رووداوەکەی ئەردەم کاڤالاک و رووداوە هاوشێوەکانی پێشوو

نەک هەر ئەردەم کاڤالاک، بەڵکوو چارەنوسی زۆر سەربازی دیکە کە هۆکاری مردنی هەر یەکێکیان بە شێوەی جیاجیا باس کراوە، لە راستیدا دیارنییە، مردوون یاخود کوژراون.

 ١٢ی تەمووز لە ژێرنوسی کەناڵێکی شەڕی تایبەتی دەوڵەتی تورکدا هەواڵی مردنی سەربازێک بە ناوی ئەردەم کاڤالاک کە لە هەرێمی ئۆپراسیۆنی پەنجە قفڵ بە سەختی برینداربووە، بڵاوکرایەوە. دوای خوێندنەوەی ئەو هەواڵە لەناو خۆماندا وتمان ' ئەو ئەردەمە یان خۆی کوشتووە، یاخود پەردەی لەسەر هەندێک شت هەڵداوەتەوە و کوژراوە'. هۆکاری ئەو لێکدانەوەمان ئەوەبوو کە پێشتر هەواڵی مردنی سەربازەکان وەک 'بە رووداوی چەک مردووە، لە بەرزیەوە کەوتووەتە خوارەوە، زەرگەتە پێوەیداوە، لەناو ئاودا خنکاوە' بڵاودەکرایەوە، زۆر جار بینیبوومان یاخود بیستبوومان سەربازەکان بە چ سیندرۆمێکەوە بەرەو مردن پەلکێش کراون یاخود کوژراون. ١٣ی تەمووز ڤیدیۆی قوربانی سوپای تورک بە ناوی ئەردەم کاڤالاک کە گلەیی و گازندەی لە فەرماندەکانی دەکرد بڵاوکرایەوە.

ئاوڕدانەوەیەکی خێرا لەو هۆکارانەی بوونە مایەی روودانی رووداوەکەی ئەردەم کاڤالاک

سوپای تورک لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١ لە دژی هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەستی بە ئۆپراسیۆنێکی بەرفراوانی داگیرکەری کرد. ئەو رۆژانەی ئۆپراسیۆنەکە دەستیپێکرد، ئەردۆغان و وەزیرە چەتەکان رۆژی کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکەیان دیاریکرد و لەو رووەوە بە پۆزەوە قسەیان دەکرد. پێشبینی و لێکدانەوەی ئەوان بریتیبوو لەوەی لەماوەی دوومانگدا هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا بە تەواوەتی داگیردەکەن. سەربازانی بە پارە و باڵاترین فەرماندەکانیان بەشداریان لەو ئۆپراسیۆنەدا کرد. وەزیری تاوانەکانی شەڕ ئەو کاتە لە کەناڵە تەلەڤزیۆنیەکانەوە بە هات و هاوارەوە ریکلامی بۆ ئۆپراسیۆنی پەنجە قوفڵ دەکرد، بەڵام دۆخی سەربازانی تورک لە زاپ و ئاڤاشین بەو جۆرە نەبوو کە دەوترا.

پێشتریش لە سەر هێڵی سنووری زاگرۆس زۆر ئۆپراسیۆن کران. پشتیان بە قەرەقۆڵ و بەرەکانی شەڕیان کە بە تەکنەلۆژیا و ئامێری پێشکەوتوو تەیارکرابوون بەستبوو و ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووریان ئەنجام دەدات. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠٢١دا دەستیان بە ئۆپراسیۆنێک کرد کە دواتر بۆیان بووە سیندرۆم. ئەردۆغانی سەردەستەی فاشیستەکان هەموو رۆژ دەیگوت ئەوەندە کیلۆمەتر پێشڕەویمان کردووە، خۆی وەک جیهانگیرێکی نوێی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست راگەیاند، بەڵام سەربازانی تورک بەرامبەر ئەو گۆڕەپانانەی کە گەریلا وەک قەڵای لێکردبوون، هێندەی سەرۆکەکەیان متمانەیان بە خۆیان نەبوو.

دواتر زانیمان بابەتەکە دانانی سەربازەکان نەبووە، بەڵکوو گەڕاندنەوە و گواستنەوەیان بووە

سەربازانی تورک کە ساڵی ٢٠٢١ بە گۆرانی و سرودی سەرکەوتنەوە بەرەو زاگرۆسەکان دەرۆیشتن، یەکەم جار لە مامڕەشۆ شۆک بوون و تاسان. هەربۆیە گەریلا کە شارەزابوو لە پێویستییەکانی چۆنیەتی شەری سەردەم، وەک پێشوو شەڕیان نەدەکرد. تونێلەکانی شەڕ کە بە رەنجی چەند ساڵە دروست کرابوون، بوونە شوێنی بەرخودانی شکۆمەندانەی گەریلا و هەربۆیە سوپای تورک تووسی شۆک بوو. بینیمان کە لە شەوێکدا زیاتر لە ٥٠ جار سەربازیان دابەزاند. ئێمەش دەمانگوت لەوانەیە کەلوپەل و ئامێر و جبەخانە دادەگرن، کاتێک بەیانی هەڵبستین لە سەر شاخی مامڕەشۆ ژمارەیەکی زۆر کەلوپەل و ئامێر و چەکی قورس دەبینین. بەڵام بەیانی ئەو رۆژەی سەربازەکان دادەبەزێنران، جگە لە سەربازەکان هیچی دیکە نەدەبینرا. دواتر تێگەیشتین کە لە شاخی مامڕەشۆ بەتەنیا سەرباز دانەدەنران، بەڵکوو سەربازیش دەگوازنەوە لەوێ. سوپای تورک شەوانە سەربازە کوژراوەکانی لە شاخی مامڕەشۆ دەگواستەوە بۆ قەرەقۆڵی روبارۆک و سەربازی نوێی دەهێنایە شوێنی ئەوان. بە سکۆرسکی نەک هەر تەرمەکان، ئەو سەربازانەشی دوو رۆژ بەرگەی گۆڕەپانەکانی شەڕیان نەدەگرت دەگوازرانەوە. سوپای تورک هەموو شەوێک ناچار دەبوو سەربازانی خۆی بگۆڕێت.

تەنیا سەربازێکی بێزار لە هەموو شت، بە بێ چەک و بە رووتی بە گۆڕەپانی شەڕدا دەسوڕێتەوە

راستی گۆڕەپانەکە و پڕۆپاگەندەی 'مەهمەتچیکە قارەمانەکان' کە لە تەلەڤزیۆنەکانەوە دەکرا، یەکیان نەدەگرتەوە. سەربازان بە درۆی "ئەوێ لە دوو مانگدا تەواو دەبێت و دوای دوو مانگ دەگەڕێنەوە بۆ ماڵی باوکتان" قایل دەکران. بەڵام ئەو کارە دوو ساڵە بەردەوامە. زاگرۆسەکان شوێنێکی ئاسێیە، زستانێ و هاوینێکی تاقەتپرۆکێنی هەیە و تەنیا ئەوانەی لەو جوگرافیایەدا لەدایکبوون و لەوێ گەورە بوون دەتوانن تیایدا بژین. ئەو سەربازانەی ساڵی ٢٠٢١ بە هەموو کەلوپەلەوە لە گۆڕەپانەکە دانران لە مانگەکانی هاویندا بە بێ جل و بە بێ چەک لە گۆڕەپانەکەدا دەسوڕانەوە. وەک ئەو سەربازەی لە ٢٤ی ئایار لە شاخی جەهەنەمی سەر بە زاپ کوژرا، تەنیا جلی ژێرەوەی لەبەردابوو. سەربازێک کە چەند ساڵ پەروەردەکراوە لەسەر خۆشاردنەوە، بە وشیاری مامەڵەکردن و جموجۆڵ راهێنراوە، بۆجی دەکوێتە ئەو دۆخەوە؟ تەنیا سەربازێک کە دەستی لەخۆی داشۆریوە و لە گیانی خۆی بێزار بووە، بە بێ چەک و بە رووتی لە گۆڕەپانی شەڕ دەسوڕێتەوە. ئەوەی ئەوانی بێزار کردبوو تەنیا هەوای گەرمی هاوین نییە؛ بەرخودانی گەریلا سەرنەکەوتنیانە لە بەرامبەریان. هەڵبەت سەربازێک کە لە ئەنجامی هێرشێکی ناسەرکەوتوودا، فەرماندەکەشی خۆی لێ توڕەبکات و لێیبدات دەکەوێتە ئەو دۆخە دەرەونیە دژوارەوە.

لەلاکەیترەوە سوپایەکی گیانبازی گەریلا هەیە کە بە بیردۆزی، پەیوەستبوون بە ئامانجەکانیەوە هەموو رۆژێک گیانی خۆی دەبەخشێت. سوپای گەریلا سوپایەکە کە شوێنکەوتووی زیلانە کە وتبووی 'خۆزگە جگە لە گیانی خۆم شتی دیکەم هەبوایە کە بمبەخشیایە'. بە دەیان شەهیدمان لە چیاکانی کوردستان ناسی، کە ئەو کاتەی هەڤاڵێکی لە تەنیشتی شەهیدبووە، تاوی داوەتە چەکی هەڤاڵەکەی، خێراتە چووتە سەر دوژمن، باشتر شەڕی کردووە. بەدەیان شەڕڤانی ئازامان ناسی کە بینینی جەستەی پارچەپارچەکراوی هاوڕێکەی ئەژنۆی شل نەکردووە و هەنگاوەکانی سست نەکردووە. سەقامگیری شەڕ و بەرەوپێشچوونەکانی گەریلا لێرەوە سەرچاوە دەگرێت. لەم بابەتەدا مرۆڤ سەربازانی سوپای تورک و گەریلا بەراورد بکات، هەڵبەت ئەمە بێرێزییە بە گەریلا. بەڵام زۆر سەرنجڕاکێشبوو لەو گۆڕەپانەی چالاکی تێدا دەکرا و سکۆرسکی دەهات بۆ ئەوەی کوژراوەکانیان ببات، نەک هەر تەرم بەڵکوو ٢٠ سەربازی لەگەڵ خۆی دەبرد و سەربازی نوێی دەهێنایە شوێنیان. سکۆرسکیەکان هەموو شەوێک سەربازانی تورکیان کە ئامادەیی دەرونیان بۆ شەڕ نەبوو، دڵ و مێشکیان بۆ شەڕی گەریلا بەهێز نەبوو، لە شوێنێکەوە دەگواستەوە بۆ شوێنی تر.

ئەو هێزەی سوپای تورک کە زۆر لە گیانی خۆی بێزاربوو، ئەوە بوو کە لە شاخی وەرخەلێ بوو

سەربازانی تورک بە هەمان باری دەرەونیەوە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنی ١٧ی نیسانی ٢٠٢٢ لە زاپ و ئاڤاشین پێکرا. بەڵام ئەو راستیەی پارەکە لە جموجۆڵی ئەوان بەدیمان کرد، ئەمساڵ ئێمە لە خودی ئەوانەوە گوێمان لێبوو. ئەو هێزەی سوپای تورک کە زیاتر لە گیانی خۆیان بێزار ببوون، ئەو هێزەبوون کە لە شاخی وەرخەلێ بوون. گەریلاکان گوێیان لە دەنگی ئەو سەربازانەبوو کە لە دەرەوە پێکەوە قسەیان دەکرد. بەم جۆرە قسەی نێوان سەربازێک و فەرماندەیەکیان گێڕایەوە: "فەرماندەکە بە سەربازەکەی وتبوو 'دەی نۆرەی تۆیە، دەی شێرەکەم بچۆرە ناوەوە و دواتر ئاسانە، سەربازەکەش لە وەڵامدا وتویەتی 'گیانی خۆم لە سەر رێگە نەدۆزیوەتەوە، من ناچم با ئەو بچێت' و ئاماژەی بۆ هاوڕێکەی خۆی کرد.

دواتر بە شەڕهاتبوون. خۆڕاگرانی وەرخەلێ دەیانگوت سەربازان هەموو رۆژێک لە ناوخۆیاندا دەبووە شەڕیان. لەوانەیە سەدەم رۆژی بەرخودانی وەرخەلێ بوو فەرماندەیەکی سوپای تورک پێشنیازێکی خستە بەردەم گەریلاکان. ئەمجارەیان داوای خۆبەدەستەوەدان نەبوو، بەڵکوو وتی، "بەڵێ تێگەیشتین. خۆتان بەدەستەوە نادەن، هیچ نەبێ ئەم سەنگەرە چۆڵ بکەن و برۆن، ئێمە کارمان بەسەرتانەوە نابێت، هیچ شتێکیش بە کەس ناڵێین". لەو قۆناغەی بەرخوداندا هێندە شت بەسەر سەربازانی سوپای تورکدا هاتبوو، بە بێ ئەوەی ئاگایان لە خۆیان بێت پێشنیازیان بۆ گەریلا دەکرد کە ئەو کارە بە ئاسانی چارەسەر بکەن. ئەوانەی بیری خواردنی دەستی دایکیان کردبوو، بێزار بوون لە خواردنی لە قوتونراو، ئەوانەی گازندەیان لە نەشوشتنی سەریان دەکرد، ئەوانەی بیری دەستگیرانەکەیان کردبوو، ئەوانەی لە ئێشکگریدا دەخەوتن و لەقافا دەگیران، ئەو سەربازانەی بە جلی ژێرەوە لە سەنگەردابن، بێ گومان ناتوانن بەرسەر گیانبازترین سوپای گەریلای ئاپۆییدا سەربکەون!

هەر سەربازێک لەگەڵ گەریلادا شەڕ بکات، دەبێت بە دڵنیاییەوە بچێتە سەنتەری چاکسازی دەرونی

مرۆڤ دەتوانێت باس لە زۆر رووداوی ناو هەموو سەنگەرێک بکات. وەک ئەنجام: ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دۆخی سەربازانی تورک هەرگیز باش نییە. ئەوەش بەو ئەنجامانەی ئەمڕۆ دەردەکەون دەسەلمێنرێن. ئەردەم کاڤالاک کە لە ئەنجامی 'رووداوێکدا مرد' یاخود کوژرا، وتی 'لێرە هەر شتێکم بەسەر بێت، فەرماندەکەم لێی بەرپرسە'. ئەوەش ئەنجامێکی بەرخودانی گەورەی زاپ و ئاڤاشینە. نەک هەر ئەردەم کاڤالاک، چارەنوسی زۆر سەرباز کە پاساو و هۆکاری جیاجیا بۆ مردنەکەیان راگەیەندرا، لە راستیدا دیارنییە،  مردوون یاخود کوژراون. ژمارەیەکی زۆر سەرباز لە ژێر باری دەروونی ئەو شەڕەدا دەرنەچوون و خۆیان کوشتووە، یاخود لەبەر وەستانەوە بەرامبەر بەو کەسانەی ئەوانیان خستووەتە ئەو دۆخە تاریک و ناڕوونەوە، کوژراون. ئەوانەی تووشی شڵەژان و سیندرۆم بوون، هەوڵی خۆکوشتنیان داوە، جارێکی تر تێکەڵ بە کۆمەڵگا نەبوون، شێت بوون. هەر سەربازێک لە هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا لەگەڵ گەریلا شەڕی کردبێت، بێ ئەملاولا دەبێت بچێتە ناوەندەکانی چارەسەری دەرەونی. خۆی لە خۆیدا دۆخی وەک 'رووداوەکانی' لە حاڵەتەکەی ئەردەم کاڤالاکدا دێنە ئاراوە، ئەگری هەیە لەئێستاشدا زۆر رووبدەن.

هـ . ب