ڕژاک ڕاگەیەنراوێکی سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانى دەوڵەتى تورک بۆسەر رۆژئاوای کوردستان و باکور-رۆژهەڵاتی سوریا بڵاودەکاتەوە.
ڕژاک راشیگەیاندووە: له دژی هه‌وڵ و هێرشه داگیركارییه‌كانیدا، ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر پارچه‌كانی كوردستان، به تایبه‌تیش ڕۆژئاوای كوردستان، له دواهه‌مین هێرش و بۆردومانه‌كانیشیدا هێرشه‌كانی شه‌وی ٢٣ ی ئه‌م مانگه، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامن و تا ئێستا چه‌ندین ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری كه پێویستی ژیانیی ڕۆژانه‌ن، كراونه‌ته ئامانج و له‌كارخراون، هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ندین سڤیل شه‌هید و برینداربوونه.
ئاماژەى بەوەشکردوە، له ڕابردووش‌دا چه‌ندان جار هێرش و زیانی له‌م جۆره له دژی ڕۆژئاوا و ستاتۆكه‌ی به‌ڕێوه‌چوونه، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ئه‌م هێرش و په‌لهاوێژیانه له‌و كاتانه چڕتر ده‌بنه‌وه كه سوپا دۆڕاوه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی تورك له چیاكان گورزی جه‌رگبڕ ده‌خوات.
ڕۆژاک باسی لەوە کردوە، ده‌وڵه‌تی تورك له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار گه‌فی داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستانی خواردووه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات، كه ئه‌و ده‌وڵه‌ته فاشیسته پێشكه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كانی ڕۆژئاوا و سیسته‌می به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی كه سیسیته‌می كۆنفیدڕاڵی دیموكراتییه له باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كه كورد و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه ئافراندویانه و جێی خۆیان تێدا ده‌گرن، له‌سه‌رخۆی به مه‌ترسی ده‌بینێت، ئه‌و هه‌وڵه داگیركاریانه‌ی توركیا له‌وه زیاتر شرۆڤه‌یه‌كی تر هه‌ڵناگرێ.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕژک جەختی کردووەتەوە: "ئێمه وه‌ك ڕێخراوه‌كه‌مان جگه له پرۆته‌ستۆكردنی ئه‌و هێرش و تیرۆره‌ی توركیا له‌دژی گه‌له‌كه‌مان و كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تری ناوچه‌كه، داوای هه‌ڵمه‌تی پشتگیری و دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی یه‌كگرتوو له ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه پێكهاتوو له هه‌موو پارت و لایه‌نه‌جیاوازه‌كان دەکەین، كه هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ ڕاگرتن و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه داگیركه‌ریانه كه مه‌ترسییه‌كی جددین له‌سه‌ر هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی".