بە دیمەن

قەرەیلان: لە هەموو جێگەیەک پەرە بە سۆسیالیزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەدەین

قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا پەکەکە بە کۆنگرەی ١٢ لە پێناو چارەسەریدا گۆڕان و نوێبوونەوەی ئەنجام دا، بۆیە پێویستە دەوڵەتیش بۆ چارەسەری سیاسەتی خۆی بگۆڕێت و گوتی: "لە کورستان تا بگات بە هەموو جێگەیەکی ئەم جیهانە، سۆسیالزمی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بونیاد دەنێیین."

موراد قەرەیلان

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا لە دوو گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بە شێوەیەکی هاوکات ئەنجام درا، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری کۆتایهێنان بە تێکۆشانی ڕێبازی چەکداری درا، لە کۆنگرەکەدا قسەی کۆتای کۆنگرەکە لە لایەن ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکەوە موراد قەرەیلان کرا. قەرەیلان ئاماژەی بەوەدا پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) حەقیقەتە و حەقیقەتیش کۆمەڵگەیە.

تەواوی قسەکانی موراد قەرەیلان بەم شێوەیە:

"کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە مێژووی تێکۆشانماندا وەک لوتکەیەک بە سەرکەوتن کۆتای هات. ئەم کۆنگرەیە بە ڕەنج، هەوڵدان، بانگەوازی و ئامادەکاری ڕێبەر ئاپۆ هاتەئاراوە. بۆئەوەش جارێکی دیکە بەناوی هەموو هەڤاڵان و ئەندامانی کۆنگرەوە سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین. لە کۆنگرەکەدا دیسانەوە دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆ قوڵبوونەوەی درووستکرد. هەموو ئەمانە وایکرد لە کۆنگرەکەماندا لە هێڵی ڕێبەر ئاپۆدا وردبوونەوە، قوڵێتی و گفتوگۆی دەوڵەمەند بێنێتەئاراوە. لەسەر ئەم بنەمایە، گفتوگۆکان ڕوون و بەپێز بوون. ڕاستە بۆچوونی جیاواز هەبوو، هەرخۆی ئەمە سرووشتی جڤاتێکی دیموکراتیکە، بەڵام ڕوونێتی هەبوو. لەسەر ئەو بنەمایە کۆنگرەکە بە سەرکەوتووی کۆتای هات. بەشەکەی دیکەی کۆنگرەکەیش لە قەندیل هەمان شێوە بە سەرکوتووی درێژەی هەیە، هیشتا زانیاریمان لەسەری نییە، کە بەتەواوی کۆتایی هاتووە یان نا، ڕەنگە کۆتایی هاتبێت. ئەویش سەرکوتووە. ئەم کۆنگرەیە لەسەر بنەمای خواستی ڕێبەر ئاپۆ بۆئەوەی پێویستییەکانی پرۆسەکە بڕەخسێندرێت، بە دەرفەکانی بەردەستمانەوە بەستمان. بە گشتی هەلومەرجی گونجاو بۆ کۆنگرە نەڕەخسێندرا. لەناو بەردەوامی هێرشەکانی دەوڵەتدا ئەم کۆنگرەیەمان بەست. بۆئەوەش ڕێوشوێنی ئەمنی خۆمانمان گرتەبەر.

بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە، پەکەکەیەک کە لەدڵی گەلەکەماندا، لە دڵی دڵخواز و دۆستانماندا پەنجەرەیەکی کردووەتەوە، جێگەیەکی تایبەتی خۆی هەیە. لە دڵی هەموو هەڤاڵێکیشدا بەم شێوەیە. کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکە بڕیارێکی ئاسان نیە، پێش هەمووشتێک ئیرادەیەکی دەوێت. ڕێبەر ئاپۆ ئەم ئیرادەیی هێنایەئاراوە. کۆنگرەش بە هەڵوێستی خۆیەوە ئیرادەی نیشان دا. ئەم بڕیار و ئیرادەی بوونە ڕێبەر ئاپۆ ئەرێی کرد و بڕیاری کۆتایی هێنان بە کار و خەبات لەژێر ناوی پەکەکەی فەرمی کرد. هەروەها بڕیاری کۆتای هێنانی ستراتیژی شەڕی چەکداری ئاسان نەبوو. بەتایبەت بۆ ئێمە، ئێمە وەک هەڤاڵانی ئێرە، چەند هەڤاڵێک لە دەرەوە هاتوون، هەڤاڵانی دیکەش بە قورسی لە نێو خەباتی شەڕی چەکداریدان. فەرمانداریی دەکەن، شەڕ بەڕێوەدەبەن. هەڤاڵان لێرە هەندێک قسەیان کرد. لە گەرمەی شەڕەوە هاتوونەتە ئێرە. وە ڕوونکردنەوەیان دا. لەبەر ئەم هۆکارانە کۆبوونەوەی هەڤاڵانی ئامادەبوومان ئەم بڕیارە بڕیارێکی ئاسان نەبوو بۆمان. چونکە ئێمە وەک هەپەگە، یەژا ستار درێژکراوەی نەریتی هەرەکە (HRK) و ئارگەکە (ARGK)ین. مێژوومان هەیە. مێژوویەکی ٤١ ساڵەمان هەیە. وە بە ئاسانی ئەم مێژووەمان بونیاد نەناوە. بە تێکۆشانێکی پڕ لە ڕەنج و خوێن ڕەخسێندراوە. ئەم مێژووە بە پیتی زێڕین لە مێژوویی گەلی کوردستاندا نوسراوەتەوە. بە خوێن نەخشێندراوە.بە شەڕ و بەرخۆدانی داستانی پێکهات. لەم شەڕەدا تا ئێستا نزیکەی ٣٥ هەزار شەهیدی کادر، شەڕڤانمان و میلیتانمان داوە. نزیکەی ١٠ هەزار شەهیدی وڵاتپارێزمان داوە. بە گشتی ٤٥ هەزار. ڕاستی نزیکەی ٥٠ هەزار شەهیدمان هەیە. لەو شەهیدانە ٨٩ هەڤاڵیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکەن. یانی پەکەکە بەم شێوەیە بە بەڕێوەبەرانییەوە پێشەوەی گرت و شەڕی کرد. ئەم شەڕە بەم شێوە بەڕێوەبراوە. جارێکی دیکە هەموو ئەم شەهیدە قارەمانانەمان بە ڕێز و پێزانینەوە یاد دەکەینەوە. بۆ هەمیشە ڕابەرمان دەبن. شەهیدانمان تاجی ئەم تەڤگەریە، ئەم تەڤگەرە تەڤگەری شەهیدانە. پەکەکە پارتی شەهیدانە. ئێستا پەکەکە هەڵوەشایەوە، تەڤگەری ئەم کەسانە دەمێنێتەوە، ئاپۆگەری تەڤگەری شەهیدانە.

هەڤاڵانی هێژا، دەزانن لەم ڕوەوە، لە ڕووی بڕیاری کۆتایهێنانی ستراتیژی چەکدارییەوە گفتوگۆی لەسەر کرا. چونکە بڕیارێکی ئاسان نەبوو، بەڕاستی سەخت بوو. چونکە بە ئێستاشەوە لە بواری شەڕی چەکدارییدا، لە بواری شەڕی شۆرشگێرییدا ئیرادەمان هەیە. یانی ئیرادەی سەرکەوتنمان هەیە. هەر کادرێکی ئەم تەڤگەرە، سەربازێکی ڕێبەر ئاپۆیە، فیداییەکی ڕێبەر ئاپۆیە. بیرمانکردەوە، مادام ڕێبەر ئاپۆ ئاوا پێداگرە، بە بڕیارە پرۆژەیەکی نوێ پێشکەش دەکات، هەنگاوێکی نوێ بەڕێوەدەبات، کەواتا شتێک هەیە. هەوڵمان دا بڕیاری کۆنگرە، لە ناوەوەی کۆنگرەدا هەوڵدان هاتەئاراوە لەوە تێبگەین و لەسەر ئەو بنەمایە بجوڵێینەوە. هەرخۆی لە هەموو هەڤاڵاندا ئاوا بەرەوپێشچوون دروستبوو. چونکە دەوڵەتی تورکیایش بانگەوازێکی کرد، بەڵام تەنها قسە بوو. هیچ شتێکی پراکتیکی دەرنەکەوت. هەشبووبێتن شتانی زۆر بچووک بوون. هەڵبەتە شتی کۆنکرێتی، کە ببنە جێگەی باوەڕ، مرۆڤ بڵێت ڕاستە لە دەوڵەتی تورکدا گۆڕانکارییەک هەیە، هیچ  هەنگاوێکی پراکتیکی لەو شێوەیە نەنراوە. بۆئەوەش هەڤاڵان نیگەرانی و گومانیان هەیە. لەسەر ئەو بنەمایە بۆچوونی جیاواز هاتەئاراوە و گفتوگۆکرا. وە هەڤاڵان بە گونجاوی نازانن لەم کاتەدا هەمان هەنگاو بنرێت، تاوەکو ئەوکاتەی لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە هەنگاوی کۆنکرێتی نەنرێت، بەم شێوەیە کۆک نین لەوەی هەنگاو بنرێت. هەڤاڵان گوێیان لە نامە و پەیامی ڕێبەر ئاپۆ گرت. بۆیە لە ئاستێکی دیاریکراودا قەناعەتی درووستکرد. لەسەر ئەو بنەمایە لەسەر ئەساسی ڕای زۆری بڕیار درا. بڕیاری کۆتایهێنان بە ستراتیژی شەڕی چەکداری بەم شێوەیە هاتەئاراوە.

لەسەر ئەم بنەمایە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە بووە کۆتا کۆنگرەی پەکەکە. پەکەکە خۆبەخۆ لەسەر بنەمای ئەو پێویستییانەی ڕێبەر ئاپۆ باسی کردووە، گفتوگۆی کرد، لەم سەردەمە مێژووییەدا بە بڕیارێکی ئاوا مێژوویی، بە بوێری و ئیرادە خۆی هەڵوەشێنێتەوە. بڕیاری ئەمەی دا. هەروەها کۆتای هێنانی بە ڕێبازی چەکداری هێنا کە تا ئێستا بەڕێوەی بردووە، بپەڕێتەو بۆ ڕێبازی سیاسی، یاسای و دیموکراتیکی. هەموو ئەمانە بڕیاری زۆر بنەڕەتین بۆمان. وەک ئەوەی لە دەرەوەی ئێمە هەندێک کەس دەیگوت با پەکەکە بڕیار بدات، زوو ڕایگەیەنێت. بە تایبەت زۆرێک لە بەرپرسانی دەوڵەتی تورک بەم شێوەیە قسەیان دەکرد. مەگەر ئەمە ئاسانە؟ گەر ئاسان بێت، ئێوەش وەرن بڕیار بدەن! ئەم تەڤگەرە ماوەی ٥٢ ساڵە لەسەر بنکێک خۆی بەڕێوەدەبات. وە بە چەک بەرگری لەخۆی دەکات، لە هەر جێگەیەکی ئەم وڵاتەدا بە چەک خۆی دەپارێزێت. لەسەر چەک سوێندی خواردووە. سوێند دەخوات. بەچەک ڕابووە، بۆچی؟ لەژێر شەڕدایە. هەرخۆی لە بڕیارەکەشدا گفتوگۆی کرا. هەرخۆی پەکەکە بۆخۆشی چەکی هەڵنەگرتووە. ئەم گەلە لە مەترسیدایە. هەبوونی گەل لەژێر مەترسیدایە. کەسانێک کە داوای هەبوونی گەل و ئازادی گەل دەکەن ڕوبەڕووی بۆردوومان دەبنەوە. لەناو دەبرێن. بۆمەگەر ئەم هەموو کۆمەڵکووژییە بۆ درووستبوون؟ بۆچی ئەوەندە کوشتنی بکەر نادیار درووستبوون؟ بۆ ئەوە، یەک؛ بۆئەوەی لەم وڵاتەدا بڵێت مرۆڤێکی ئازادم، کوردێکی ئازادم، گەر کوردیش نەبێت، هەرخۆی هەڤاڵی غەیرە کوردمان هەیە، ئەوە جێگەی شانازیمانە، ئازادی گەلێکم دەوێت کە سەرکەووت دەکرێت، لە دژی قڕکردنی کوردم، یەکێک ئاوا بڵێت لەناوی دەبات. ناچارە بەچەک پارێزگاری لەخۆی بکات. بۆ مەگەر تا ئێستا بەچەک خۆی نەپاراستووە. بەم هۆکارانەوە ئەم بڕیارە بڕیارێکی ئاسایی نییە. لە چوارچێوەی ڕێنمایی، دیدگاکانی ڕێبەر ئاپۆدا بە سەختی بڕیارەکە درا. وە بە کۆدەنگی بڕیارەکە درا. لەسەر هێڵێ ڕێبەر ئاپۆ، ئەم بونیادنانە لە یەکڕیزیدا ڕوونە. ئەمە گرنگترین شتە. لەسەر هێڵی دڵسۆزبوون بە ڕێبەر ئاپۆ هەمووان یەکڕیزن. بەڵام ڕەنگە هەندێک هەڤاڵ نیگەرانیانی هەبووبێت، گومانەکان زۆربن. بۆئەوەش بێگومان هەندێک نەرمیمان لە بڕیارەکەماندا نواندووە.

بەم شێوەیە، بە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە ڕێبەر ئاپۆ، بەڵێنەکەی خۆی جێبەجی کرد. ئەو بەڵێنەی ڕێبەر ئاپۆ دای چ بوو؟، گوتی "دەتوانم ئەم تێکۆشانە لەسەر هێڵی شەڕ، بگوازمەوە بۆسەر هێڵی سیاسی و یاساییی". وانییە؟ سەرەتا ڕێبەر ئاپۆ کاتێک لەگەڵ بنەماڵەکەی قسەی کرد ڕێک ئەوەی گوتبوو. ئەم بەڵێنەی جێبەجێکرد. ئێتسا کۆنگرەش ئەو بڕیارەی داوە. ئێستا ئەوەی ماوە دەوڵەتە. دەوڵەت و حکومەتی کۆماری تورکیا ئەگەر بە ڕاستی دەیەوێت پرسی کورد چارەسەر بکات، پرسی کورد پرسێکی سەدە ساڵەیە، پرسێکی سەدە ساڵەی سەردەمی کۆمارە، یان هێشتا پشتی خۆی هەیە، بەڵام ئەم پرسە لە دامەزراندنی کۆمار و لێرەشدا بوونی هەیە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ دروستكردنی كۆماری توركیا دا كورد ئه‌ندامێكی بنه‌ڕه‌تی بوو بۆ دروستكردنی كۆمار یان ڕزگاری توركیا، كورد پشتیووانییەکی زۆر به‌هێز بوو، هێزە داگیركەرەكان و ئیمپریالیستەكانیان له‌ كوردستان دەركرد و ئاشتەواییەکی كورد و تورك هه‌بوو، به‌ڵام دواتر ده‌زانین ئه‌مه‌ تێكدرا. به‌ ڕێکەوتن، به‌ دەستووری بنه‌ڕه‌تی ١٩٢٤‌ه‌وه‌. به‌ بنەمای په‌یمانی لۆزان. كه‌ په‌یمانی لۆزانی پەسند كرد؟ نه‌ تورک، نه‌ كورد. ئه‌وانەی دەره‌وه‌، بیانه‌كان بۆ سوودی خۆیان گونجاو بینیان. بۆ توركیا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ بەرانبەر سۆڤیەت و ڕووسیا قەرەقۆڵێک بكه‌ن، پارچه‌كردنی كوردستان، دروستكردنی توركیایان پەسند کرد و به‌م شێوه‌یه‌ لۆزانیان واژۆ كرد. ئه‌گه‌ر ئێستا ده‌وڵه‌ت و حکومەتی ئێستا به‌ڕاستی ده‌یه‌وێت ئه‌م كێشه‌ی دێرینەی سەد ساڵه‌ چاره‌سه‌ر بكات، پێویسته‌ ئه‌وانیش هه‌نگاو بنێن. هه‌نگاوه‌كان نه‌ک تەنها ئیداری، شاراوه‌ و یاسایی، به‌ڵكو له‌ ئاستی دەستووری بنه‌ڕه‌تیش پێویسته‌ بنرێن. پێویسته‌ بڕیارێكی له‌م جۆره‌ پەرەی پێبدرێت.

 

بە ستراتیژییەوە نزیکی ئەم پڕۆسەیە دەبینەوە. تەنها تەڤگەرێکی گەریلایی نین. ڕاستە ئێستا لێرە بە زۆری گەریلاین، بەڵام حەقیقەتی پەکەکە کۆمەڵگەیە. هەزاران کادرمان هەیە لە ناو کۆمەڵگەدا. پەکەکە ئیدی بووە بە کۆمەڵگە. ئەم کۆمەڵگەیە بە بیر و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ گەیشتووەتە، ناتوانرێت فێڵی لێبکرێت. تایبەتمەندیی سەرەکی ڕێبەر ئاپۆیە، چی دەڵێت، "فریونادرێم، کەسیش فریوم نادات". بۆیە پێویستە کەس هەوڵی وەها نەدات. ئەگەر نزیکبوونەوەیەکی دڵسۆزانە هەبێت، ئەم نزیکبوونەوەیەمان نزیکبوونەوەیەکی دڵسۆزانەیە، دروستە. ئەگەر بەم شێوەیە نزیک ببنەوە دەگەن بە ئامانج. دەمانەوێت بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیاش بە عەقڵی ساغەوە بڕواننە ئەمە. ئەمە دەرفەتێکی مێژوویییە. ئەمڕۆ ئەم هەڵوەستەی ڕێبەر ئاپۆ، ئەم هەوڵانەی ڕێبەر ئاپۆ، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ پێشی خستووە  بۆ کۆمارێکی دیموکراتیک لە تورکیا دروست ببێت چانسێکی گەورەیە. لەم کاتەدا یانی لە ئێستاوە هەڵوەستەی ڕاستەقینەی دەوڵەتی تورکیا دەبێت ڕوون ببێت. واتا ئێمە سەیر دەکەین، ئێستا ئێمە بڕیارمان دا و بڵاومان کردەوە بۆ ڕای گشتیی. ئەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا و حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە چی دەکەن؟ ئێمە هەنگاوەکانیان دەبینین. ئێمە کراوەین، ئێمە دەڵێین، "بە یەک لایەنی تاوانبارکردن ڕاست نییە."

 

بۆ ڕووبەڕووبوونەوە ئامادەین. ئێمە دادگایەکی دادپەروەرمان هەیە، ئەوانیش هەروا. کە کێ مافدارە، کێ مافدار نییە. ئێمە بۆ ئەمەش ئامادەین. پێشنیارەکەمان ئەوەیە؛ کۆمیسیۆن لە زۆر وڵات دروست دەکرێت، با کۆمیسیۆنێکی یاسایی و دادپەروەری دروست بکرێت. چونکە دەزانین چیمان کردووە. دەزانین بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا لە کوردستان چیانکردوە. نموونە؛ لە جزیرە چیمان، ئەوان لە جزیرە لە ژێرزەمینەکاندا چیان کرد، ئاشکرایە. دەتوانین لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە تا ئێستا بێین و سەردەمی پەکەکەش. سنگی ئێمە کراوەیە، چاوی ئێمە کراوەیە، بەرزە. هیچ شتێک بوونی نییە لێی بترسین.

 بۆ ئەو توندوتیژیە، ١٠٠ ساڵە دەوڵەت بەکاری دەهێنێت. پێویستە دەوڵەت ئەمە ببینێت. لەسەر مرۆڤانی ئێمە بەکاری دەهێنێت. لە زیندانەکانی تورکیا هەمیشە کورد تێدایە. پێویستە دەوڵەت دوژمنایەتی لەگەڵ کورد، دژی کورد کۆتایی پێبهێنێت. بەم شێوەیە دڵسۆزی دروست دەبێت. بەم بڕیارەش ڕاگەیەندرا کە کورد چیتر مەترسی نییە. پێشتر دەیانگوت، کێشەیەکی کۆن هەیە، بۆیە ویستویانە لەگەڵ هەر دەوڵەتێک ڕێککەوتن دروست بکەن. لەگەڵ زۆر کەس ڕێكەوتنیان کرد. بەم بڕیارە ئاشكرامان کرد مەترسی نین لەسەر تورکیا. ئەمە بڕیارێکی ستراتیژییە. وەک ٥٣ ساڵ لەمەوپێش، ئەم ٣ گەنجە بەڕێزە لە سێدارەدران؛ دەنیز گەزمیش، یوسف ئاسڵان و حوسێن عینان، کە لە بەردەم سێدارە دەنیز گەزمیش گوتی، "بژی برایەتی گەلی کورد و تورک". ئەمە بنچینەییە. بەم دروشمەوە پەیوەستین. دەمانەوێت ئەمە جێبەجێ بکەین. ئەمەمان لە بەرانبەر دەوێت. کاتێک ڕێبەر ئاپۆ ڕادەستی تورکیا کرا، پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی دروستبوو، ئایا ئەوکات سەرۆکوەزیرانی تورکیا بولەنت ئەجەڤیت بوو، گوتی، 'تێنەگەیشتم، ئەمریکا بۆچی ئۆجالانی دەستگیرکرد و دای بە ئێمە'. وانییە؟ ئەم وتانەی بولەنت بوو بە مێژوو. ئاشکرا لە بەردەمی کامێراکان گوتی. ئامانج ئەوە بوو پێکەوە شەر بکەین، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ڕێگەی لەمە گرت. ئێستا هەندێک دۆستمان لە دەرەوەی وڵات ئامادەکاری دەکەن کە خەڵاتی نۆبێلی ئاشتی بدەنە ڕێبەر ئاپۆ، دەیانەوێت پێشنیار بکەن. ئامادەکاری ئەوە دەکەن. لە دروستکردنی براتی گەلاندا ڕێبەر ئاپۆ لایەنی کەم ٢٧ ساڵ لە ئیمراڵییە لەسەر ئەمە دوەستێت. پێش ئەوەش وابوو. ڕاگەیاندنەکان، ڕیپۆرتاژەکانی ڕێبەر ئاپۆ پێش ئیمرالییش سەیر بکەن، هەمان شتە.

پێویستە بزانرێت، بە فشار، کوشتن ئەمە ناکرێت. دەبێت بەرپرسانی تورکیا ئەمە بزانن. بە واتایەکی تر با هەندێک بکوژین، با لەناویان ببەین، با بیانترسێنین، بەو شێوەیە خوشک و برایەتی دروست دەکەین. براتی بەم شێوەیە نابێت. ئەم گەلە ئیدی زانابووە. ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین زاناترین گەلی کوردە. ژنانی تێکۆشەر و زانست، ژنانی کوردی ئازادن. ئیدی ناتوانرێت ئەم گەلە بە کوشتن و ستەم و فشار بێدەنگ بکرێت. گەل ئیدی بە بیر و ڕوانگەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە کردوە. بۆیە پێویستە ئەم ڕاستیە ببینن و مافی گەلی کورد تاوتوێ بکەن و بدەن. واتا زۆر نا، تەنها دانپێدانانی بوونی گەلی کوردی یاسایی و دانپێدانانی مافی ناسنامە پێویستە. تەنها بەم شێوەیە خوشک و براتی و ئاشتیی هەمیشەیی دروست دەبێت. بۆ چارەسەرکردن پەکەکە خۆی هەڵوەشاندەوە. پێویستە بۆ چارەسەرکردن دەوڵەتیش سیاسەتی خۆی لەسەر کورد و کوردستان بگۆڕێت. داواکارییەکە زۆر ڕوونە. ئەگەر ئەمە بکرێت ئاشتی دروست دەبێت، ئەگەر ئەمە نەکرێت ئاشتی نابێت. ئاشتی بە یەک لایەنی نابێت. لەم قۆناغەدا لایەنێک پەکەکەیە، بەڵام لایەکی تر دەوڵەتی تورکیایە. بەم شێوەیە.

 هەڤاڵانی هێژا، ئەم قۆناغە لەهەمان کاتدا قۆناغی تێکشکاندنی پیلانگێڕی نێونەتەوەییە. دەمانەوێت پیلانگێڕی نێونەتەوەیی بشکێنین و ژێرخاکی کەیەن. لە بناغەی پیلانگێڕی نێونەتەوەییدا خوشک-براتی گەلان نەبووە بەڵکو دوژمنایەتی گەلان هەبووە. ئاشتی نەبووە، بەڵکو شەر و کوشتن هەبووە. بۆیە ئەم پیلانگێڕییە ئەنجام درا. ئێستا دەمانەوێت زیانەکانی پیلانگێڕییەکە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ گەلەکەمان قەرەبوو بکرێتەوە، قەرەبووی بکەینەوە، لە ناوی ببەین و بناغەی پیلانگێڕییەکە بە تەواوی لە ناو ببەین. بۆیە بێگومان گەلەکەمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆی دەوێت، تەڤگەرەکەمان دەیەوێت، بەڵی هەموو هەڤاڵان دەیانەوێت. ئەمە زۆر هۆکاری هەیە، تەنها یەک هۆکار نییە. 

 

ڕێبەر ئاپۆ دەڵێ ئەم سەردەمە سەردەمی نوێ بوونەوەیە. ئەو کات پێویستە هەموو هەڤاڵان بەم شێوەیە هەڵسەنگاندنی بۆ بکەن. لەم ماوەیەدا خۆتان نوێ بکەنەوە. بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی دیموکراسی، بەدوور لە بەکارهێنانی چەک، تێکۆشانی زیاتر پێویستە. ٢٤کاتژمێر کارکردنی دەوێت. ئەگەر بەم شێوەیە هەڵسوکەوت بکەین، تێکۆشانی گەلەکەمان لە پێناو ئازادیدا دەتوانێت لە داهاتوودا ئەنجام بەدەست بهێنێت. بڵێن شەڕی چەکداری کۆتایی هات، ئەوکات ئیتر ئارامی هاتووە. نا وا نییە. هێشتا سەختی و زەحمەتی زۆر لە پێشمانە و هێشتا پێویستمان بە دووبارە بونیاتنانەوە و بەڕێکخستنی کردن هەیە. پێویست بە تێکۆشانی زیاتر هەیە. تێکۆشانی ئاپۆیی کۆتایی نەهاتووە. ئاپۆیی بوون ڕۆحێکە، هاوڕێیەتییەکە، ڕێبازێکی ژیان، یەکسانی و ئازادییە. ئەمانە بەشێکن لە هەست و ڕۆحی ئێمە، لێمان جیا نابنەوە. سەرەتا پێویستە خۆتان بنیات بنێنەوە، لە کەسایەتی خۆتاندا بەرپرسیارێتی هەڵگرن، لەبەرامبەر بەهاکاندا بەرپرسیار بن. ئەم سەردەمە بەرپرسیارێتی زیاتری دەوێت. لەسەر ڕێبازی شەهیدە قارەمانەکانمان چۆن بەردەوام دەبیت؟ وەک هەڤاڵان دەزانن ئەم کۆنگرەیەمان لەسەر ڕۆحی هەڤاڵانی شەهید فوئاد-عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بە ئەنجام گەیاند. بە ڕۆحی شەهیدان، ئەم دوو شەهیدەمان، وەک دامەزرێنەرانی پەکەکە هەموو شەهیدانی ئێمە نوێنەرایەتی دەکەن، شەهیدانی گەورەی ئەم دوواییەن. بەم شێوەیە بە ڕۆحی ئەوانەوە ئەم کۆنگرەیەمان بەڕێوە برد. ئێمە لەو باوەڕەداین ئەگەر ئەوان لەگەڵمان بوونایە، زیاتر و باشتر لە سەرۆک تێدەگەیشتن و بە ئێمەیان تێدە گەیاند. هاوکات لە کاتێکدا کە کۆنگرەکە هێدی هێدی دەست بە کاروبارەکانی دەکرد، ٢-٣ ڕۆژ پێش کۆنگرەکە، هەواڵی شەهیدبوونی ئاشتی و دیموکراسی، هێژا سری سورەیا ئۆندەرمان پێ گەیشت. ١٨ ڕۆژان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری چڕدا بوو، بەرخۆدانی دەکرد و گەلی کورد، گەلی تورک و هەموو چین و توێژەکانی تورکیا لە دەوری یەکیان گرت. ئاشکرا بوو کە ئەو نوێنەرایەتی هەموان دەکات. ئەندامی شاندی ئیمرالی و هاوڕێی ڕێبەر ئاپۆیە. بەو بۆنەوە لە نەخۆشخابە کۆبوونەوە بەڕێوەچوو. پاشان دوای شەهیدبوونیشی بەهەمان شێوە بەردەوام بوو. هەروەها ئەم کۆنگرەیە بە ڕۆحی سری سورەیا ئۆندەرەوە بەسترا. وەڵامێک بوو بۆ تێکۆشانەکانی بۆ ئاشتی. هەروەها بڕیارەکانی ئەم کۆنگرەیە، لە کەسایەتی سری سورەیا ئۆندەردا، بۆ هەموو دۆستان و هەڤاڵانی ئاشتیخواز وەڵامێکی مێژووییە. لە بەرامبەر هەوڵدانەکانی بۆ ئاشتی ئەو شتانەی کە ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە دەیانەوێت، لە ڕێگەی ئەم کۆنگرەیەوە ئەنجامدرا.

هەڤاڵانی هێژا هەنگاوەکانی ڕێبەر ئاپۆ بەرەو پێشەوە دەڕوات و کۆنگرەش بەڕەسمی بەڕێوەچوو، نەک هەر بۆ کوردستانە، ڕاستە لەسەرەتا لە جوگرافیای کوردستان دامەزرا و ئەم دەرفەتەش دەرفەتێکی نوێ بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەڕەخسێنێت. ئامانجی بنیاتنانی پێشکەوتنێکی گەورەی تێکۆشانی ئازادی ئەم گەلەیە. بەڵام بۆ هەموو ناوچەکەش ڕۆڵی خۆی دەبێت. هاوکات له چوارچێوه ی پارادایمی مۆدێرنیتەی دێموکراتیکی ڕێبەر ئاپۆدا ڕۆڵێکی جیهانیشی هەیە. یانێ ئەمە مانای بەرەو سەردەمێکی نوێ ڕۆیشتنە. ئەم هەنگاوە هەنگاوێکە بەرەو قۆناغێکی نوێ و سەردەمێکی نوێ. هەروەها لە بەرامبەری مودێڕنیتەی سەرمایەداری، ستراتیجی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک ڕوون دەکاتەوە. لەسەر بنەمای نەتەوەی دیمۆکراتیک، سۆسیالیستی دێموکراتیکی کۆمەڵایەتی، سەرهەڵدانێکی مێژووییە. بۆیه ئەم بڕیارانه له نە تەنها بۆ گەلەکەمان و گەلی کوردستان بەڵکو هەموو گەلانی دیکە و کرێکارانی جیهانیش لە خۆی دەگرێتەوە. بۆیه دەمانەوێت له تورکیا و کوردستان و هەموو ناوچەکانی جیهان سیستەمێکی نوێ پێشکەون، سیستەمی سۆسیالیزمی دیموکراتیک پێشکەون. لەسەر ئەم بنەمایە تێکۆشین بکەن. لایەنەکانی سوسیالیست و ئەنتەر ناسیوناڵیست بەو شێوەیە زیاتر لە پێشە.

دەبێت گەلەکەمان، گەلی هێژای کوردستان لەوە تێبگەن کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم هەنگاوە مێژووییە بۆ سەرخستنی تێکۆشانی ئازادیی گەلی کورد ئاراستە دەکات. ڕێبەر ئاپۆ لەمێژە باسی چی دەکرد؟ دەیگوت: "من تێدەکۆشم بۆ گەلی کورد ستاتۆیەک دروست بکەم لە تورکیا و لە هەموو هەرێمەکە" بۆیە گەلەکەمان و گەلی کورد بەتایبەتی دەبێت ئەم ڕێبازەی ڕێبەر ئاپۆ هێزەوە خاوەنداری لێبکەن. له هەموو بەشەکانی کوردستان بکەوێتە جێبەجێ کردنەوە. ئەمەش بە ڕێکخراوەیی بوون دەکرێت. بۆیە دەبێت خۆتان بەڕێکخستن بکەن و ڕێگە بۆ کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک بەم شێوەیە هەموار بکرێت. دەبێت هەوڵدانەکان لەسەر ئەو بنەمایە بەرەوپێش ببەن. بۆیە دەمانەوێت بەو بڕیارە مێژووییانەی کە لەکۆنگرەکەماندا گیراون، زۆر بەباشی ببینە وڵامێک بۆ دایکی شەهیدان و فرمێسکی چاویان بۆ دایکانی هەموو کوردستان هەموو شەهیدانمان. ئێمە شەهیدمان داوە بەڵام ئەوانەی ئێمەکە ماونەتەوە نوێنەرایەتی شەهیدان دەکەن. بۆیە دەبێت دایکانمان ئەمە بزانن. هیوادارین بەڵێنێک کە بە شەهیدە قارەمانەکانمان داوە بەدی بهێنین و بەرەو سەرکەوتنی ببەین، ئەمە خواست و ئامانجی ڕێبەر ئاپۆ و بڕیارەکانی کۆنگرەکەمانە. بۆیە هەموو ئەوانەی کە داکۆکی لە دادپەروەری، ماف و دیموکراسی دەکەن، لەسەر بنەمای ئازادی ژن بنیاتنانی کۆمەڵگای سوسیالیست دیمۆکراتیک، بڕیارەکانی کۆنگرەکەمان دەرفەتێکی گەورە دەڕەخسێنێت و ڕێگە دەکاتەوە. ئێمەش لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ و لەچوارچێوەی قۆناغی نوێدا، خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین و ڕۆڵ دەگێڕین. بانگەوازیمان بۆ هەموو هەڤاڵان ئەمەیە.

بێگومان پێش هەموو شتێک ئێمە هەڤاڵانێکە لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بوون، ئەوە بزانرێت کە ئەمە کۆنگرەیەکی مێژووییە. زۆر لە هەڤاڵان باسیان کرد. کۆنگرەیەکی ئاسایی نەبوو. هەموو هەڤاڵانێک کە لەم کۆنگرەیەدا بەشدار بوون، ئەمە بۆ ئەوان وەکوو بەختێکە. ئەم کۆنگرەیە سەردەمێک کۆتایی پێدە‌هێنێت و سەردەمێکی دیکە دەکاتەوە. بۆیە هەر هەڤاڵێک که بەشداری کۆنگرەکە بووبێت بۆ ئەوە بەختێکە و پیرۆزە. پێویستە مانای ئەوە بزانین. بۆیە پێش هەموو کەس هەڤاڵانێک کە ئامادەی کۆنگرەکەن دەبێت خۆیان بەرامبەر ئەم هەنگاوەی ڕێبەر ئاپۆ بە بەرپرسیار بزانن و بە هەموو هێز و توانایانەوە بەشداری سەردەمی نوێ بکەن، خۆیان بەشداری هەنگاوی ئازادیی بکەن. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە دەڵێین سوسیالیزمی دەوڵەت نەتەوە تێکدەچێت و سۆسیالیزمی کۆمەڵگای دێموکراتیک سەردەکەوێت. دەبێت ئێمە بەم ڕۆحەوە، بەم هەڵوێستەوە بجوڵینەوە. ئەگەر بەم شێوەیە تێکۆشان بکەین، لەو باوەڕەدام هەڤاڵانمان سەردەکەون و هەموومان سەردەکەوین. لەسەر هێڵی ڕێبەر ئاپۆ، لەم کاتە هەستیارە مێژووییەدا ئەنجامی گەورە بەدەست دەهێنین، له سەر ئەم بنەمایه سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان دەخوازم.

بژی بژی ڕێبەر ئاپۆ."