخی پانزدەی تەباخدا كێشە دەركەوتن. لەكۆنگرەی سێیەمیندا لەگەڵ هەوڵە بەردەوامەكان و بڕیاری هەڤاڵ عەگید بۆ دامەزراندنی هێڵی گەریلاتی، لەئەساسدا دەستنیشانكرا كە لەبەرامبەر بە تاكتیكدا بێ باوەڕبوون هەیە، هەڵوێستێكی دوودڵی هەیە و ئەمەش كاریگەری لەسەر قۆناخەكە كرد. لەو چوارچێوەیەدا رەخنە و رەخنەدان و لێپرسینەوەی بەرفراوان پێشكەوت. لەو كاتەدا لەكەسایەتی هەڤاڵ عەگیددا بۆ زیندووراگرتنی بیرەوەریەكانی هەموو زیندانیانی زیندانەكان و چیا تا ئەو رۆژە بۆ ئەوانە تێكۆشان بەرێوە چووە، بۆ دەربازكردنی هەموو ئەو دوودڵیانە لەرێپێوانی شۆڕشگێڕیدا بۆ دامەزراندنی هێڵی گەریلاتی و تاكتیكی تێكۆشان بەشێوەیەكی مسۆگەر، گفتوگۆی بەهێز و ئاستێك لەبەبڕیاربوون بەرێوە چوو. لەئاستی ئەو بەبڕیاربوونەشدا، بڕیاری دامەزراندنی ئەرتەشی رزگاریخوازی گەلی كوردستان"ئارگەكە"، گیرا.
واتا ئارگەكە لەئەنجامی پەرەسەندن لەو قۆناخەدا و گفتوگۆی كۆنگرە پێكهات و بڕیار گیرا كە هەموو بەیەكەوە بەشێوەی یەكگرتوویی پێشبكەوێ و دامەزرا. ئێمە دەزانین كە ئەو تێكۆشانەی بەناوی ئارگەكەوە بەرێوە چووە تا ساڵی ١٩٩٩ە و ئاستێكی بەربەچاوی بەدەستهێناوە. بەڵام رەوشێكی وەهاش هەیە؛ بەهۆی ئەو كەم و كۆڕتیانەی دەركەوتوون، بەتایبەتی ئەو كەم و كوڕتیانەی لە پاش ساڵی ١٩٩٤ەوە روویانداوە كە پێویست بوو قۆناخی دووبارەبوونەوە دەرباز بكرابا و بەپەلە خۆی بگەیەنینە ئەنجامێكی بەربەرچاو، پێكنەهات و ئەو نەپێكنەهێنانەش لە هێڵ و رێبازی رێبەرایەتیدا، رێگەی لە بەرامبەر بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی كردەوە. دەبوو ئەو بەرخۆدانە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی تێپەڕ بكردبا، بەڵام بەداخەوە بەهۆی ئەوەی كە هێزی پێویست بۆ بەرێوەچوونی شۆڕش بەدەستنەخرا، گەیشتە ئاستێك كە بۆ پیلانگێڕی نێونەتەوەیی ببێتە بنەمایەك. لەسەر ئەم بنەمایە بەپیلانگێڕی نێونەتەوەیی رێبەرایەتی دەستگیركرا.
رێبەرایەتی لە كۆنگرەی پێجەمینی پەكەكە بەدواوە، قووڵبوونەوەی خۆی لەئاستە جیاوازەكاندا لەگەڵ رای گشتی و رێكخستندا گفتوگۆ كرد. یا خۆد با بڵێین رێبەرایەتی لەچوارچێوەی هەڵوەشاندنەوەی رئاڵ سۆسیالیزمدا و ئەو دەرئەنجامانەی لێیوە دەریخست، بنكەوتنی پارادایمی دۆگماتیكی رئاڵ سۆسیالیزم كە لەزیهنیەتدا دوور و ناچاری دەربازكردنیدا پێشخست. ئەو راستیەی كە لەساڵی ١٩٩٨دا بەتایبەتی لەقۆناخی رۆما لەگەڵ رای گشتیدا گفتوگۆی كرد. لەسەر ئەم بنەمایە رێبەرایەتی گۆڕانكاریەكی لەپارادایم لەگەڵ پیلانگێڕیدا كردە رۆژەڤ. ئەمە لەهەمانكاتدا بۆ پووچەڵكردنەوەی پیلانگێڕی نێونەتەوەیی، بەواتای دەركەوتنێكی شۆڕشگێڕی زۆر گرنگ بوو. لەسەر ئەم بنەمایە لەگەڵ شێوەگرتنی پارادایمی نوێدا، پارادایمی كۆمەڵگەی ئیكۆلۆژیك و دیموكراتیكی خۆی كە پشت بەئازادی ژن دەبەستێت، گۆڕانی چەكەرەسەندوی رێكخستنیشی وەكو پێویستیەك پێشخست. لەبەر ئەمەش بەگوێرەی پارادایمی گۆڕانكاری لەهەموو رێكخستن لەتێكۆشانی شۆڕشدا خستە رۆژەڤەوە. لەسەر ئەم بنەمایە بەو بڕیارەی كە پەكەكە لەكۆنگرەی هەفتەمینی خۆیدا گرتوویەتی، لەشوێنی ئارگەكە، هەپەگە دامەزرا.
هەپەگە لەچوارچێوەی سەرلەنوێ بەرێكخستنبووندا و رۆڵی توندوتیژی لەشۆڕشدا و لەسەر ئەساسی پارادایمی نوێ كە رێبەر ئاپۆ و سەرلەنوێ پەرەسەندنی پێكهاتەی سەربازی وەكو هێزی پاراستن لەسەر ئەساسی رێنمایی نە تەنیا بۆ گەریلا، لەهەمانكاتدا بۆ كۆمەڵگەش وەكو قاچی دووهەمین لەراستی شەڕی گەلدا رۆڵێكی مەزنتر بگرێتە ئەستۆی خۆی و بەمشێوەیە دامەزرا. واتا لەرێنمایی تێكۆشاندا گۆڕانكاریەك هەیە. هێزی شۆڕشگێڕ ئێدی گەریلا و گەلە؛ واتا فۆرمی هەپەگە لەسەر ئەساسی بەرێكخستنكردنی هەر دوو هێزی خۆپاراستنی بەشێوەی هێڵیكی یەكگرتوو و پێشخستنی شێوازی تێكۆشان لەچوارچێوەی دیموكراتیك و بۆ رێبازی دیالۆگیشدا كراوە بێت، خۆی بۆنیادناوە. دامەزراوەیەكی پاراستنی گەلە كە سەرلەنوێ دامەزراندنەوەی خۆی بەئەساس دەبینێ كە بتوانێت لە تێكۆشان دا وەكو هێزی پاراستنی رەوا لەچوارچێوەی دیموكراتیك، پێشبینی دەكا و بەشێوەیەكی هەرە بەكاریگەر رۆڵ بگێڕێ.
بەیانی؛ تایبەتمەندی گەریلای مۆدێڕن و هاوچەرخ ...
ژ.ت / ح.خ