رێپێوانی ئازادی سەرباری بەفر و سەرماش بەردەوامە

'رێپێوانی گەورەی ئازادی' سەرباری بەفر و سەرما و سۆڵەش بەردەوامە. بەشداربووانی رێپێوانەکە لە گوندەکان بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازییان لێدەکرێت. بە هەلهەلە و چەپڵەڕێزان بەرەو ناوچەی ئەلکێ بەڕێکران.

'رێپێوانی گەورەی ئازادی' کە لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەر دیموکراتیکی پرسی کورد دەستیپێکرد، لە چوارەم رۆژدایە. بەشداربووانی رێپێوانەکە کە هاوسەرۆکی گشتیی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی پشتیوانی یاسایی لە بنەماڵەی زیندانیان و سزادراوانی مەد (مەد توهاد-فەد) ئەمینە کایا و پەرلەمانتارانی دەم پارتیان لەناودایە، ئەمڕۆ لە ناوەندی جۆلەمێرگەوە کەوتنە رێگە.

لە ئاشوت بە گەرمی پێشوازییان لێکرا

بەشداربووانی رێپێوانەکە لەبەردەم بینای رێکخستنی دەم پارتی لە شاری جۆلەمێرگ بە چەپڵەرێزان و هەلهەلە بەڕێکران. بەشداربووانی رێپێوانەکە لە گوندی ئاشوتی ناوچەی چەلێ بە گەرمی پێشوازییان لێکرا. لە پێشوازییەکەدا دروشمەکانی "بژی بەرخودانی زیندانەکان"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و " ژن، ژیان، ئازادی" وترانەوە.

بەشداربووانی رێپێوانەکە دواتر گۆڤەندی ئازادییان گێڕا  و بەرەو ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ کەوتنەڕێ.

هـ . ب